یۆحەنا7
ڕقی جیهان بۆ عیسا
1دوای ئه‌وه‌ی عیسا ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان به‌ناوچه‌ی جه‌لیلدا، نه‌یویست به‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌دا بگه‌ڕێ، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا.2كاتێ جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌ی* جووله‌كه‌كان نزیك بووه‌وه،3براكانی پێیانووت: (ئه‌م ناوچه‌یه به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه تاكو قوتابیه‌كانت كرداره‌كانت ببینن،4هیچ كه‌سێ به‌نهێنی ئیش ناكات گه‌ر بیه‌وێ ناوبانگ ده‌ركات. تۆ كه ئه‌م شتانه ده‌كه‌یت خۆت ده‌رخه بۆ خه‌ڵكی.)5هه‌رچه‌نده براكانیشی خۆیان باوه‌ڕیان پێ‌نه‌ده‌كرد.6عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (جارێ كاتم نه‌هاتووه، به‌ڵام كاتی ئێوه هه‌رده‌م گونجاوه.7جیهان ناتوانێ ڕقی لێتان بێت، به‌ڵام ڕقی له‌من ده‌بێته‌وه، چونكه من شایه‌تم به‌سه‌ریه‌وه كه كرده‌وه‌كانی خراپه.8ئێوه خۆتان بۆ جه‌ژن بڕۆن بۆ ئه‌وێ، من نایه‌م بۆ ئه‌م جه‌ژنه. چونكه هێشتا كاتی من نه‌هاتووه.)9عیسا ئه‌مه‌ی پێووتنو له ناوچه‌ی جه‌لیل مایه‌وه.10دوای ئه‌وه‌ی براكانی ڕۆیشتن بۆ جه‌ژنه‌كه، ئه‌ویش ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌نهێنی نه‌ك به‌ئاشكرا.11ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه لهجهژنهكهدا به‌دوایدا دهگهڕانو ده‌یانپرسی: (ئه‌و له‌كوێیه؟)12ده‌رباره‌ی ئه‌و له نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆر هه‌بوو، هه‌ندێكیان ده‌یانووت: ( پیاوێكی چاكه.) به‌ڵام هه‌ندێكیكه‌یان ده‌یانووت: (نه‌خێر به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات.)13جا له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه كه‌س به‌ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد.بیروڕای جیاواز ده‌رباره‌ی عیسا
14كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن تێپه‌ڕی، عیسا چوو بۆ په‌رستگاو ده‌ستیكرد به فێركردنی خه‌ڵكه‌كه.15جووله‌كه‌كان سه‌رسام بوون‌و پرسییان: (چۆن له‌كتێب ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندبێتی؟)16عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (فێركردنه‌كانم هی خۆم نییه، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی.17جا هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ به‌خواستی خودا كار بكات ده‌زانێ ئاخۆ فێركردنه‌كانم له‌لایه‌ن خوداوه‌یه یاخود له‌خۆمه‌وه قسه ده‌كه‌م.18ئه‌وه‌ی له‌خۆیه‌وه قسه بكات، داوای شكۆمه‌ندی بۆ خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وكه‌سه ڕاسته‌و درۆی تیادانییه.19ئایا مو‌سا شه‌ریعه‌تی نه‌داونه‌تێ؟ به‌ڵام كه‌ستان له‌سه‌ری ناڕۆن! بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟)20خه‌ڵكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (رۆحی پیست تیادایه! كێ ده‌یه‌وێ بتكوژێ؟)21عیسا پێی ووتن: (ته‌نها كارێكم كرد هه‌مووتان سهرتانسوڕما.22جا چونكه مو‌سا ڕایسپاردوون خه‌ته‌نه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ مو‌سا به‌ڵكو بۆ باووباپیران، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژی شه‌ممه‌شدا بێت مرۆڤ خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن.23گه‌ر هاتوو ئێوه مرۆڤێكتان خه‌ته‌نه‌كرد له‌رۆژی شه‌ممه‌دا هه‌تا به‌رپێچی شه‌ریعه‌تی مو‌سا نه‌كه‌ن، ئایا ده‌بێ له‌من تووڕه‌بن چونكه مرۆڤێكم به ته‌واوی له‌رۆژی شه‌ممه‌دا چاككردۆته‌وه؟24به‌سه‌رزاری حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن.)25له‌وكاته‌دا هه‌ندێ له‌دانیشتوانی شاری قودس ووتیان: (ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه كه ده‌یانه‌وێ بیكوژن؟26ئا ئه‌وه‌تا به‌ئاشكرا قسه دهكاتو كه‌سیش هیچی پێ‌ناڵێ. ئایا سه‌رۆكه‌كانمان دڵنیا بوونه كه ئه‌و به‌ڕاستی مه‌سیحه؟27كاتێ مه‌سیح دێ كه‌س نازانێ له‌كوێوه هاتووه، به‌ڵام ئێمه ڕه‌گه‌زو بنه‌چه‌ی ئه‌مه ده‌ناسین!)28بۆیه كاتێ عیسا لهپهرستگادا خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (ئایا به‌ڕاستی ئێوه من دهناسنو ده‌زانن له‌كوێوه هاتووم؟ من له‌خۆمه‌وه نه‌هاتووم، جا ئه‌وه‌ی منی ناردووه ئه‌و ڕاسته‌و ئێوه نایناسن.29به‌ڵام من ئه‌و ده‌ناسم چونكه من لهومو ئه‌ویش منی ناردووه.)30ئه‌وسا جووله‌كه‌كان هه‌وڵی گرتنیاندا، به‌ڵام كه‌س ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كرد، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.31لێره ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ‌هێناو ووتیان: (كاتێ مه‌سیح بێت، ئایا نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌م پیاوه كردوویه‌تی؟)32فه‌ریسیه‌كان گوێیان لـێ‌بوو خه‌ڵكه‌كه ده‌رباره‌ی عیسا چرپه‌چرپ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وسا ئهوانو سه‌رۆك كاهینه‌كان چه‌ند پاسه‌وانێكیان نارد تابیگرن.33عیسا ووتی: (من ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵتاندام، ئینجا ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی.34ئه‌وكاته به‌دوامدا دهگهڕێنو نامدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم.)35ئیتر جووله‌كه‌كان له‌نێوان خۆیاندا پرسیاریان كرد: (نیازی كوێی هه‌یه بۆی بڕوات‌و ئێمه نایدۆزینه‌وه؟ ئایا بۆ ئه‌و شاره یۆنانیانه ده‌ڕوات كه جووله‌كه‌كان تیایدا په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه، تاوه‌كو یۆنانیه‌كان فێربكات؟36مه‌به‌ستی چیه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: (ده‌گه‌ڕێن به‌دوام به‌ڵام نامدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟)(
ڕووباری زیندوو
37له‌دوا ڕۆژی جه‌ژندا، كه گرنگترین ڕۆژی بوو، عیسا ڕاوه‌ستاو به‌ده‌نگی به‌رز ووتی: (گه‌ر یه‌كێ تینووی بوو بابێته لای من‌و بخواته‌وه.38ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ، لهناوهرۆكیدا ڕووباری ئاوی ژیان هه‌ڵده‌قوڵێ.)39لێره عیسا مه‌به‌ستی له‌رۆحی پیرۆزبوو، كه ده‌درێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن، جا ئه‌و ڕۆحه جارێ نه‌درابوو چونكه هێشتا عیسا شكۆدار نه‌ببوو.40كاتێ ئاماده‌بووان گوێیان له‌م ووشانه بوو، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌مه به‌راستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه!)41هه‌روه‌ها هه‌ندێكیكه‌یان ووتیان: (ئه‌مه مه‌سیحه.) به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكیكه ووتیان: (ئایا مه‌سیح له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه ده‌رده‌كه‌وێ؟42ئایا له‌كتێبدا باس نه‌كراوه مه‌سیح له‌نه‌وه‌ی داود په‌یدا ده‌بێ، له‌دێی به‌یتله‌حم كه داودی لـێ‌بووه؟)43جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه دووبه‌ره‌كی له‌بیروڕا له‌نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا دروست بوو.44هه‌ندێكیان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌سیان ده‌ستیان بۆ نه‌برد.45ئه‌وسا پاسه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای فهریسیهكانو سه‌رۆك كاهینه‌كان، ئه‌وانیش لێیان پرسین: (بۆچی نه‌تان هێنا؟)46له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (هه‌رگیز كه‌س وه‌ك ئه‌و قسه‌ی نه‌كردووه!)47ئه‌وانیش پێیان ووتن: (ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟48ئایا بینیوتانه یه‌كێ لهسهرۆكهكان یاخود فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕی پێ‌بهێنن؟49نه‌خێر! ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فره‌ت لێ‌كراوه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت نازانن.)50به‌ڵام یه‌كێ له‌وان كه ناوی نیقۆدیموس بوو، ئه‌وه‌ی به‌شه‌و بۆ لای عیسا هاتبوو، پێی ووتن:51(ئایا شه‌ریعه‌تی ئێمه ڕێگا ده‌دات حـوكـم بدرێ به‌سه‌ر یه‌كێكدا بێ‌ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گوێ له‌و كه‌سه بگیرێ تا بزانرێ چیكردووه؟)52ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئایا تۆش له‌دانیشتوانی جه‌لیلی؟ كتێب بخوێنه‌وه ئه‌وسا ده‌زانی هه‌رگیز لهجهلیل پێغه‌مبه‌ر ده‌رناكه‌وێ!) [53ئیتر هه‌ر یه‌كه ڕۆیشته‌وه بۆ ماڵی خۆی.Biblica, Inc.