مەرقۆس16
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا
1كه ڕۆژی شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مریه‌می مهجدهلیو مریه‌می دایكی یاقوبو سالومه، بۆن‌و ڕۆنیان كڕی بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه‌ی عیسا.2ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته بوو، ئه‌وان به‌یانی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه هاتن.3به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (باشه كێ به‌ردی ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ لاده‌دات؟)4به‌ڵام كه سه‌یریانكرد، بینییان به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه لاچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وی زۆر گه‌وره‌ش بوو.5كاتێ چوونه ناو گۆڕه‌كه، كوڕێكی گه‌نجیان بینی به‌كراسێكی سپیه‌وه له‌لای ڕاسته‌وه دانیشتووه، ئه‌وانیش تاسان.6پێی‌ووتن: (مه‌ترسن، ئێوه به‌شوێن عیسای ناسریدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ی له‌خاچدرا. ئه‌و زیندووبووه‌وه! لێره نییه. ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا دانرابوو.7به‌ڵام ئێوه بڕۆن‌و هه‌واڵ بهقوتابیهكانیو بهپهترۆس بده‌ن، ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ جه‌لیل، ئینجا وه‌ك پێی‌ووتن له‌وێ ده‌یبینن.)8ئه‌وانیش به‌ڕاكردن لهگۆڕهكه هاتنه ده‌ره‌وه. ترس‌و سه‌رسامیه‌كی زۆر دایگرتبوون، هیچیان به‌كه‌س نه‌ووت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسان. [9عیسا دوای هه‌ستانه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، یه‌كه‌مجار بۆ مریه‌می مه‌جده‌لی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی عیسا حه‌وت ڕوحی پیسی لێ ده‌ركردبوو.10ئه‌ویش ڕۆیشت‌و مژدهیدا به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادا بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی شیوه‌ن‌و گریان بوون.11كاتێ بیستیان عیسا زیندووه‌و مریه‌م خۆی بینیویه‌تی، باوه‌ڕیان نه‌كرد.12دوای ئه‌مه عیسا به‌شێوه‌یه‌كی تر بۆ دووان له‌مان ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و یه‌كێ له لادێكان.13ئینجا ڕۆیـشتنو مژدهیاندا بهوانیكه، به‌ڵام دیسان باوه‌ڕیان به‌مانیش نه‌كرد.14ئینجا له‌دواییدا، عیسا بۆ هه‌ر یانزه قوتابیهكـهی ده‌ركه‌وت، له‌كاتێك له‌سه‌ر خوان بوون، ئاگاداریكردنه‌وه له‌به‌ر كه‌م باوهڕیو دڵڕه‌قیان. چونكه باوه‌ڕیان نه‌كرد به‌وانه‌ی ئه‌ویان بینیبوو دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی.15ئه‌وسا پێی‌ووتن: (بڕۆن بۆ هه‌موو لایه‌كی جیهان، ئه‌م مزگێنییه به‌هه‌موو خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن:16ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا ئه‌وا ڕزگاری بووه، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا تاوانبار ده‌كرێت.17ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه له‌گه‌ڵیان ده‌بێ، به‌ناوی من ڕوحی پیس ده‌رده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌زمانی ڕۆحی تازه ده‌دوێن،18ده‌توانن مار بگرن، گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی كوشنده‌ش بخۆن هیچ تووشی ئازار نابن، ده‌ست داده‌نێن له‌سه‌ر نهخۆشو چاكی ده‌كه‌نه‌وه.)19دوای ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ند ئه‌مانه‌ی پێ‌ووتن، بهرزكــرایهوه بۆ ئاسمان‌و له‌لای ده‌سته ڕاستی خوداوه دانیشت.20ئه‌وانیش ڕۆیشتن، مزگێنیان له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوكرده‌وه، خــوداوهندیــش له‌گه‌ڵیان كـاری دهكردو پشتگیری ووشهكـانی خـۆی ده‌كـرد بهنیشانهكـانی. ئامین.]Biblica, Inc.