مەرقۆس14
پلانێك بۆ كوشتنی عیسا
1جه‌ژنی تێپهڕبوونو فه‌تیره دوو ڕۆژی مابوو، سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت به‌دوای فێڵێك ده‌گه‌ڕان تا عیسای پێ بگرن‌و بیكوژن.2به‌ڵام ووتیان: (بائه‌مه له‌جه‌ژنا نه‌بێت، نه‌وه‌ك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ئاژاوه ڕووبدات.)ئاماده‌كردنی عیسا بۆ ناشتن
3كاتێ عیسا له‌شاری بهیتعهنیا بوو، له‌ماڵی شهمعونه گول له‌سه‌ر خوان دانیشتبوو، ژنێك هات شوشه‌یه‌ك بۆنی ناردینی سافی گرانبه‌های به‌ده‌سته‌وه‌بوو، شوشه‌كه‌ی شكاند‌و بۆنهكهیكرد به‌سه‌ر عیسا.4به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌وێبوون زویربوونو له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئه‌م بۆنه بۆ به‌و شێوه‌یه خهساركرا؟5ده‌توانرا بۆنه‌كه به‌زیاتر لهسێسهد دینار بفرۆشرایهو پاره‌كه‌ی بدرایه به‌هه‌ژاران.) جا ده‌ستیانكرد به‌سه‌رزه‌نشت كردنی ژنه‌كه.6به‌ڵام عیسا ووتی: (وازی لێبهێنن. بۆ بێزاری ده‌كه‌ن؟ ئه‌و كارێكی چاكی به‌رامبه‌ر كردم.7چونكه هه‌ژاران هه‌موو كاتێ لاتان هه‌ن، هه‌ر كاتێكیش ویستتان ده‌توانن چاكه‌یان به‌رامبه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌موو كاتێك لاتان نیم.8ئه‌و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هات كردی، ده‌ستپێشخه‌ری خۆی كرد له‌بۆن لێدانی لهشمو ئاماده كردنی بۆ ناشتن.9ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: له‌هه‌ر شوێنێك له‌م جیهانه‌دا بانگه‌وازی ئه‌م مزگێنییه بڵاوبكرێته‌وه، یادی ئه‌مه ده‌كرێ كه ئه‌م ژنه كردی.)ناپاكی یه‌هوزا
10ئینجا یههوازی ئه‌سخه‌ریوتی كهیهكێبوو له‌دوانزه قوتابیه‌كه، ڕۆیشت بۆ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان تاكو عیسا بدات به‌ده‌سته‌وه.11كاتێ گوێیان له‌مه بوو، زۆر پێخۆشحاڵ بوون‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدا پاره‌ی بده‌نێ، به‌م شێوه ئه‌و ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌لێك تا عیسا بدات به‌ده‌سته‌وه.نانی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون
12له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی فه‌تیره، ئه‌وه‌ی قوربانی تێپه‌ڕبوونی تێداده‌كرێ، قوتابیه‌كان لهعیسایان پرسی: (ده‌ته‌وێ بۆ كوێ بڕۆین نانی جه‌ژنت بۆ ئاماده‌كه‌ین تا بیخۆیت؟)13ئه‌ویش دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد، پێی‌ووتن: (بڕۆن بۆ ناو شار، له‌وێ پیاوێكتان پێده‌گات گۆزه‌یه‌ك ئاوی هه‌ڵگرتووه، دوای بكه‌ون.14كـاتێ چــووه ژووره‌وه، ئێوه بهخــاوهن ماڵ بڵێن: مامۆستا ده‌ڵێت: كوا دیوهخانهكهم كه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم نانی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی تیا ده‌خۆم؟)15ئینجا ئه‌ویش ژوورێكی گه‌وره‌تان پیشانده‌دات له‌نهۆمی دووه‌می مـاڵهكـه، ڕاخـراوهو ئامـادهكـراوه، ئاله‌وێدا بۆمانی ئاماده بكه‌ن.)16ئیتر دوو قوتابیه‌كه ڕۆیشتن‌و ژووره‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه بینی كه عیسا پێی ووتبوون، جا له‌وێدا نانی تێپه‌ڕبوونیان ئامـادهكــرد.17كه ئێواره داهات، عیسا له‌گه‌ڵ دوانزه قوتابیه‌كه‌ی هات.18كاتێ له‌سه‌ر خوان دانیشتبوون نانیان ده‌خوارد، عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕاستیتان پێده‌ڵێم، یه‌كێ له‌ئێوه كه‌ئێستا له‌گه‌ڵم نان ده‌خوات، ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه.19قوتابیه‌كان غه‌م دایگرتن، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ستیانكرد به‌پرسیار لێی: (ئایا منم؟)20ئه‌و وهڵامیدانهوهو ووتی: (ئه‌و یه‌كێكه له‌م دوانزه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ستی به‌نانه‌وه لهقاپهكهدایه.21چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بڕوات كه له‌كتێبی پیرۆزدا له‌سه‌ری نووسراوه، به‌ڵام خاكبهسهر ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، باشتر بوو ئه‌و كه‌سه هه‌ر له‌دایك نه‌بووایه.)22هه‌ر له‌وكاته‌ی نانیان ده‌خوارد، عیسا نانێكی هه‌ڵگرت، پیرۆزیكرد، لهتیكردو دای پێیان، ووتی: (وه‌گرن، ئه‌مه له‌شمه.)23ئینجا جامێكی ههڵگرتو سوپاسی خودای كرد‌و پێیانیدا، هه‌موو لێیانخواردهوه.24پێی‌ووتن: (ئه‌مه خوێنی منه، خوێنی په‌یمانی نوێیه، ئه‌وه‌ی ده‌ڕژێ له‌پێناوی زۆر كه‌س.25ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئیتر له‌به‌ری مێو ناخۆمه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی لهپادشاهێتی خودا جارێكیكه به نوێی له‌وبه‌ره ده‌خۆمه‌وه.)26ئینجا به‌گۆرانی ستایشی خودایانكردو بۆ شاخی زه‌یتون ڕۆیشتن.نكۆڵیكردنی په‌ترۆس
27عیسا پێی‌ووتن: (هه‌مووتان ده‌كه‌ونه گومانه‌وه، چونكه نووسراوه: [[له‌شوان ده‌ده‌م، ئیتر مه‌ڕه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه]].28به‌ڵام دوای هه‌ستانه‌وه‌م، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ جه‌لیل.)29په‌ترۆس پێی‌ووت: (گه‌ر هه‌موو گومان بكه‌ن، من گومان ناكه‌م.)30عیساش پێی‌ووت: (ڕاستت پێده‌ڵێم: تۆ ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌مشه‌و، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر دووجار بخوێنێ، سێ‌جار نكۆڵیم لێده‌كه‌ی.)31به‌ڵام په‌ترۆس به‌پشت ئهستوریهوه ووتیه‌وه: (گه‌ر بشمرم له‌گه‌ڵت نكۆڵیت لێناكه‌م.) هه‌روه‌ها قوتابیهكانیكهش هه‌موو وایان ووت.نوێژی عیسا له‌باخی جهسیمانی
32ئینجا چوون بۆ شوێنێك پێیده‌وترا جهسیمانی، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئا لێره‌بن تا نوێژ ده‌كه‌م.)33ئه‌وسا پهترۆسو یاقوبو یۆحه‌ننای له‌گه‌ڵ خۆیبردو له‌وێدا هه‌ستی بهدڵگرانیو دڵتهنگیكرد.34پێی‌ووتن: (زۆر دڵگرانم تامردن، بمێننه‌وه لێره‌و ئێشك بگرن.)35ئینجا كه‌مێك لێیان دووركه‌وته‌وه، چۆكیداداو ده‌ستیكرد بهنوێژكردنو داوای ئه‌وه‌ی كرد كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر تێپه‌ڕێت، گه‌ر ده‌بێت.36ووتی: (ئه‌ی باوك، تۆ ده‌توانی هه‌موو شتێك بكه‌ی، ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر لابه‌ره، به‌ڵام با وانه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه بێت كه‌خۆت ده‌ته‌وێت.)37دوای ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه بینی قوتابیه‌كانی نووستون، بهپهترۆسی ووت: (ئه‌ی شه‌معون نووستویت؟ نه‌تتوانی كاژێرێك ئێشك بگری؟38نوێژ بكهنو ئێشك بگرن، نه‌وه‌ك تاقی بكرێنه‌وه. ڕۆح چالاكه به‌ڵام له‌ش لاوازه.)39دیسان ڕۆیشته‌وه جارێكی‌تر نوێژیكردو هه‌مان ووته‌ی دووباره‌كرده‌وه.40كاتێ گه‌ڕایه‌وه، سه‌یریكرد دیسان نووستوون، چونكه خه‌و چاوی قورسكردبوون، نه‌یانزانی به‌چی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.41كاتێ بۆ سێهه‌م جار گه‌ڕایه‌وه بۆلایان پێی‌ووتن: (تائێستا نووستونو پشووده‌ده‌ن؟ ئیتر به‌سه! كاته‌كه هاتووه، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست گوناهباران.42هه‌ستن با بڕۆین، ئه‌وا نزیك بووه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه.)گرتنی عیسا
43هه‌ر له‌و كاته‌دا عیسا قسه‌ی ده‌كرد، یه‌هوزا كه یه‌كێك بوو له‌دوانزه قوتابیه‌كه، له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی زۆر كه شمشێرو داریان هه‌ڵگرتبوو گه‌یشتنه ئه‌وێ، ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو پیرانه‌وه نێررابوون.44ئه‌وه‌ی عیسای دابه‌ده‌سته‌وه، نیشانه‌یه‌كی دانێ، ووتی: (ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م، خۆیه‌تی، بیگرن‌و بیبه‌ن.)45هه‌ر كه یه‌هوزا گه‌یشته ئه‌وێ، له‌عیسا هاته‌پێشه‌وه‌و ووتی: (مامۆستا!) ئینجا به‌گه‌رمییه‌وه ماچیكرد.46ئیتر ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان لهسهرداناو گرتیان.47به‌ڵام یه‌كێ له‌وانه‌ی له‌وێدا له‌گه‌ڵ عیسا ڕاوه‌ستابوون، شمشێره‌كه‌ی ده‌رهێناو كێشای به‌یه‌كێ لهكۆیلهكانی سه‌رۆك كاهینو گوێی بڕی.48عیساش پێی‌ووتن: (وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی یاخیبوویه‌ك به‌دارو شمشێره‌وه هاتوون؟49هه‌موو ڕۆژێ له‌په‌رستگا له‌ناوتان بووم خه‌ڵكم فێر ده‌كرد نه‌تانگرتم، به‌ڵام باكتێب بێته‌دی.)50دوای ئه‌مه هه‌موو ڕایان كرد‌و به‌جێیان هێشت.51كوڕێكی گه‌نج نه‌بێ كه‌هیچی له‌به‌ر نه‌بوو جگه له‌پارچه‌یه‌ك خامی ته‌نك كه خۆی پێداپۆشی بوو، كوڕه دوای عیسا كه‌وت، ئه‌ویشیان گرت.52به‌ڵام ئه‌و جله‌كه‌ی به‌جێ هێشتو به‌ڕووتی له‌ده‌ستیان ڕایكرد.دادگاییكردنی عیسا
53ئینجا عیسایان برده لای سه‌رۆك كاهین، پیران‌و مامۆستایانی شهریعهتو سه‌رۆك كاهینه‌كانی تریش هه‌موو كۆبوونه‌وه.54په‌ترۆس دوور به‌دوور دوای عیسا كه‌وت هه‌تا ماڵی سه‌رۆك كاهین، له‌گه‌ڵ ئێشكگره‌كان دانیشت له‌به‌رده‌م ئاگر خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه.55سه‌رۆك كاهینهكانو هه‌موو ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیانكرد به‌گه‌ڕان به‌دوای شایه‌تییه‌ك تا سزای كوشتن بـه‌سه‌ر عیسادا بده‌ن، به‌ڵام هیچی وایان نه‌دۆزیه‌وه.56كه‌سانێكی زۆر به‌درۆ شایه‌تییان دژی ئه‌ودا، به‌ڵام قسه‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه بوو.57ئینجا هه‌ندێكیان به‌درۆ شایه‌تییان له‌سه‌رداو ووتیان:58(گوێمان لێ‌بوو ده‌یووت: ئه‌م په‌رستگایه‌ی ده‌ست دروستیكردووه من ده‌یڕوخێنم، دوایی له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا په‌رستگایه‌ك دروستده‌كه‌م كه به‌ده‌ست دروست نه‌كرابێت.)59به‌ڵام له‌مه‌ش دیسان قسه‌كانیان به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره‌وه بوو.60ئینجا سه‌رۆك كاهین له‌ناوه‌ڕاستی ئهنجوومهنهكهدا ڕاوه‌ستاو له‌عیسای پرسی: (هیچ ناڵێیت ده‌رباره‌ی ئه‌و شایه‌تییانه‌ی دژت ده‌درێ؟)61به‌ڵام عیسا به‌بێده‌نگی مایه‌وه‌و هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. دیسانه‌وه سه‌رۆك كاهین لێیپرسی، ووتی: (ئایا تۆ مه‌سیحی، ڕۆڵه‌ی خودای پیرۆز؟)62عیسا ووتی: (من ئه‌وم. له‌دواییشدا ده‌بینن چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ داده‌نیشێت له‌لای ڕاستی خودای به تواناوه، ئینجا له‌سه‌ر هه‌وره‌كانی ئاسمان دێته‌وه.)63سه‌رۆك كاهین جله‌كانی خۆی دادڕی‌و ووتی: (ئیتر پێویستمان به‌شایه‌تی نییه.64خۆ گوێتان لهكفرهكهی بوو، بڕیاری ئێوه چییه؟) هه‌موو بڕیاریاندا كه عیسا شایانی كوشتنه.65هه‌ندێكیان ده‌ستیانكرد به‌تف لێكردنیو ههندێكیكهشیان دهمو چاویان داپۆشیو پیایان دهكێشاو پێیان ده‌ووت: (ههڵیبهێنه كێیه؟) دوای ئه‌مه پاسه‌وانه‌كانیش به زلله پێیانكێشا.نكۆڵی په‌ترۆس له عیسا
66له‌كاتێكدا په‌ترۆس له‌خواره‌وه له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه دانیشتبوو، یه‌كێ له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌لای سه‌رۆك كاهین كاری ده‌كرد هاته ئه‌وێ.67كاتێ په‌ترۆسی بینی خۆی گه‌رم ده‌كاته‌وه، سه‌یری كرد‌و پێی‌ووت: (تۆش له‌گه‌ڵ عیسای ناسیری بوویت.)68به‌ڵام په‌ترۆس نكۆڵی لێكرد‌و ووتی: (نازانم، تێناگه‌م ده‌ڵێی چی.) ئینجا چووه ده‌ره‌وه بۆ لای ده‌رگاكه. [له‌وكاته‌دا كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.]69لێره ئافرهتێكیكه له‌وانه‌ی له‌وێ كاریان ده‌كرد بینی، ووتی به‌وانه‌ی له‌وێدا ڕاوه‌ستابوون (ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وان.)70په‌ترۆس دیسان نكۆڵی لێ‌كرد. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌وێدا ڕاوه‌ستابوون، دیسانه‌وه پێیان ووت: (ڕاسته تۆ یه‌كێكی له‌وان، چونكه تۆش جه‌لیلیت.)71به‌ڵام په‌ترۆس ده‌ستیكرد به‌قسه به‌خۆ ووتن‌و سوێند خواردن‌و ووتی: (ئه‌م كابرایه‌ی باسیدهكهن، من نایناسم.)72له‌وكاته‌دا كه‌ڵه‌شێری به‌یانی جارێكیكهش خوێندی، ئه‌وسا په‌ترۆس بیریكه‌وته‌وه ئه‌وه‌ی عیسا پێی‌ووت: (پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی دوو جار بخوێنێ، سێ‌جار نكۆڵیم لێده‌كه‌ی.) ئینجا خۆی پێنه‌گیراو ده‌ستیكرد به‌گریان.Biblica, Inc.