یەکەم تیمۆساوس5

شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی باوه‌ڕداران

1به‌ڕه‌قی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پیاوی به‌ته‌مه‌ن مه‌كه‌، به‌ڵكو وه‌ك باوكی خۆت به‌‏نه‌رم‎ونیانی ووره‌ی‏به‌رز بكه‌وه‌، ‏له‌گه‌ڵ گه‌نجان وه‌ك برای خۆت،2هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پیرێژنان وه‌ك دایكی خۆت‏، له‌گه‌ڵ كچان وه‌ك خوشكی خۆت به‌ پاكی‏.

ده‌رباره‌ی بێوه‌ژنان

3ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه‌ بگره‌ كه‌ به‌ڕاستی بێوه‌ژنن.4جا گه‌ر بێوه‌ژنێك منداڵ‏و وه‌چه‌ی هه‌بێت، با فێربن یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رشانیان ئه‌وه‌یه‌ چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان‏و پاداشتی دایك‎و باوكیان بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودا.5بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی نییه‌ به‌خێوی بكات، هه‌موو هیوایه‌كی خودایه‌، شه‌و و ڕۆژ نوێژی بۆ ده‌كات‏و لێیده‌پاڕێته‌وه‌.6به‌ڵام ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی خۆی داوه‌ته‌ ده‌ستی خۆشی ژیان، ئه‌وه‌ مردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیندووش بێت.7جا ئه‌م شتانه‌یان پێ‌ ڕاسپێره‌ تا‏دوایی بێ‌ كه‌م‏و‏كوڕی بن.8كێ‌ نایه‌وێ‌ بایه‌خ به‌‏كه‌س‏وكاری بدات به‌تایبه‌تی به‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ باوه‌ڕی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و خراپتره‌ له‌ بێ‌ باوه‌ڕان.
9بێوه‌ژن كاتێ‌ له‌ لیسته‌ی بێوه‌ژنان ناوی ده‌نووسرێت كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ بێت‏و یه‌ك مێردی هه‌بوو بێت.10ناسراو بێت به‌وه‌ی كاری چاكه‌ی كردووه‌، منداڵه‌كانی به‌‏باشی به‌خێوكردووه‌، میوانداری خه‌ڵكی كردووه‌، پێی خوشك‏و برا پیرۆزه‌كانی شتووه‌، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی داوه‌، به‌ هه‌موو كارێكی چاك هه‌ستاوه‌.
‏
11بێوه‌ژنانی گه‌نج ڕه‌ت‏ده‌كرێنه‌وه‌ له‌م لیسته‌یه‌، چونكه‌ گه‌ر ئاره‌زووه‌كانیان له‌مه‌سیح دووریان بخاته‌وه‌، حه‌ز ده‌كه‌ن شوو بكه‌نه‌وه‌.12‏ئینجا تاوانبار ده‌كرێن، چونكه‌ به‌ڵێنی یه‌كه‌میان شكاندووه‌.13بێ‌جگه‌ له‌مه‌ش فێری بێ‌‏ئیشی‏و ماڵه‌و ماڵكردن ده‌بن، هه‌روه‌ها فێری زۆر قسه‌كردن‏و خۆخستنه‌ ناو كاروباری خه‌ڵك ده‌بن، باسی شتێك ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به‌وان نییه‌.14كه‌واته‌ با بێوه‌ژنانی گه‌نج شوو بكه‌نه‌وه‌، تا منداڵیان ببێت، كاروباری مالـێ‌ خۆیان ‎به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ڕێگا به‌‏دوژمن نه‌ده‌ن قسه‌یان پێ‌بڵێن.15ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له‌ڕێ‌ ده‌رچوون‏و دوای شه‌یتان كه‌وتوون.
16گه‌ر یه‌كێك له‌‏كه‌سوكاری باوه‌ڕداران بێوه‌ژن بوو، پێویسته‌ له‌سه‌ریان یارمه‌تی‎بده‌ن، تا نه‌بێت به‌بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بتوانێ‌ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بدات كه‌ به‌ڕاستی بێوه‌ژنن.

پیرانی كۆمه‌ڵه‌

17ئه‌و پیرانه‌ی به‌‏باشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی زۆرن، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ماندوو ده‌بن له‌‏ووشه‌و فێركردن.18چونكه‌ كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ده‌می گا له‌كاتی ئالیك خواردن مه‌گره‌‏]]، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌: [[كرێكار مافی كرێی خۆی هه‌یه‌.]]19ڕازی مه‌به‌ به‌شكاتێك دژی پیران بكرێت، ته‌نها مه‌گه‌ر دوو یان سێ‌ كه‌س شایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ بده‌ن.20گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵه‌ی كردووه‌، له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتی بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ بترسن.
21داوات لـێ‌ده‌كه‌م له‌به‌رده‌م خوداو عیسای مه‌سیح‏و فریشته‌ هه‌ڵبژێراوه‌كانی، له‌سه‌ر ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بڕۆیت، بێ‌ جیاوازی‏و لایه‌نگیری، له‌هه‌ر شتێك كه‌ ده‌یكه‌یت.
‏
22به‌په‌له‌ ده‌ست مه‌خه‌ سه‌ر كه‌س، به‌شداری ‏له‌گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ مه‌كه‌، خۆت به‌پاكی ڕابگره‌.
23له‌مه‌ولا ته‌نها ئاو مه‌خۆوه‌، به‌ڵكو تۆزێ‌ شه‌رابیش له‌به‌ر گه‌ده‌و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ زۆرانه‌ی هه‌ته‌.
‏
24هه‌ندێ‌ كه‌س پێش ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌ گوناهه‌كانیان ئاشكرایه‌ به‌ره‌و حوكم‏دان ده‌ڕوات، هه‌ندێكی دیكه‌ گوناهه‌كانیان دواتر ده‌رده‌كه‌وێ‌‏.25به‌هه‌مان شێوه‌ كرداری چاكیش ئاشكرا ده‌بێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشكراش نین ناتوانرێ‌ به‌شاراوه‌یی بمێنێته‌وه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9