دووەم کۆرنسۆس3
خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ
1ئایا ئێمه دووباره ده‌ست به ستایشكردنی خۆمان ده‌كه‌ین؟ یان پێویسته وه‌ك هه‌ندێ كه‌س ده‌یكه‌ن، ڕاسپارده نامه‌تان نیشان بده‌ین، یان ئێوه شتێكی وا به ئێمه بده‌ن؟2ئێوه نامه‌ی ئێمه‌ن كه له‌دڵمان نووسراوه، له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانرێ بخوێنرێته‌وه‌و بناسرێ.3به‌ڵێ ده‌ركه‌وت ئێوه نامه‌ی مه‌سیحن، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و نووسیومانه، ئه‌مه‌ش به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕۆحی زیندووی خودا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین نه‌نووسراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی دڵی مرۆڤ.4ئێمه متمانه‌یه‌كی له‌م جۆره‌مان هه‌یه به‌هۆی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌خودا.5ئه‌وه‌ش نه‌ك بڵێین به‌تواناین تا بڵێین ئێمه شتێكمان هه‌یه، توانای ئێمه له‌خوداوه‌یه.6ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌یدا به‌ئێمه تا ببین به‌خزمه‌تكاری په‌یمانی نوێ. په‌یمانی ڕۆح نه‌ك نووسراوی كۆن، چونكه نووسراوی كۆن ده‌كوژێ، به‌ڵام ڕۆح ژیان ده‌به‌خشێ.7گه‌ر بێت‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته هۆی مردن كه له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو [[[شه‌ریعه‌ت]]] به‌مه‌زنی هاتبێ، به شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی سه‌یری ڕووی مو‌سا بكه‌ن، به‌هۆی دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌موچاوی، كه فه‌وتاوه،8ئاخۆ ده‌بێ چه‌ند بهشكۆو مه‌زنتر بێ خزمه‌تی ڕۆحی پیرۆز؟9گه‌ر بێت‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌بێته هۆی تاوانباركردن شكۆمهندبێ، ئیتر ده‌بێ خزمه‌تی بێ‌تاوان كردن چه‌ند شكۆدارتر بێ؟10له‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی هه‌بوو شكۆدار نه‌ماوه ئێستا له‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ شكۆمه‌ندی ڕاده‌به‌ده‌ر.11چونكه گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوچوو بوو شكۆدار بوو، باشه ئه‌وه‌ی نه‌مره ده‌بێ چ شكۆمه‌ندییه‌كی هه‌بێ!12چونكه ئێمه ئه‌م هیوایه‌مان هه‌یه، ئێمه چاونه‌ترسین.13ئێمه وه‌ك مو‌سا نین، ئه‌وه‌ی پێچه‌ی له‌سه‌ر دهمو چاوی دانا، هه‌تا ئیسرائیلیه‌كان كۆتایی شكۆی فه‌وتاو نه‌بینن.14به‌ڵكو مێشكیان تاریك بووه، چونكه تا ئه‌مڕۆش، كاتی په‌یمانی كۆن ده‌خوێننه‌وه، هه‌مان پێچه هه‌ر ماوه، چونكه ته‌نها به‌مه‌سیح لاده‌چێ،15به‌ڵێ، تا ئه‌مڕۆ هێشتا مێشكیان داخراوه، كاتێ شه‌ریعه‌تی مو‌سا ده‌خوێنرێته‌وه بۆیان.16به‌ڵام گه‌ر مرۆڤ ڕووبكاته خوداوه‌ند، ئه‌وسا ئه‌و پێچه‌یه لاده‌چێ.17ئێستا خوداوه‌ند ڕۆحه، جا ڕۆحی خوداوه‌ند له‌هه‌ركوێ بێت، ئازادی له‌وێیه.18ئێمه هه‌موومان به‌ڕوویه‌كی كراوه ته‌ماشای شكۆمه‌ندی خوداوه‌ند ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك له‌ئاوێنه‌دا، ده‌گۆڕێین بۆ وێنه‌ی ئه‌و، له‌پله‌یه‌كی شكۆمه‌ندی بۆ پله‌یه‌كی تر، ئه‌وه‌ش له‌خوداوه‌نده‌وه دێت كه ڕۆحه.Biblica, Inc.