لۆقا3

یه‌حیای ‏له‌‏ئاوهه‌ڵكێش

1له‌ساڵی پانزه‌هه‌مینی فه‌رمانڕه‌وایی تێباریۆسی قه‌یسه‌ر، كاتێ‌ بونتیۆس پیلاتۆس لـێپرسراوی یه‌هودیا بوو، هه‌روه‌ها هێرۆدس لـێپرسراوی جه‌لیل و براكه‌شی فیلیپۆس لێپرسراوی ئیتۆریه‌‏و ته‌راخونیتس بوو، لیسانیوسیش لێپرسراوی ئیبیلیه‌ بوو،2له‌سه‌رده‌می حه‌نان و قه‌یافای سه‌رۆك كاهینه‌كان، كاتێ‌ یه‌حیا له‌‏ده‌شت‏وده‌ر بوو ووشه‌ی خودای بۆ هاته‌ خواره‌وه‌‏.3ئینجا هات بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی سه‌ر ڕووباری ئوردن تا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌كردن بۆ گوناه‌ به‌خشین ڕابگه‌ێنێ‌.4هه‌روه‌ك له‌ په‌رتووكی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ر نووسراوه‌: [[ده‌نگێك له‌ده‌شت‎وده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.]]5هه‌موو دۆڵێك پڕ ده‌كرێته‌وه‌‏و هه‌موو چیاو گردۆڵكه‌یه‌كیش نزم ده‌بێته‌وه‌، هه‌موو شوێنه‌ پێچاو‏پێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه‌و شوێنه‌ چاڵه‌كان ده‌بنه‌ ڕێگای ڕێك‏و‏ڕه‌وان،6هه‌موو كه‌سێ‌ ڕزگاری خودا ده‌بینێ‌‍!)
7یه‌حیا به‌‏هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتبوون بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشان له‌سه‌رده‌ستی، ده‌یووت: (ئه‌ی بێچووه‌ ماران، كێ‌ فێری هه‌ڵاتنیكردوون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو؟8به‌رووبوومێ‌ بده‌ن شایانی تۆبه‌كردن بێت، به‌خۆتان مه‌ڵێن: (ئێمه‌ ئیبراهیمی باوكمان هه‌یه‌.) من پێتان ده‌ڵێم، خودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئا له‌م به‌ردانه‌ نه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم دروست بكات.9ئه‌وا ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌دی دار، هه‌ر دارێك به‌رووبوومی باش نه‌دات ده‌بڕێته‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ئاگر.)10خه‌ڵكه‌كه‌ پرسیاریان لـێ‌كرد: (كه‌واته‌ چی بكه‌ین؟)11وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی دوو كراسی هه‌یه‌، با یه‌كێكیان بدا به‌وه‌ی كه‌ نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه‌ نانی هه‌یه‌، با هه‌مان شت بكات.)12هــه‌نــدێ‌ لــه‌‏باجگرانیش هاتبوون بـۆ لـه‌‏ئـاو‏هـه‌ڵكێشـان، پرسیاریان لـێ‌كرد: (مامۆستا، ئه‌ی ئێمه‌ چی بكه‌ین؟)13پێی ووتن: (له‌وه‌ی بۆتان دانراوه‌ زیاتر وه‌رمه‌گرن.)14هه‌روه‌ها هه‌ندێ‌ ســه‌ربـاز پرسیاریان لـێ‌كرد: (ئه‌ی ئێمه‌ چی بكه‌ین؟) وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (زۆرداری له‌‏كه‌س مه‌كه‌ن، به‌‏درۆ كه‌س تـاوانبار مـه‌كـه‌ن، به‌مـووچه‌كانتان ڕازیبن.(
15له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ل چاوه‌ڕێی مه‌سیحیان ده‌كرد، هه‌موو له‌‏خۆیان ده‌پرسی: (تۆ بڵێی یه‌حیا، مه‌سیحی چاوه‌ڕێ‌ كراو بێ‌؟)16یه‌حیا وه‌ڵامی خه‌ڵكه‌كه‌ی دایه‌وه‌: (من له‌ئاو هه‌ڵتان‏ده‌كێشم‏، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دێت له‌‏من به‌‏تواناتره‌، ئه‌وه‌ی من ته‌نانه‌ت شایسته‌ی كردنه‌وه‌ی قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی نیم، ئه‌و له‌‏ڕۆحی پیرۆزو له‌‏ئاگر هه‌ڵتان‏ده‌كێشێ‌‏.17ئه‌و شه‌نی به‌‏ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ پاك‏كردنه‌وه‌ی خه‌رمانه‌كه‌ی به‌‏ته‌واوی، گه‌نمه‌كه‌ له‌عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌و كایه‌كه‌ش ده‌سوتێنێ‌ به‌‏ئاگرێك كه‌ ناكوژێته‌وه‌.)18دیسان به‌زۆر شتی تر، ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی ده‌كردو مژده‌ی ده‌دانێ‌.19به‌ڵام هێرۆدس كه‌ فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌ بوو، له‌لایه‌ن یه‌حیاوه‌ سه‌رزه‌نشت كرا به‌هۆی هێرۆدیای براژنیه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كه‌ ده‌یكرد،20خراپه‌یه‌كی تریشی خسته‌ پاڵ خراپه‌كانی پێشووی ئه‌ویش به‌زیندان‏كردنی یه‌حیا‏.

له‌ئاو‏هه‌ڵكێشانی عیسا

21كاتێ‌ گه‌ل هه‌موو له‌‏ئاو‏هه‌ڵكێشران، عیساش له‌‏ئاو‏هه‌ڵكێشرا، له‌‏كاتێكدا نوێژی ده‌كرد، ئاسمان‏كرایه‌وه‌،22ڕۆحی پیرۆز له‌‏شێوه‌ی لـه‌شی كـۆترێك له‌سه‌ری نیشته‌وه‌، ده‌نگێك لـه‌‏ئاسمانه‌وه‌ هـات‏و ووتی: (تۆی ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، من پێت دڵشاد بووم.(

بنه‌چه‌ی عیسا

23كاتێ‌ عیسا ده‌ستی به‌خزمه‌ته‌كه‌ی كرد، ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سی ساڵ بوو، خه‌ڵكی وایانده‌زانی كوڕی یوسفی كوڕی هالی،24كوڕی مه‌تسات كوڕی لاوی، كوڕی موڵكی كوڕی یه‌ننا، كوڕی یوسف.25كوڕی مه‌تتاسیا، كوڕی عاموس كوڕی ناحوم، كوڕی حه‌سلی كوڕی نه‌جای،26كوڕی ماس كوڕی مه‌تاسیا، كوڕی شه‌معی كوڕی یوسف، كوڕی یه‌هوزا،27كوڕی یۆحه‌ننا، كوڕی ڕیسا كوڕی زه‌ربابل، كوڕی شالتیئیل كوڕی نیری،28كوڕی موڵكی كوڕی ئادی، كوڕی قوسه‌م كوڕی ئه‌لمودام كوڕی عیری،29كوڕی یوسی، كوڕی ئه‌لیعازه‌ر كوڕی یوریم، كوڕی مه‌تسات كوڕی لاوی،30كوڕی شه‌معون كوڕی یه‌هوزا، كوڕی یوسف‏كوڕی یۆنان، كوڕی ئه‌لیاقیم،31كوڕی مه‌لیا كوڕی مه‌ینان، كوڕی مه‌تاسا كوڕی ناسان، كوڕی داود،32كوڕی یه‌سا، كوڕی عوبێد كوڕی بوعه‌ز، كوڕی سه‌لمون كوڕی نه‌حشون،33كوڕی عه‌میناداب كوڕی ئارام، كوڕی حه‌سرون، كوڕی فارس كوڕی یه‌هوزا،34كوڕی یاقوب كوڕی ئیسحاق، كوڕی ئیبراهیم كوڕی تارح، كوڕی ناحور،35كوڕی سه‌روج، كوڕی ڕه‌عو كوڕی فالج، كوڕی عابر كوڕی شالح،36كوڕی قینان كوڕی ئه‌رفه‌كشاد، كوڕی سام كوڕی نوح، كوڕی لامه‌ك،37كوڕی مه‌توشالح، كوڕی ئه‌خنوخ كوڕی یارد، كوڕی مه‌هلل‏ئیل كوڕی قینان،38كوڕی ئه‌نوش كوڕی شیت، كوڕی ئاده‌م كه‌ له‌ خودایه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9