مەرقۆس15
عیسا ده‌درێته ده‌ست پیلاتۆس
1كاتێ ڕۆژ بووه‌وه، سه‌رۆك كاهینهكانو پیران‌و مامۆستایانی شهریعهتو هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه. ئینجا عیسایان به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه برد‌و دایانه ده‌ستی پیلاتۆس.2پیلاتۆس لێیپرسی: (تۆی پادشای جووله‌كه؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ ووتت.)3لێره سه‌رۆك كاهینه‌كان تاوانی زۆریان خسته‌پاڵی.4پیلاتۆس دووباره لێیپرسی: (چییه، هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟ بزانه چیت پێده‌ڵێن!)5به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، پیلاتۆس به‌مه سه‌رسام بوو.بڕیاری له‌خاچ دانی عیسا
6پیلاتۆس له‌هه‌موو جه‌ژنێك یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی ئازاد ده‌كرد كه‌گه‌ل داوای ده‌كرد.7یه‌كێك كه ناوی باراباس بوو، له‌و كاته‌دا له‌به‌ندیخانه‌ی پیلاتۆس به‌ندبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه گێرهشێوێنو پیاوكوژ بوون.8ئینجا خه‌ڵكه‌كه هه‌موو داوایان لهپیلاتۆس كرد ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك بۆیانی ده‌كات، جێبه‌جێ بكات.9پیلاتۆسیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‌و لێیپرسین: (ده‌تانه‌وێ پادشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازادكه‌م؟)10چونكه ده‌یزانی سه‌رۆك كاهینه‌كان لهڕقا ئه‌میان داوه به‌ده‌سته‌وه.11به‌ڵام سه‌رۆك كاهینه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا تاكو داوای ئازادكردنی باراباس بكه‌ن.12پیلاتۆس دیسان لێیپرسین: (ئه‌ی باشه چیبكه‌م له‌وه‌ی كه به‌پادشای جووله‌كه ناوی ده‌به‌ن؟)13یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاواریانكرد: (له‌خاچی بده!)14پیلاتۆس لێیپرسین: (باشه چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟) كه‌چی ئه‌وان زیاتر هاواریانكرد: (له‌خاچی بده!)15جا چونكه پیلاتۆس ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه ڕازی بكات، هه‌ستا باراباسی بۆ ئازادكردن، دوای ئه‌مه عیسا درایه به‌ر قامچی‌و نێررا بۆ له‌خاچدان.سه‌ربازه‌كان گاڵته به‌عیسا ده‌كه‌ن
16سه‌ربازه‌كان بردیانه ناو خانوویه‌ك كه هی ئمپراتۆریهت بوو، له‌وێ هه‌موو له‌شكره‌كه‌یان بانگكردو لێیكۆبوونهوه.17كراسێكی ئه‌رخه‌وانی گرانبه‌هایان له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر سه‌ری تۆقێكیان دانا له‌دڕك دروستكرابوو.18ده‌ستیانكرد به‌سڵاو لێكردنیو ده‌یانووت: (سڵاوت لێبێت ئه‌ی پادشای جووله‌كه!)19ئینجا به‌قامیش كێشایان بهسهریو خۆیان بۆ چه‌مانده‌وه‌و چۆكیان بۆداداو تفیان لێ‌كرد.20دوای ئه‌وه‌ی به‌باشی گاڵته‌یان پێكرد، كراسه ئهرخهوانییهكهیان لهبهرداكهندو جله‌كانی خۆییان لهبهركردهوهو بردیانه ده‌ره‌وه بۆ له‌خاچدان.مردنی عیسا‌و له‌خاچدانی
21كابرایه‌ك كه له‌وێوه ده‌ڕۆیشت، بانگیانكردو ناچاریانكرد تاكو خاچه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرێت. ئه‌و كابرایه‌ش ناوی شه‌معونی قه‌یره‌وانی بوو، باوكی ئه‌سكه‌نده‌رو ڕوفوس، تازه له‌كێڵگه ده‌هاته‌وه.22ئینجا عیسایان برد بۆ شوێنێك پێی ده‌وترا گولگۆسه واته (كاسه‌سه‌ر).23ئینجا مه‌ییان داپێی تێكه‌ڵكرابوو له‌گه‌ڵ تاڵاو، به‌ڵام نه‌یخوارده‌وه.24دوای ئه‌وه‌ی له‌خاچیاندا كراسه‌كه‌یان دابه‌شكرد، شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد بۆئه‌وه‌ی بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چی به‌رده‌كه‌وێت.25ئه‌و كاته‌ی له‌خاچیاندا كاژێری نۆی به‌یانی بوو،26تاوانه‌كه‌شی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه نووسرابوو: پادشای جووله‌كه.27له‌گه‌ڵ دوو دز له‌خاچیاندا، یه‌كێ له‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه، ئهویكهش له‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه.28[به‌مه نووسراوی كتێب هاته‌دی كه‌ده‌ڵێت: له‌ریزی تاوانباران دانرا.]29ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، قسه‌یان پێدهووتو گاڵته‌یان پێده‌كرد، سه‌ریان باده‌داو ده‌یانووت: (ها! ئه‌ی ڕوخێنه‌ری په‌رستگاو دروستكه‌ره‌وه‌ی به‌سێ ڕۆژ،30له‌سه‌ر خاچه‌كه وه‌ره خواره‌وه‌و خۆت ڕزگار بكه.)31به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گاڵته‌یان پێدهكردو به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (بزانه خهڵكیكهی ڕزگاركرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات.32با ئێستا مه‌سیحی پادشای ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و خاچه دابه‌زێت، تا هه‌موو ببینین‌و باوه‌ڕبهێنین.) ته‌نانه‌ت دزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵی لهخاچدهدران گاڵته‌یان پێده‌كرد.33كاتێ بوو بهدوانزهی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر زه‌ویداو زه‌وی هه‌موو تاریكبوو، تا كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ.34لهكاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆدا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (ئیلۆی، ئیلۆی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟) به‌واتای (خودای من، خودای من، بۆ وازت لێهێنام؟)35هه‌ندێ كه‌س كه له‌وێ ڕاوه‌ستابوون، كاتێ گوێیان له‌مه بوو ووتیان: (ئه‌وه بانگی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر ده‌كات.)36یه‌كێ خێرا ڕایكردو ئهسفنجێكی لهسركه هه‌ڵكێشاو كردی به‌سه‌ر قامیشێكهوهو دایپێی، تاكو لێیبخواتهوهو ووتی: (بابزانین ئه‌لیاس دێت دایبگرێت!)37ئینجا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكردو ڕۆحی دابه‌ده‌سته‌وه.38په‌رده‌ی په‌رستگاش له‌سه‌ره‌وه تاخواره‌وه دڕا‌و بوو به‌دوو به‌شه‌وه.39كاتێ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستابوو، بینی عیسا چۆن ڕۆحی سپارد، ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌م مرۆڤه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!)40ژنێكی زۆر له‌دووره‌وه ته‌ماشای ڕووداوه‌كه‌یان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مریه‌می مهجدهلیو مریه‌می دایكی یاقوبی بچووك‌و یوسف‌و سالومه‌یان له‌گه‌ڵ بوو،41ئه‌مانیش ئه‌وانه بوون كهبهدوای عیسادا ده‌ڕۆیشتن‌و خزمه‌تیان ده‌كرد كاتێ لهجهلیل بوو، هه‌روه‌ها زۆر ژنی تریش له‌گه‌ڵی هاتبوون بۆ قودس.ناشتنی عیسا
42كاتێ ئێواره داهات، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو، مانای ڕۆژێك پێش ڕۆژی شه‌ممه،43یوسف كه‌خه‌ڵكی شاری ڕامه بوو، ئه‌ندامێكی به‌رزی ئه‌نجوومه‌نی باڵای جوولهكهبوو، ئه‌ویش له‌وانه‌بوو كه چاوه‌ڕێی پادشاهێتی خودایان ده‌كرد، هاتو بێ‌ترس چووه لای پیلاتۆسو داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسایكرد.44پیلاتۆس سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی كه عیسا مردووه، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگكردو لێیپرسی: (ئایا ده‌مێكه مردووه؟)45كاتێ سه‌رپه‌له‌كه باسه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه، فه‌رمانیدا ته‌رمه‌كه‌ی عیسا بده‌ن به‌یوسف.46ئینجا یوسف كه‌تانی كڕی، لاشه‌كه‌ی داگرت‌و بهكهتان كفنیكردو لهگۆڕێكدا ناشتی كه له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو. دوایی به‌ردێكی گلۆر كرده‌وه به‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه.47مریه‌می مهجدهلیو مریهمهكهیتر كه دایكی یوسف بوو، سه‌یریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌كوێ ده‌نێژرێ.Biblica, Inc.