یەکەم تیمۆساوس4

‏فێركه‌رانی دوو‏ڕوو و درۆزن

1ڕۆحی پیرۆز به‌ڕوون‎و ئاشكرا پێمان ده‌ڵێ‌، له‌ كۆتایی زه‌مانه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س له‌‏باوه‌ڕیان هه‌ڵ‎ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، شوێنی ڕۆحی چه‌واشه‌و فێركرده‌كانی شه‌یتان ده‌كه‌ون،2هی ئه‌وانه‌ی دووڕوو و درۆزنن، ویژدانیان داخ‏كراوه‌و مردووه‌،3ئه‌وانه‌ ڕێگای ژن‎هێنان‏و شووكردن له‌خه‌ڵكی ده‌گرن، هه‌ر‏وه‌ها جۆره‌ها خواردن كه‌ ‏خودا دروستی كردووه‌ تا به‌سوپاسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران‏و ئه‌وانه‌ی ڕاستییان ناسیووه‌ بخورێ‌، ئه‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن.4هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خودا دروستیكردووه‌ چاكه‌، هیچی خراپی تێدا نییه‌ گه‌ر مرۆڤ به‌‏سوپاسه‌وه‌ وه‌ریگرێت،5چونكه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ به‌هۆی ووشه‌ی خوداو نوێژه‌وه‌ پیرۆز ده‌بێت. خزمه‌تكاری باشی مه‌سیح
‏
6گه‌ر تۆ ئه‌م شتانه‌ وا به‌بیری خوشك‏و برایان بخه‌یته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بیت به‌‏خزمه‌تكارێكی باشی عیسای مه‌سیح، له‌سه‌ر ووشه‌ی باوه‌ڕو فێركردنی ڕاست ده‌ڕۆیت، ئه‌وه‌ی تۆ شوێنی كه‌وتووی.7خۆت دووربخه‌وه‌ له‌خوانه‌ناس‏و ئه‌فسانه‌ی هیچ‎و پووچ، خۆت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر خوا‏ترسی.8وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێ‌ شت باشه‌، به‌ڵام خواترسی بۆ هه‌موو شتێك باشه‌، چونكه‌ به‌ڵێنی ژیانی ئێستاو داهاتووی تێدایه‌.
‏
9ئه‌م ووته‌یه‌ ڕاسته‌و شایانی قبوڵ كردنی ته‌واوه‌.10ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ماندوو ده‌بین‏و تێده‌كۆشین، چونكه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌ به‌تایبه‌تی باوه‌ڕداران.
‏
11به‌م شتانه‌ خه‌ڵكی فێر بكه‌و ڕایان‎سپێره‌.12ڕێگا به‌‏كه‌س مه‌ده‌ گاڵته‌ به‌‏گه‌نجێتیت ‎بكات، به‌ڵكو ببه‌ به‌‏نموونه‌ بۆ باوه‌ڕداران له‌‏قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وت، له‌خۆشه‌ویستی‏و باوه‌ڕو پاكیت.13تا كاتی هاتنم له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز به‌رده‌وام‏به‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ووتاردان‏و فێركردنیان.14ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌ته‌ پشت‎گوێی مه‌خه‌، ئه‌وه‌ی به‌ وه‌حی وه‌رت‏گرتووه‌ كاتێ‌ پیران ده‌ستیان خسته‌ سه‌رت.
‏
15بایه‌خ به‌م شته‌ بده‌، هه‌موو توانای خۆتی تیادا به‌كار بهێنه‌ تا پێشكه‌وتنت ده‌ربكه‌وێ‌ له‌هه‌موو شتێك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی.16باش ئاگاداری خۆت‏و فێركردنت‏به‌، به‌رده‌وام‏به‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ت‎كرد خۆت‏و گوێگرانیشت ڕزگاریان ده‌بێت.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9