یۆحەنا9
چاكردنه‌وه‌ی كوێرێكی زگماك
1كاتێ عیسا به‌رێگادا ده‌رۆیشت، پیاوێكی به‌زگماك كوێری بینی،2قوتابیه‌كانی لێیانپرسی: (مامۆستا، كێ گوناهی كردووه؟ ئه‌م پیاوه، یاخود دایك‌و باوكی، تا بهكوێری له‌دایك ببێ؟)3عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (نه‌گوناهی ئه‌م پیاوه‌یه‌و نهدایكو باوكی، به‌ڵام بۆیه وای لـێهاتووه تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌كانی خودا ده‌ركه‌وێ.4هه‌تا كاته‌كه ڕۆژه له‌سه‌رمه كاری ئه‌و بكه‌م كه ناردوومی. دوایی شه‌و دێت‌و كه‌س ناتوانێ كاری تیا بكات.5جا ئه‌وه‌نده‌ی لهجیهاندام، من ڕووناكی جیهانم.(6ئه‌مه‌ی ووت‌و تفیكرده سه‌ر زه‌وی، بهتفهكه قوڕی دروستكرد، ئینجا خستیه سه‌ر هه‌ردوو چاوی كوێره‌كه،7پێی ووت: (بڕۆ خۆت بشۆ له‌گۆمی سیلوام (واتای نێرراوه).) ئه‌ویش ڕۆیشت‌و خۆی شوشت‌و به‌چاوكراوه‌یی هاته‌وه.8ئینجا دراوسێكانیو ئه‌وانه‌ی له‌پێشا بینیبوویان سواڵ ده‌كات پرسییان: (ئه‌مه ئه‌وه نییه داده‌نیشت سواڵی ده‌كرد؟)9هه‌ندێكیان ووتیان: (خۆیه‌تی.) هه‌ندێكی كه‌یان: (نه‌خێر، به‌ڵام له‌و ده‌كات.) ئه‌وسا خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (به‌ڵێ من ئه‌وم.)10ئینجا پێیانووت: (ئه‌ی چۆن چاوت چاك بووه‌وه؟)11له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و پیاوه‌ی ناوی عیسایه قوڕی دروستكرد‌و چاومی پێسواخدا، پێی‌ووتم: بڕۆ بۆ گۆمی سیلوام خۆتی تیادا بشۆ. منیش ڕۆیشتمو خۆم تیا شوشت‌و چاوم چاكبووه‌وه!)12هه‌روه‌ها لێیان پرسی: (ئێستا ئه‌و له‌كوێیه؟) ئه‌ویش ووتی: (نازانم.)13پیاوه كوێره‌كه‌یان برده لای فه‌ریسیه‌كان.14ئه‌و ڕۆژه‌ش كه عیسا قوڕه‌كه‌ی دروستكرد‌و چاوی كوێره‌كه‌ی تیا چاككرده‌وه ڕۆژی شه‌ممه بوو.15دیسان فهریسیهكانیش لێیان پرسی چۆن چاوی چاكبووه‌وه. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (قوڕی خسته سه‌ر چاوم، خۆم شوشت‌و ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینم!)16به‌ڵام هه‌ندێ لهفهریسیهكان ووتیان: (ناشێ ئه‌م پیاوه له‌خوداوه بێت، چونكه به‌رپێچی یاسای شه‌ممه ده‌كات.) به‌ڵام هه‌ندێكیان پرسییان: (چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بنوێنێ؟) ئیتر دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوانیانه‌وه.17دیسان لهكوێرهكهیان پرسی: (تۆ ڕات چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و چونكه چاوی تۆی چاككرده‌وه؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره! (18ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه باوه‌ڕیان نه‌كرد كه ئه‌و پیاوه كوێر بووه‌و ئێستا ده‌بینێ، ئیتر دایك‌و باوكیان بانگ‌كرد.19لێیان پرسین: (ئایا ئه‌م كوڕه‌تان بهكوێری له‌دایك بووه وه‌ك ده‌ڵێن؟ جا چۆن ئێستا ده‌بینێ؟)20دایك‌و باوكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئێمه ده‌زانین ئه‌مه كوڕمانه و بهكوێری له‌دایك بووه.21به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێ، هه‌روه‌ها كێ چاوی چاككردۆته‌وه؟ ئه‌و خۆی گه‌وره‌یه‌و ده‌توانێ وه‌ڵامتان بداته‌وه لێیبپرسن!)22دایك‌و باوكی كوڕه له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه ئه‌مه‌یان ووت، چونكه بڕیاری ئه‌وه‌یان دابوو هه‌ركه‌سێ دانبنێ به‌وه‌ی عیسا مه‌سیحه لهكهنیشت ده‌ریبكه‌ن.23ئیتر له‌به‌رئه‌وه بوو ووتیان: (ئه‌و گه‌وره‌یه پرسیار له‌خۆی بكه‌ن.)24دیسان فه‌ریسیه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی كوێر بوو بانگیان كرد‌و پێیانووت: (ستایشی خودا بكه! ئێمه ده‌زانین ئه‌و پیاوه گوناهباره.)25كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه: (گه‌ر ئه‌و گوناهباره، نازانم! به‌ڵام یه‌ك شت ده‌زانم: من كوێر بووم و ئێستا ده‌بینم!)26دیسان لێیان پرسیه‌وه: (چی لـێكردیت؟ چۆن چاوی چاككردیتهوه؟)27ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (من پێم ووتن ئێوه گوێتان لـێنهگرتم، ئیتر بۆچی جارێكیكه ده‌تانه‌وێ بیبیستن؟ ئایا ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ببن به‌قوتابی ئه‌و؟)28ئه‌وسا فه‌ریسیه‌كان جنێویان به‌كابرا دا‌و پێیان ووت: (تۆ قوتابی ئه‌ویت! به‌ڵام ئێمه قوتابی موساین.29ئێمه ده‌زانین خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا كردووه، به‌ڵام ئه‌مه نازانین له كوێوه هاتووه!)30كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ئه‌مه شتێكی سه‌یره! ئه‌و چاوی چاككردومهتهوه، كه‌چی ئێوه ده‌ڵێن ئێمه نازانین ئه‌و وه‌چه‌و بنه‌چه‌ی كێیه!31ئێمه ده‌زانین خودا وه‌ڵامی گوناهباران ناداته‌وه، به‌ڵام گوێ له‌وانه ده‌گرێ كه لێیدهترسنو به‌خواستی ئه‌و ده‌كه‌ن.32تا ئێستا پشتاوپشت نه‌بیستراوه یه‌كێك چاوی مرۆڤێكی به‌زگماك كوێری چاككردبێتهوه!33گه‌ر ئه‌و له‌خودا نه‌بووایه، نه‌یده‌توانی هیچ بكات.)34ئه‌وسا هاواریان كرد به‌سه‌ری: (تۆ خۆت هه‌موو گیانت به‌گوناه له‌دایك بووه‌و ئێمه فێرده‌كه‌یت؟) ئینجا ده‌ریانكرده ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیشته‌كه.35كاتێ عیسا زانی كابرا ده‌ركراوه‌ته ده‌ره‌وه، چوو بۆ لای و لێیپرسی: (ئایا باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌یت؟)36كابرا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه تا باوه‌ڕی پێبهێنم؟)37لێره عیسا پێی ووت: (ئه‌وه‌ی كه بینیت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێ، ئه‌وه خۆیه‌تی!)38كابرا ووتی: (گه‌وره‌م من باوه‌ڕ ده‌كه‌م!) ئه‌وسا كڕنووشی بۆ برد.39عیسا ووتی: (هاتووم بۆ ئه‌م جیهانه بۆ حوكمدان، تا كوێر ببینێ‌و چاوساغ كوێربێ!)40هه‌ندێ لهفهریسیهكان كه له‌گه‌ڵیدا بوون گوێیان له‌مه‌بوو لێیانپرسی: (ئایا ئێمه‌ش كوێرین؟)41عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: (گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی كوێر بوونایه، گوناهتان له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێوه ئێستا ده‌ڵێن: ده‌بینین، جا له‌به‌رئه‌وه گوناهه‌كه‌تان ده‌مێنێته‌وه.Biblica, Inc.