عیبرانییەکان6
پاشگه‌زبوونه‌وه له‌باوه‌ڕ
1كه‌واته باواز له‌فێركردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌رباره‌ی مه‌سیح بهێنینو به‌ره‌و دروستی‌و ته‌واوی بڕۆین، هه‌روه‌ها بابناغه‌ی تۆبه‌كردنمان له‌كرداره مردووهكانو باوه‌ڕهێنان به‌خوداو2فێركردن ده‌رباره‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشان، ده‌ست له‌سه‌ر دانان‌و زیندووبونه‌وه‌ی مردووانو لێپرسینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی نه‌بێت.3جا ئێمه ئاوا ده‌كه‌ین گه‌ر خودا ڕێگامان بدات.4چونكه ناكرێ ئه‌وانه‌ی جارێك ژیانیان ڕووناك كراوه‌ته‌وه‌و تامی به‌هره‌ی ئاسمانیان كردووه‌و به‌شیان هه‌بووه له‌ڕۆحی پیرۆز دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆبه‌كردن،5هه‌روه‌ها تامی باشی ووشه‌ی خودا‌و هێزه‌كانی سه‌رده‌می داهاتوویان كردووه،6له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌باوه‌ڕ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. ناكرێ جارێكی تر نوێ بكرێنه‌وه‌و بۆ تۆبه‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ڕۆڵه‌ی خودا به‌ده‌ستی خۆیان له‌خاچ ده‌ده‌نه‌وه، بۆ سووكایه‌تی ده‌ریده‌خه‌ن.7چونكه ئه‌و زه‌وییه‌ی بارانی به‌سه‌ر ده‌بارێ‌و تێر ئاوه، ڕووه‌كی سوودبه‌خش ده‌دات بۆ ئه‌وانه‌ی زه‌وییه‌كه‌یان كێڵاوه، له‌لایه‌ن خوداشه‌وه پیرۆز ده‌كرێ.8به‌ڵام گه‌ر زه‌وییه‌كه دڕك‌و گژوگیای بێسوودی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وسا گوێی نادرێتێ، شایانی نه‌فره‌ت لـێكردنه، ئه‌نجامیشی سووتانه.9هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، هه‌رچه‌نده به‌و شێوه‌یه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دڵنیاین شتی باشتر بۆ ئێوه‌یه‌و له‌گه‌ڵتان ده‌بێ بۆ ڕزگاریتان.10جا خودا زۆردار نییه، بیری ناچێته‌وه ئه‌و كردار‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له‌پێناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌خزمه‌تكردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.11ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه هه‌مان په‌رۆشی ده‌ربخات به‌باوه‌ڕێكی ته‌واو به‌و هیوایه‌ی هه‌مانه تاكۆتایی،12تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو ڕێگای ئه‌وانه بگرن كه به‌هۆی باوه‌ڕو ئارامگرتن بوون به‌میراتگری به‌ڵێنی خودا.خودا به‌ڵێنی خۆی ده‌باته‌سه‌ر
13كاتێ خودا به‌ڵێنی بهئیبراهیمدا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه له‌خۆی مه‌زنتر كه‌سی تری نییه سوێندی پێ‌بخوا.14بهئیبراهیمی ووت: [[بێ‌گومان پیرۆزت ده‌كه‌م، نه‌وه‌یه‌كی زۆرت پێ‌ده‌به‌خشم.]]15ئیتر ئیبراهیم دانی به‌خۆیگرت تا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.16له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی سوێند ده‌خۆن به‌وه‌ی گه‌وره‌تره له‌خۆیان، تا ده‌ریبخه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ڕاسته‌و ئه‌و ناكۆكیه‌ی له‌نێوانیان هه‌یه نه‌مێنێ.17خودا ویستی، ئه‌وانه‌ی میراتگری به‌ڵێنن دڵنیایان بكات، كه‌وا هه‌رگیز بڕیاری خۆی ناگۆڕێ، بۆیه سوێندی بۆ خواردن.18چونكه خودا هه‌رگیز درۆ ناكات، ئێستا دوو شتی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه ده‌توانین پشتی پێ‌ببه‌ستین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه به‌هێز دهكاتو ووره‌یان به‌رز ده‌كاته‌وه كه خۆیان داوه‌ته‌ده‌ست خودا‌و ده‌ستیان گرتووه به‌و هیوایه‌ی بۆ ئه‌وانه.19ئه‌م هیوایه بۆ گیانمان وه‌ك له‌نگه‌ر وایه، چه‌سپاو و ڕاگره، ده‌چێته ناو شوێنی هه‌ره پیرۆزی په‌رستگا له‌پشتی په‌رده.20ئه‌و شوێنه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا عیسای مه‌سیح پێشتر بۆی چوو، له‌وێ بوو به‌كاهینی به‌رز بۆ هه‌تاهه‌تایه، له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.Biblica, Inc.