لۆقا4
شه‌یتان عیسا تاقیده‌كاته‌وه
1كاتێ عیسا له‌ئوردون گه‌ڕایه‌وه، له‌شی پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز، ڕۆح له‌بیابان ده‌یبردبه‌ڕێوه.2ماوه‌ی چل ڕۆژ شه‌یتان تاقیده‌كرده‌وه. به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژانه هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه ته‌واوبوو برسی بوو.3شه‌یتان پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته تۆ ڕۆڵه‌ی خودای به‌و به‌رده بڵێ باببێت به‌نان.)4عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی: (له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: {مرۆڤ هه‌ر به‌نان ناژی.})5ئینجا شه‌یتان بردیه سه‌ر شاخێكی به‌رزو هه‌موو پادشاهێتیه‌كانی جیهانی به‌چاوتروكانێك پیشانداو6ووتی: (ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م هه‌موو پادشاهیانه‌ت ده‌ده‌مێ به‌هه‌موو شكۆیه‌كه‌وه، چونكه دراوه بهمنو منیش ده‌یده‌م به‌هه‌ر كه‌سێ بمه‌وێ.7گه‌ر كڕنۆشت بۆ بردم ئه‌وا هه‌مووی ده‌بێ بههیتۆ.)8عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (نووسراوه: {ته‌نها بۆ خوداوه‌ند خودات كڕنووش به‌ره‌و هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته.})9ئینجا شه‌یتان بردی بۆ قودس، له‌سه‌ر قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگاكه ڕایگرت و پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه خۆت فڕێ‌ده خواره‌وه،10چونكه نووسراوه: {به‌فریشته‌كانی ده‌ڵێ پارێزگاریتكهنو11له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ك قاچت به‌ربه‌رد بكه‌وێت(}.12عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ووتراوه: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه.})13كاتێ شه‌یتان هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی ته‌واوبوو، به‌جێی هێشت تاكاتێكی تر.عیسا له‌ناسیره ده‌رده‌كرێ
14عیســا بـه‌هــێزی ڕۆح گه‌ڕایه‌وه بــۆ جـه‌لـیل، نـاوبـانگـی له‌هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاوبووه‌وه.15له‌كه‌نیشته‌كان خه‌ڵكی فێرده‌كرد، هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.16ئینجا هات بۆ ناسیره، ئه‌و شوێنه‌ی لێی په‌روه‌رده بوو، هه‌روه‌ك جاران ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، ڕاوه‌ستا بۆ خوێندنه‌وه.17په‌رتووكی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ریان دایه ده‌ستی كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی به‌رچاو كه‌وت كه تیایدا نووسراوه:18[[ڕۆحی خوداوه‌ندم له‌سه‌ره، چونكه دهستنیشانیكردووم تا مژده بده‌م به‌هه‌ژاران، ناردوومی هه‌تا بۆ دیلكراوان داوای ئازادی بكه‌م، بۆ كوێران داوای ڕووناكی بكه‌م، تاكو پێ‌شێلكراوان ڕزگاربكه‌م،19ساڵی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌ند ڕابگه‌ێنم.]]20ئینجا په‌رتووكه‌كه‌ی داخست و دایه ده‌ست ئیشكه‌ری ئه‌و شوێنه‌و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون لهكهنیشتهكه چاویان تێ‌بڕیبوو.21قسه‌ی بۆ كردن‌و ووتی: (وا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی گوێتان لـێ‌بوو هاته‌دی.)22هه‌موو به‌باشی باسیان ده‌كردو سه‌ریان سوڕما له‌و ووشه به‌ره‌كه‌تدارانه‌ی له‌ده‌می ده‌هاته ده‌ره‌وه، ده‌یان ووت: (ئایا ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یوسف نییه؟(23عیسا پێی ووتن: (بێ‌گومان ئێوه پێم ده‌ڵێن، ئه‌ی پزیشك جارێ چاره‌سه‌ری خۆت بكه، ئه‌وه‌ی بیستمان لهكهفهرناحوم كردت لێره‌ش له‌شاره‌كه‌ت بیكه.)24دیسان به‌رده‌وام بوو ووتی: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌شاره‌كه‌ی خۆی په‌سه‌ند ناكرێ.25له‌ڕاستیدا پێتان ده‌ڵێم، له‌سه‌رده‌می ئه‌لیاس له‌ئیسرائیل بێوه‌ژنی زۆر هه‌بوون، كاتێ باران بڕا سێ ساڵ‌و شه‌ش مانگ، هه‌تا برسێتییه‌كی گه‌وره له‌هه‌موو سه‌ر زه‌ویدا ڕوویدا،26به‌ڵام ئه‌لیاس نه‌نێررا بۆ كه‌س له‌وانه، به‌ڵكو بۆ ئافره‌تێكی بێوه‌ژن لهسهرفه له‌ناوچه‌ی سه‌یدا.27له‌ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ر زۆر كه‌س تووشی نه‌خۆشی گولـی هاتبوون، هیچیانی چاك نه‌كرده‌وه، ته‌نها نوعمانی سوری نه‌بێ.)28هه‌موو ئه‌وانه‌ی لهكهنیشتهكه بوون، كه ئه‌مه‌یان بیست ڕقیان هه‌ڵسا.29ده‌ریان كرده ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، بردیانه قه‌راخ ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر دروستكرابوو، تاكو له‌وێوه فڕێی بده‌نه خواره‌وه.30به‌ڵام ئه‌و ده‌رباز بوو لهناویانو له‌وێ ڕۆیشت.ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
31جا عیسا به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم ڕۆیشت، شارێك بوو له‌ناوچه‌ی جه‌لیل، له‌وێ لهشهمماندا خه‌ڵكی فێر ده‌كرد.32زۆر سه‌ریان سوڕما لهفێركردنهكانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشه‌كانی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو.33لهكهنیشتهكهدا پیاوێك هه‌بوو ڕۆحی پیسی تێدا بوو. به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد :34(ئه‌ی عیسای ناسیری چیت لێمان ده‌وێ؟ هاتوویت له‌ناومان ببه‌ی؟ من ده‌زانم تۆكێیت، تۆ پیرۆزی خودای.)35عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی لـێكردو ووتی: (بێده‌نگبه! له‌له‌شی وه‌ره ده‌ره‌وه.) ئینجا ڕۆحه پیسه‌كه كابرای كوتا به‌زه‌ویداو له‌له‌شی هاته ده‌ره‌وه، بێئه‌وه‌ی زیانیكهی پێبگه‌یه‌نێ.36هه‌موو سه‌رسام بوون، له‌نێوان خۆیان پرسیاریان ده‌كرد: (ئه‌مه چ ووشه‌یه‌كه؟ ئاوها به‌ده‌سه‌ڵاته، فه‌رمانده‌دا بهڕۆحه پیسه‌كان تا له‌خه‌ڵكی بێنه ده‌ره‌وه.)37ناوبانگی عیسا له‌هه‌موو شوێنێك له‌و ناوچه‌یه بڵاوبووه‌وه.چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
38دوای ئه‌مانه كه‌نیشته‌كه‌ی بهجێهێشتو چووه ماڵی شه‌معون. خه‌سووی شه‌مـعون تایه‌كی توندی لـێ‌هاتبوو، داوایان لـێ‌كرد یارمه‌تیبدات.39ئه‌ویـش لای جێگـاكـه‌ی ڕاوه‌ستاو تایه‌كه‌ی لـێ دوور خسته‌وه. ژنه یه‌كسه‌ر هه‌ستایه سـه‌رپێ‌و ده‌ستیكرد بهخزمهتكردنیان.40كاتێ ڕۆژ ئاوابوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌بوو، له‌هـه‌مـوو جـۆرێك، هێنایانه لای عیسا یه‌كه یه‌كه ده‌ستی له‌سه‌ر دانان‌و چاكی كردنه‌وه.41ڕۆحی پیسی لهزۆریان ده‌ركرد، له‌كاتێكدا ڕۆحه‌كان هاواریان ده‌كرد (تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!) ئه‌ویش دهریدهكردنو نه‌یده‌هێــشت زۆر بڵێن، چــونكـه زانییان ئه‌و مه‌سیحه.42كاتێ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ستاو ڕۆیشت بۆ جـێگایه‌كی چـۆڵه‌وانی، خـه‌ڵكه‌كه به‌دوایدا گه‌ڕان تادۆزیانهوه، گـرتیان تاكـو لایان نه‌ڕوات.43به‌ڵام ئه‌و پێی ووتن: (پێویسته لـه‌سه‌رم، مژده‌ی پادشاهێتی خودا بهشارهكـانی تریش بده‌م، چونكه من بۆ ئه‌مه نێرراوم.)44ئیتر له‌وێ ڕۆیشت‌و ده‌ستیكرد به‌مزگێنیدان له‌كه‌نیشته‌كان.Biblica, Inc.