عیبرانییەکان7
مهلكیسادقی كاهین
1ئه‌م [[مهلكیسادقه پادشای شاری سالیم بوو، هه‌روه‌ها كاهینی به‌رزی خودا بوو. كاتێ حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌شه‌ڕی دژی پادشاكان به سهركهووتویی گه‌ڕایه‌وه، مه‌لكیسادق بۆ پێشوازی لێكردنی ڕۆیشت‌و پیرۆزیكرد.]]2ئیبراهیمیش ده‌یه‌كی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی شه‌ڕی دا به ئه‌و. مه‌لكیسادق یه‌كه‌مجار به‌واتای (پادشای ڕاستودروستی) دێت، هه‌روه‌ها [[پادشای سالیم]] به‌واتای (پادشای ئاشتی).3دایك‌و باوك‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نییه، له‌دایك بوون‌و كۆتایی ژیانی نییه، به‌ڵام وه‌ك ڕۆڵه‌ی خودا وایه، هه‌ر بهكاهین ده‌مێنێته‌وه تاهه‌تایه.4سه‌یربكه‌ن ئه‌م مهلكیسادقه چه‌ند مه‌زنبووه، ته‌نانه‌ت ئیبراهیمی باوكی گه‌وره‌مان، ده‌یه‌كی ده‌سكه‌وتی شه‌ڕی داوه‌تێ.5ئێمه ده‌زانین شه‌ریعه‌تی مو‌سا ئه‌و كاهینانهی ڕاسپاردووه كه له‌نه‌وه‌ی لاوی په‌یدا بوون، ده‌یه‌ك له گه‌ل وه‌رگرن، به‌واتای لهبرایانیان، هه‌رچه‌نده به‌بنه‌چه هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیبراهیم.6به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌لكیسادق سه‌ر به نه‌وه‌ی لاوی نه‌بوو، ده‌یه‌كی له‌ئیبراهیم وهرگرتو پیرۆزیكرد، هه‌رچه‌نده ئیبراهیم به‌ڵێنی له‌خودا وه‌رگرتبوو.7كه‌واته به‌بێ گومان نزمتر له‌لایه‌ن به‌رزتره‌وه پیرۆز ده‌كرێ.8جا ئه‌و كاهینانهی سه‌ر به‌نه‌وه‌ی لاوین، ئه‌وانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه مرۆڤێكن ده‌مرن، به‌ڵام مه‌لكیسادق، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌كی له‌ئیبراهیم وه‌رگرت، كتێبی پیرۆز شایه‌تی بۆ ده‌دات كه‌وا زیندووه،9به‌ڵكو له‌مه زیاتر، ده‌توانین بڵێین ئه‌و لاوییهی ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ، خۆی ده‌یه‌كی داوه به‌هۆی ئیبراهیم.10هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته هێشتا لاوی له‌دایك نه‌بوو بوو، له‌پشتی ئیبراهیمی باپیری بوو كاتێ ئیبراهیمو مه‌لكیسادق یه‌كتریان بینی.عیسا وه‌ك مهلكیسادقه
11ئێستا گه‌ر ته‌واوی بهكاهینێتی لاوی بێته‌دی، ئه‌وه‌ی گه‌ل شه‌ریعه‌تی له‌سایه‌یدا وه‌رگرت، ئایا پێویست بوو كاهینێكی تر ده‌ربكه‌وێ له‌پله‌ی مه‌لكیسادق نه‌ك له‌پله‌ی هارون؟12گه‌ر بێتوو كاهینێتی بگۆڕێ، ئه‌وسا ده‌بێ شه‌ریعه‌تیش بگۆڕێ.13ئه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ [مه‌سیح] له‌هۆزی لاوی نه‌بوو، هه‌روه‌ها كه‌س لههۆزهكهی ئه‌و خزمه‌تی قوربانگای نه‌كردووه.14شتێكی ئاشكرایه، بنه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی عیسای خوداوه‌ندمان ده‌گــه‌ڕێته‌وه بۆ تیره‌ی یههـوزا، هـه‌رچـه‌نده مو‌سا باسی نه‌كردووه له‌و تیره‌یه كاهینێك په‌یدا ده‌بێ.15ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م باسه ڕوونده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كاهینی تازه [مه‌سیح] وه‌ك مه‌لكیسادق16دانه‌نرا بهكاهین به‌پێی شه‌ریعه‌ت به‌گوێره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو.17كتێبی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه ده‌رباره‌ی عیسا ده‌ڵێ: [[تۆ تاهه‌تایه كاهینی له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.]]18ئیتر له‌لایه‌ك ڕاسپارده‌ی پێشوو لابرا، چونكه به‌هێزو سوودبه‌خش نه‌بوو.19له‌لایه‌كی تر، چونكه شه‌ریعه‌ت هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد، ئه‌وه بوو هیوایه‌كی باشترمان بۆ ده‌ركه‌وت تا به‌هۆیه‌وه له‌خودا نزیك بینه‌وه.20ئه‌وه‌ش به‌بێ سوێند نه‌بوو. ئه‌وانی دیكه بوون بهكاهین به‌بێ سوێند.21به‌ڵام دانانی مه‌سیح وه‌ك كاهین بهسوێندهوه بوو، [[خوداوه‌ند سوێندی خواردووه‌و لێی په‌شیمان نابێته‌وه، تۆ ده‌بێ تاهه‌تایه كاهین بی.]]22به‌م شێوه‌یه عیسا بوو به گه‌ره‌نتی په‌یمانێكی باشتر.23هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می كۆن زۆر سه‌رۆك كاهین هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موویان به‌هۆی مردن نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له‌ئه‌ركه‌كانیان.24به‌ڵام عیسا، چونكه تاهه‌تایه ده‌ژی، بۆیه كاهینێتی ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێ.25كه‌واته ئه‌و ده‌توانێ هه‌موو ئه‌وانه ڕزگار بكات كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌چنه لای خودا، چونكه ئه‌و هه‌میشه ده‌ژی، بۆیه تكاشیان بۆ ده‌كات لای خودا.26كه‌واته، ئه‌م ئه‌و جۆره كاهینه بهرزهبوو كه پێویستمان پێیه‌تی، پیرۆز‌و بێكهموكوڕیو بێههڵهبوو، له‌گوناهباران جیاكرایه‌وه، به‌رزكرایه‌وه بۆ سه‌رووی ئاسمان.27ئه‌و پێویستی به‌وه نه‌بوو هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر گوناهه‌كانی خۆی‌و گه‌له‌كه‌ی قوربانی پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ك سه‌رۆك كاهینه‌كان له‌كۆندا كردوویانه، چونكه ئه‌و ته‌نها جارێك كردی كاتێ خۆی كرد به‌قوربانی له‌پێناوی گوناهی هه‌موو خه‌ڵك.28ئه‌وه بوو شه‌ریعه‌ت سه‌رۆك كاهینی له‌مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌كرد كه ناته‌واوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌ووشه‌ی سوێند ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م شه‌ریعه‌ته هات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌ستنیشان كرد ئه‌وه‌ی ته‌واوی كرد بۆ هه‌تاهه‌تایه.Biblica, Inc.