لۆقا2
له‌دایك بوونی عیسا
1له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئوغستۆسی قه‌یسه‌ره‌وه فه‌رمان ده‌رچوو تا هه‌موو دانیشتوانی ووڵاته‌كه‌ی ناونووس بكرێت.2ئه‌م ناونووسكردنهش یه‌كه‌مجاری بوو، له‌كاتێكدا كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو.3خـه‌ڵكی ڕۆیشتن، هـه‌ر یه‌كه بۆ شـاری خۆی هه‌تا ناونووس بكـرێن.4جـا یوسف لهشــاری ناسـیرهوه كـه لهناوچــهی جـهلیل بوو، به‌ره‌و شـارهكـهی داود ڕۆیشت كـه ناوی به‌یت لهحـم بوو لهناوچـهی یههـودیا. چـونكه ئه‌و لهبنهماڵهو هۆزی داود بوو.5تاكو لـه‌گـه‌ڵ مریهمـی دهزگـیرانی كـه له‌و كاته‌دا سكی هه‌بوو، له‌وێ ناونووس بكرێن.6هه‌ر له‌و كـاتهدا ئه‌مـان لـه‌وێ بوون، كاتی منداڵ بوونی هـات.7لـهبهرئهوهی لـهمیوانخانه شـوێنیان ده‌ست نهكـهوت چــوونه تهویلـهیهك لـهوناوه، ئـینجا له‌وێدا كوڕه نۆبهرهكـهیبوو، پێچـایهوهو لهئاخـوڕی تهویلهكهدا خه‌واندی.فریشته‌یه‌ك مزگێنییدهدا
8له‌و ناوچه‌یه شوان هه‌بوون له‌ده‌شت ده‌مانه‌وه‌و به‌نۆبه ئێشكی مێگه‌لیان ده‌گرت.9فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه هاته لایان، شكۆمه‌ندی خودا دره‌وشایه‌وه له‌ده‌ورو پشتیان، به‌مه ترسێكی زۆریان لـێنیشت.10فریشته‌كه پێی ووتن: (مه‌ترسن، ئه‌وا من مژده‌یه‌كی خۆش‌و مه‌زنتان پێده‌ده‌م كه بۆ هه‌موو گه‌له.11ئه‌مڕۆ له‌شاری داود ڕزگاركه‌رێك بۆ ئێوه له‌دایكبوو، ئه‌ویش مه‌سیحی خوداوه‌نده.12ئه‌مه‌ش نیشانه بێ بۆتان، له‌وێ منداڵێكی پێچراوه‌ی نووستو لهئاخوڕێكدا ده‌بینن.)13له‌پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه كۆمه‌ڵێ هێزی ئاسمانی ده‌ركه‌وتن، ستایشی خودایان دهكردو ده‌یان ووت:14(شكۆمه‌ندی بۆ خودا له‌به‌رزایی، بۆ سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ ئه‌وانه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ون.) 15كاتێ فریشته‌كه لای شوانه‌كان به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت، به‌یه‌كتریان ووت: (كه‌واته بابڕۆین بۆ به‌یتله‌حم تا ئه‌و ڕووداوه ببینین كه‌وا خوداوه‌ند پێیڕاگه‌یاندین.(16به‌خێرایی هاتن شوێنه‌كه‌یان دۆزیه‌وه، منداڵه‌كه‌یان بهنووستویی لهئاخوڕهكهدا بینی له‌گه‌ڵ مریهمو یوسف.17كاتێ ئه‌مه‌یان بینی، ده‌ستیانكرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و منداڵه‌وه پێیان ووترابوو.18هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان له‌مه‌بوو، سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی شوانه‌كان ده‌یان ووت.19به‌ڵام مریه‌م ئه‌م شتانه‌ی هه‌موو له‌بیری خۆی دادهناو له‌دڵی خۆی لێكیدهدایهوه.20دوای ئه‌وه شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، ده‌م به‌ستایشی خوداوه بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیانو بینییان، به‌و شێوه‌یه‌ی پێیان ووترا بوو.خه‌ته‌نه‌كردنی عیسا
21كاتی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵه‌كه، دوای به‌سه‌رچوونی هه‌شت ڕۆژ به‌سه‌ر له‌دایك بوونی، ناوینرا عیسا هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر زمانی فریشته‌كه پێشتر ناونرا، پێش ئه‌وه‌ی دایكی سكی پێی هه‌بێ.22دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژانی پاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوبوو، به‌پێی شه‌ریعه‌تی مو‌سا، یوسف‌و مریه‌م بردیان بۆ قودس، تاكو پێشكه‌شی خوداوه‌ندی بكه‌ن.23هه‌روه‌ك چۆن له‌شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند نووسراوه: [[هه‌موو كوڕێكی نۆبه‌ره كه سكی دایك ده‌كاته‌وه پێی ده‌ووترێ پیرۆزی خوداوه‌ند.]]24هه‌روه‌ها بۆ پێشكه‌ش كردنی قوربانی، وه‌ك له‌شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند ووتراوه: [[جووتێ كوكوختی یان جووتێ بێچووه كۆتر.]]25له‌قودس پیاوێك هه‌بوو ناوی شه‌معون بوو، پیاوێكی چاك‌و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵدانه‌وه بوو بۆ ئیسرائیل، ڕۆحی پیرۆزیشی تێدابوو.26ڕۆحی پیرۆز ئاگاداری كردبوو، كه نامرێ تا مه‌سیحی خوداوه‌ند نه‌بینێ.27به‌هۆی ڕۆحه‌وه هاتبوو بۆ په‌رستگا. كاتێ دایك‌و باوكی عیسا منداڵه‌كه‌یان هێنا تا به‌پێی شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن بۆی.28شه‌معون منداڵه‌كه‌ی خسته سه‌ر هه‌ردوو دهستیو ستایشی خودایكردو ووتی:29(ئه‌ی خوداوه‌ند ئێستا به‌نده‌ی خۆت با به‌ئاشتی چاولێك بنێ به‌پێی به‌ڵێنی خۆت.30ئه‌وا چاوم ڕزگاری تۆی بینی،31ئه‌وه‌ی ئاماده‌ت كردووه بۆ هه‌موو گه‌لان،32ڕووناكی بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كان‌و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسرائیل.)33دایك‌و باوكی سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی منداڵه‌كه ووترا.34شه‌معون داوای پیرۆزی بۆ كردن‌و به مریه‌می دایكی منداڵه‌كه‌ی ووت: (به‌هۆی ئه‌م منداڵه‌وه كه‌سانێكی زۆر له‌ئیسرائیل ده‌كه‌ون‌و زۆریش هه‌ڵده‌ستنه‌وه، ده‌بێ به‌نیشانه‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كرێ،35تا نیازی دڵی زۆركه‌س ئاشكرابێ. شمشێرێكیش جه‌رگی تۆ ده‌بڕێ.)36ژنێك به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوا ناوی حهننه بوو كچی فهنۆئیلی پێ ده‌وترا، سه‌ر به‌تیره‌ی ئه‌شیر بوو، زۆر به‌ساڵدا چوو بوو، ته‌نها حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیابوو.37پاشان به‌بێوه‌ژنی مابووه‌وه تا ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه هه‌شتاو چوار ساڵی. په‌رستگاكه‌ی به‌جێ نه‌ده‌هێشت، شه‌و و ڕۆژ خودای ده‌په‌رست، به‌نوێژو ڕۆژوگرتن.38له‌وكاته‌دا ئاماده‌بوو، ده‌ستیكرد بهسوپاسكردنی خودا‌و باسی عیسای له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا كرد كه له‌قودس چاوه‌ڕوانی ڕزگاركهربوون.39دوای ته‌واوبووی هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوداوه‌ند داوای ده‌كات، دایك و باوكی عیسا گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان كه ناوی ناسیره بوو لهجهلیل.40منداڵه‌كه نه‌شونمای دهكردو به‌هێز ده‌بوو، پڕده‌بوو لهداناییو به‌ره‌كه‌تی خودای له‌سه‌ر بوو.
عیسا له په‌رستگادا
41دایك‌و باوكی هه‌موو ساڵێك له‌جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون ده‌چوون بۆ قودس.42كاتێ عیسا ته‌مه‌نی گه‌یشته دوانزه ساڵ، وه‌ك هه‌موو ساڵانی تر له‌جه‌ژندا به‌ره‌و قودس ڕۆیشتن.43دوای ته‌واوبوونی ڕۆژانی جه‌ژن گه‌ڕانه‌وه، عیسای منداڵ له‌قودس مایه‌وه بێئه‌وه‌ی ئه‌وان بزانن.44وایان ده‌زانی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندایه به‌ڕێگاوه، ڕۆژه ڕێگایه‌ك ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه ده‌ستیانكرد به‌گه‌ڕان به‌دوایدا له‌نێوان خزم‌و ناسیاوه‌كانیان.45كاتێ نه‌یان دۆزیه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ قودس تا به‌دوایدا بگه‌ڕێن.46دوای سێ ڕۆژ گه‌ڕان لهپهرستگادا دۆزیانه‌وه، سه‌یریانكرد دانیشتووه له‌نێوان مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، گوێی بۆ ڕاگرتوونو پرسیاریان لـێدهكات.47هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی‌بوو، سه‌رسام بوون له تێگهیشتنو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.48كاتێ بینییان سه‌ریان سوڕما، ئینجا دایكی پێی ووت: (كوڕم بۆ وات لـێكردین؟ من‌و باوكت به بێ ئارامی به‌دواتدا ده‌گه‌ڕاین.)49وه‌ڵامی دانه‌وه، ووتی: (بۆچی به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ ئایا نه‌تانزانی پێویسته له‌سه‌رم، له‌ماڵی باوكم بم؟)50به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ووتی، ئه‌وان تێینه‌گه‌یشتن.51ئینجا له‌گه‌ڵیان گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و شاری ناسیرهو گوێڕایه‌ڵیان بوو، مریه‌می دایكیشی ئه‌مانه‌ی هه‌موو ده‌خسته دڵیه‌وه.52عیساش لهداناییو بهژنو باڵا گه‌وره ده‌بوو، جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا‌و خه‌ڵكی بوو.Biblica, Inc.