دووەم کۆرنسۆس2
1له‌به‌رئه‌وه بڕیارمدا نه‌یه‌م بۆ لاتان، تاكو سه‌ردانه‌كه‌م به غه‌مباریه‌وه نه‌بێ.2چونكه گه‌ر من دڵته‌نگم كردن، ئیتر كێ دڵشادم ده‌كات جگه له‌ئێوه كه دڵته‌نگم كردوون؟3بۆیه نامه‌ی پێشوم بۆ نووسین، تا كاتێ هاتم دڵگران نه‌بم به‌وانه‌ی پێویسته ببنه سه‌رچاوه‌ی خۆشیم. باوه‌ڕم به هه‌مووتان هه‌یه، كه‌وا خۆشی من خۆشی هه‌مووتانه.4كاتێ نامه‌ی یه‌كه‌مم بۆ ناردن زۆر غه‌مبارو دڵته‌نگ بووم‌و فرمێسك به‌چاومدا ده‌هاته‌خواره‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو دڵته‌نگتان بكه‌م به‌ڵكو تا بزانن من چه‌ند ئێوه‌م خۆشده‌وێ.
لـێخۆشبوون له گوناهبار
5گه‌ر هاتوو یه‌كێكتان بووه هۆی دڵته‌نگیتان، ئه‌مه ته‌نها من دڵته‌نگ ناكات، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ك هه‌مووتان، گه‌ر زۆرم نهووتبێ.6ئێستا ئیتر به‌سه ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن زۆربه‌تانه‌وه دراوه به‌سه‌ر ئه‌و كابرایه،7به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه باشتره بۆتان لێیخۆشبنو دڵنه‌وایی بكه‌ن، ئه‌گینا خه‌فه‌ت گیانی تێكده‌شكێنێ.8له‌به‌رئه‌وه ڕاتانده‌سپێرم خۆشه‌ویستی خۆتانی بۆ ده‌ربڕن.9من ئه‌مه‌م بۆ نووسیون هه‌تا تاقیتان بكه‌مه‌وه‌و ببینم ئایا بۆ هه‌موو شتێك ملكه‌چن.10گه‌ر هاتوو له‌یه‌كێك خۆش بوون، ئه‌وسا منیش لێیخۆش ده‌بم. جا له‌به‌ر ئێوه له‌به‌رده‌م مه‌سیح له‌و كه‌سه یاخود له‌و شته خۆش ده‌بم.11تا شه‌یتان ده‌ست به‌سه‌رماندا نه‌گرێت، چونكه ئێمه له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌یتان بێ‌ئاگا نین.سه‌ركه‌وتن به‌هۆی عیسا
12كاتێ گه‌یشتمه شاری ترواس تا مزگێنی مه‌سیح بده‌م، ئه‌وسا ده‌رگای كاركردنی خوداوه‌ندم بۆ كرایه‌وه.13به‌ڵام زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم، چونكه تیتۆسی برام نه‌دۆزیه‌وه، ئیتر ماڵئاواییم له‌باوه‌ڕداران كرد‌و ڕۆیشتم بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا.14به‌ڵام سوپاس بۆ خوا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنمان ده‌بات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئێمه له‌هه‌موو شوێنێك زانیاری مه‌سیح بڵاوده‌كاته‌وه وه‌ك بۆنێكی خۆش.15ئێمه لای خودا بۆنی خۆشی مه‌سیحین له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان دهبێو له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن.16بۆ ئه‌وانه بۆنی مردنه بۆ مردن، بۆ ئه‌وانی تر بۆنی ژیانه بۆ ژیان، ئایا كێ به‌توانایه بۆ ئه‌م كاره؟17ئێمه وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵك بازرگانی ناكه‌ین به ووشه‌ی خودا، به‌ڵكو به دڵسۆزی له‌به‌رده‌م خودا‌و له‌لایه‌ن خوداوه باسی عیسای مه‌سیح ده‌كه‌ین.Biblica, Inc.