عیبرانییەکان8
كاهینی به‌رزی په‌یمانی نوێ
1گرنگترین خاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لێیدواین ئه‌مه‌یه: كه‌وا ئێمه مه‌سیحمان هه‌یه، ئه‌و كاهینه به‌رزه‌ی وا له‌لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنی خوداوه له‌ئاسمان دانیشتووه.2خزمه‌ت ده‌كات له‌پیرۆزترین شوێن واته لهچادری په‌رستنی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند دایناوه نه‌ك مرۆڤ.3جا چونكه ئه‌ركی هه‌موو سه‌رۆك كاهینێك پێشكه‌شكردنی قوربانی‌و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه بۆ خودا، كه‌واته پێویسته سه‌رۆك كاهینی ئێمه‌ش [مه‌سیح] شتێكی هه‌بێ بیكات به‌قوربانی.4گه‌ر مه‌سیح له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بووایه، شه‌ریعه‌ت ڕێگای نه‌ده‌دا ببێ به‌سه‌رۆك كاهین. چونكه ئێستا سه‌رۆك كاهین هه‌یه به‌پێی شه‌ریعه‌ت قوربانی پێشكه‌ش بكات.5ئه‌وانه خزمه‌تی وێنه‌و سێبه‌ری شوێنی پیرۆزی ئاسمان ده‌كه‌ن، چونكه كاتێ مو‌سا ده‌یویست چادر هه‌ڵبدات، خودا ڕایسپاردو ووتی: [[ته‌ماشا بكه‌و هه‌موو شتێك بكه له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ی پێم نیشانداوی له‌سه‌ر چیا.]]6به‌ڵام مه‌سیح خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنتری ده‌سكه‌وت له‌وه‌ی ئه‌وان، هه‌روه‌ك خۆی پهیوهندیڕێكخهری په‌یمانێكی باشتره، چونكه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌ڵێنی باشتره.7گه‌ر په‌یمانه كۆنه‌كه بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر پێویستی بهپهیمانێكی تر نه‌ده‌كرد.8چونكه خودا كه‌موكوڕی دۆزیه‌وه له گه‌ل كاتێ ده‌ڵێ: [[ده‌بێ ڕۆژێك بێ، سه‌رله‌نوێ په‌یمانێكی دیكه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌و نه‌وه‌ی یه‌هوزا ببه‌ستم.9ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و په‌یمانه نییه كه له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، كاتێ دهستمگرتنو له‌خاكی میسر ده‌رمهێنان، چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، خوداوه‌ند ده‌ڵێ.10ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یمانه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یبه‌ستم، له‌ڕۆژانی داهاتوو یاساكانم ده‌خه‌مه ناو مێشكیانو له‌ناو دڵیان ده‌ینووسم، ده‌بم بهخودایانو ئه‌وانیش ده‌بن به گه‌لـی من،11دوای ئه‌وه كه‌س براكه‌ی یاخود نه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی فێرناكات پێی بڵێ: خوداوه‌ند بناسه، چونكه هه‌موویان ده‌مناسن، له بچووكیانه‌وه تا گه‌وره‌یان.12من له‌گوناهه‌كانیان خۆش ده‌بم، ئیتر هه‌رگیز باسی گوناهه‌كانیان ناكه‌م.]]13جا كه خودا به‌مه بڵێ (په‌یمانی نوێ) مانای وایه، په‌یمانه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار كۆن بوو، شتێكی ئاساییه هه‌ر شتێك كۆن بوو بێ به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.Biblica, Inc.