یۆحەنا8
ئافره‌تێكی داوێنپیس
1به‌ڵام عیسا بۆ شاخی زه‌یتون ڕۆیشت.2له‌به‌ره‌به‌یان گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌رستگا، خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش دانیشت‌و ده‌ستیكرد بهفێركردنیان.3مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان ژنێكی داوێن پیسیان هێنایه لای‌و له‌ناوه‌راست ڕایانگرت،4پێیان ووت: (مامۆستا ئه‌م ژنه له‌كاتی داوێنپیسیدا گیراوه.5مو‌سا له‌شه‌ریعه‌تدا ڕایسپاردوین ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌م ژنه وان ده‌بێ به‌ردباران بكرێن، تۆ چی ده‌ڵێی؟)6ئه‌مه‌یان لـێ‌پرسی تا تاقی بكه‌نه‌وه‌و هۆیه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ تاوانباركردنو دادگاییكردنی. به‌ڵام عیسا سه‌ری داگرت‌و به‌په‌نجه ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی.7كاتێ ئه‌وان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌یان، عیسا سه‌ریهه‌ڵبڕیو پێی ووتن: (كامتان بێ‌گوناهه با یه‌كه‌م به‌ردی لێ‌بدات!)8دیسان سه‌ری داگرته‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی.9كه گوێیان له‌م قسه‌یه بوو، له پیره‌كانیانه‌وه هه‌موو یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان كێشایه‌وه. ئه‌وسا عیسا به‌ته‌نها مایه‌وه، ژنه‌كه‌ش له‌شوێنی خۆی وه‌ستابوو.10ئینجا عیسا سه‌ری به‌رزكرده‌وه، له‌ژنه‌كه زیاتر كه‌سیتری نه‌بینی، پێی ووت: (ئه‌ی ئافره‌ت ئه‌وان له كوێن؟ كه‌سیان تاوانباری نه‌كردی؟)11ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (نه‌خێر گه‌وره‌م.) عیساش پێی ووت: (منیش تاوانبارت ناكه‌م، بڕۆ جارێكیكه گوناه مه‌كه!)]من ڕووناكی جیهانم
12جارێكیكه عیسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردن‌و ووتی: (من ڕووناكی جیهانم. ئه‌وه‌ی دوامبكهوێ بهتاریكیدا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێ.)13فه‌ریسیه‌كان به‌ربه‌ره‌كانیان كرد‌و ووتیان: (تۆ ئێستا شایه‌تی بۆ خۆت ده‌ده‌یت، به‌ڵام شایه‌تیه‌كه‌ت ڕاست نییه.)14ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه: (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من شایه‌تی بۆ خۆم ده‌ده‌م، شایه‌تیه‌كه‌م ڕاسته، چونكه ده‌زانم له‌كوێوه هاتووم‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆم، به‌ڵام ئێوه نازانن له‌كوێوه هاتووم‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆم.15جا ئێوه به‌پێی له‌ش حوكمدهدهن به‌سه‌رم، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر كه‌س ناده‌م،16له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر حوكم بده‌م حوكمه‌كانم دادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه من به‌ته‌نها حوكم ناده‌م، به‌ڵكو من‌و ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی.17له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌تان نووسراوه شایه‌تی دوو پیاو ڕاسته.18من ئه‌وه‌م شایه‌تی بۆخۆم ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی شایه‌تیم بۆ ده‌دات.)19ئه‌وسا لێیانپرسی: (باوكت له‌كوێیه؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئێوه من ناناسن، باوكیشم ناناسن. گه‌ر منتان بناسیبایه باوكمیشتان ده‌ناسی.)20عیسا ئه‌م قسانه‌ی له‌لای سندوقی به‌خشینی په‌رستگادا كرد كاتێ خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كه‌سێ نه‌یگرت، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.21ئینجا عیسا پێی ووتن: (من دهڕۆمو ئێوه به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم، به‌ڵكو به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن.)22ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن: (ئایا مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یه چیه ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟ ئایا خۆی ده‌كوژێ؟)23وه‌ڵامی عیسا ئه‌وه‌بوو: (ئێوه له‌خواره‌وه‌ن، به‌ڵام من له‌سه‌ره‌وه‌م، ئێوه سه‌ر به‌م جیهانه‌ن، به‌ڵام من سه‌ر به‌م جیهانه نیم.24جا له‌به‌رئه‌وه بوو پێمووتن: به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن، چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن من ئه‌وم، به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن.)25لێیانپرسی: (تۆ كێیت؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌م له‌سه‌ره‌تاوه پێمووتون!26زۆر شتم هه‌یه بیڵێمو حوكمی پێ‌بده‌م به‌سه‌رتان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه، ئه‌و خۆی ڕاستییه، ئه‌وه‌ی بهجیهانیشی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه كه له‌وم بیستووه.)27جا ئه‌وان تێ‌نه‌گه‌یشتن عیسا له‌م قسه‌یه مه‌به‌ستی له‌باوكی بوو.28له‌به‌رئه‌وه عیسا پێی ووتن: (كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌ڵده‌واسن ده‌زانن من ئه‌وم، هه‌روه‌ها من له‌خۆمه‌وه هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و قسانه ده‌ڵێم كه باوكم فێری كردووم.29ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه، به‌ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه هه‌میشه به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كارده‌كه‌م.(ڕاستی ئازادتان ده‌كات
30كاتێ عیسا ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێ‌هێنا.31ئه‌وسا عیسا به‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان پێیهێنابوو ووتی: (گه‌ر له‌سه‌ر ووشه‌كانم جێگیربن، به‌ڕاستی ده‌بنه قوتابی من‌و32ڕاستی دهناسنو ڕاستیش ئازادتان ده‌كات.)33جووله‌كه‌كان له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (ئێمه نه‌وه‌ی ئیبراهیمین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووین! ئیتر چۆن پێمان ده‌ڵێی: ئێوه ئازاد ده‌بن؟)34عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ گوناه بكات ده‌بێت به‌كۆیله‌ی گوناه.35كۆیله له‌ماڵی گه‌وره‌كه‌یدا تاسه‌ر نامێنێته‌وه، به‌ڵام ڕۆڵه تاسه‌ر تیایدا ده‌ژی.36جا گه‌ر ڕۆڵه ئازادیكردن، ئه‌وا به‌ڕاستی ئازاد ده‌بن.37من ده‌زانم ئێوه له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمن. به‌ڵام ئێوه هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه ووته‌كانم له‌دڵتان جێگه‌ی نابێته‌وه.38من چیم له‌لای باوك بینیوه ده‌یڵێم، به‌ڵام ئێوه چیتان له‌باوكتانه‌وه بیستووه كاری پێ‌ده‌كه‌ن.)39ئه‌وان به‌ربه‌ره‌كانیان كرد‌و ووتیان: (ئیبراهیم باوكمانه!) عیساش ووتی: (گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئیبراهیم بوونایه، كرداره‌كانی ئیبراهیمتان ده‌كرد.40به‌ڵام چونكه من ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌خوداوه بیستبووم پێم ووتن، ئێوه هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئیبراهیم نه‌یكردووه.41ئێوه كرداری باوكتان ده‌كه‌ن!) ئه‌وانیش پێیان ووت: (ئێمه به‌زۆڵی له‌دایك نه‌بووین! یه‌ك باوكمان هه‌یه ئه‌ویش خودایه.)42عیساش ووتی: (گه‌ر خودا باوكتان بووایه، منتان خۆش ده‌ویست، چونكه من له خوداوه دهرچوومو هاتووم. له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.43بۆچی له‌ووته‌كانم تێ‌ناگه‌ن؟ چونكه توانای گوێ‌گرتنی ووشه‌كانی منتان نییه!44ئێوه ڕۆڵه‌ی شه‌یتانی باوكتانن، ده‌تانه‌وێ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان جێ‌به‌جێ بكه‌ن. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵك كوژ بووه، نه‌یتوانی له‌ناو ڕاستیدا بچه‌سپێ، چونكه ڕاستی له‌ودا نییه! كاتێكیش درۆ ده‌كات، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌تیایه‌تی، چونكه خۆی درۆزنه‌و باوكی درۆیه!45به‌ڵام چونكه من ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ‌ناكه‌ن.46كامتان ده‌توانن گوناهێكم لێ‌بدۆزنه‌وه؟ جا مادام ڕاستی ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌رم پێ‌ناكه‌ن؟47ئه‌وه‌ی له‌خوداوه بێت، گوێ له‌ووشه‌ی خودا ده‌گرێ. به‌ڵام ئێوه ووشه‌ی خوداتان ناوێ چونكه له‌خودا نین!)48ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئایا ئێمه قسه‌كانمان ڕاست نییه كه ده‌ڵێین تۆ سامری، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیست تیایه؟)49ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ڕۆحی پیسم تیادانییه، به‌ڵام ڕێزی باوكم دهگرمو ئێوه‌ش به‌سووكی سه‌یرم ده‌كه‌ن.50من داوای شكۆمه‌ندی بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام یه‌كێ هه‌یه بۆم داوا دهكاتو حوكم ده‌دا.51ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێ هه‌رگیز مردن نابینێ.)52ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ڕۆحی پیست تیایه. ئیبراهیمو پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێیت ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێت هه‌رگیز تامی مردن ناكات.53ئایا تۆ گه‌وره‌تری له‌ئیبراهیمی باوكمان كه مرد؟ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی خودا‌ش مردن، كه‌واته خۆت به‌چی داده‌نێی؟)54عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر من خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆمه‌ندیه‌كه‌م هیچ نییه. به‌ڵام باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه،55له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. جا گه‌ر پێتان بڵێم من ئه‌و ناناسم، منیش ئه‌وكاته وه‌ك ئێوه درۆزنم. به‌ڵام من ئه‌و دهناسمو به‌ووته‌كانی ڕه‌فتار ده‌كه‌م.56ئیبراهیمی باوكتان دڵشادبوو به‌وه‌ی ڕۆژی من ببینێ، جا ئه‌و ڕۆژه‌ی بینی‌و پێی دڵخۆش بوو.)57جووله‌كه‌كان پێیان ووت: (تۆ جارێ ته‌مه‌نت هێشتا نه‌بووه به‌په‌نجا ساڵ ئیتر چۆن ئیبراهیمت بینیوه؟)58عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك بێ من هه‌م.)59ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تابه‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام عیسا خۆی شارده‌وه‌و له‌په‌رستگاكه چووه ده‌ره‌وه.
Biblica, Inc.