یەکەم تیمۆساوس6
مه‌سه‌له‌ی كۆیله
1با هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر نیری كۆیلایه‌تین، ئه‌وپه‌ڕی ڕێز له‌گه‌وره‌كانیان بگرن، تا قسه‌ی خراپ نه‌خرێته پاڵ ناوی خودا‌و فـێركــردنـه‌كــه‌ی.2ئـه‌وانـه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕداره نابێ به‌سووكی سه‌یریان بكه‌ن، چونكه بران له‌باوه‌ڕ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌ملكه‌چی خزمه‌تیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی خزمه‌تیان ده‌كه‌ن باوه‌ڕدارو خۆشه‌ویستن. جا هه‌مووان فێری ئه‌م شتانه بكه‌و ئاگاداریان بكه‌وه.خۆشه‌ویستی پاره
3گه‌ر یه‌كێك فێركردنیكی تری فێركرد كه نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ڕاستی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانو له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداترسی وه‌ستاوه.4ئه‌وه یه‌كێكه لووتبه‌رزی كوێری كردووه‌و هیچ شتێك تێناگات، حه‌ز لهشهڕهقسهو دهمدهمانێ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چاوپیسی، ململانێ، جنێو، بیری خراپ‌و5جۆره‌ها ناكۆكی، ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه بیریان خراپ بووه‌و ڕاستییان وونكردووه، خواترسی به‌بازرگانی داده‌نێن. 6ڕاسته خواترسی گه‌ر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بێت قازانجێكی گه‌وره‌یه،7چونكه هیچمان نه‌هێناوه بۆ جیهان، ئاشكرایه ناتوانین هیچیشی لـێببهینه ده‌ره‌وه.8جا گه‌ر خواردن‌و به‌رگمان هه‌بوو با پێی ڕازیبین.9به‌ڵام ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه‌و دا‌و، هه‌روه‌ها ده‌كه‌ونه زۆر ئاره‌زووی كوێرانه‌ی زیانبه‌خش كه‌وا ده‌كات مرۆڤ تێبكهوێتو له‌ناوبچێ.10چونكه خۆشه‌ویستی پاره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه، گه‌ر خه‌ڵكی به‌دوایدا بگه‌رێن وونده‌بن لهباوهڕیانو خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.تێكۆشانی باوه‌ڕ
11به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه دووربكه‌وه، شوێنی ڕاستودروستیو لهخواترسیو باوه‌ڕ، خۆشهویستیو ئارامگرتن‌و زمان شیرینی بكه‌وه.12تێكۆشانێكی باش تێ‌بكۆشه له‌باوه‌ڕدا، ده‌ست به‌ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه بگره، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ زۆر باش دانتپیاناوه له‌به‌رده‌م شایه‌تی زۆر.13ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م ئه‌و خودایه‌ی ژیان به هه‌مووان دهداتو له‌به‌رده‌م عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی باشترین شایه‌تیدا له‌لای پیلاتۆسی پونتی،14كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسپاردانه بڕۆیت بهپاكیو بێكه‌موكوڕی هه‌تا ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.15ئه‌وه‌ی خودا له‌كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات، پیرۆز‌و تاقه سه‌رۆك، پادشای پادشایان، گه‌وره‌ی گه‌وره‌كان،16ته‌نها ئه‌و نه‌مره، له‌ڕووناكی نیشته‌جێ‌یه‌و كه‌س لـێی نزیك نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه ڕێز‌و توانای هه‌تاهه‌تایی! ئامین.17ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م جیهانه ڕاسپێره لووتبه‌رز نهبنو هیوایان به‌سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌خودا كه هه‌موو شتێكمان بهتێروپڕی ده‌داتێ هه‌تا خۆشی لـێ‌ببینین.18با چاكه بكهنو له‌كاری چاكه ده‌وڵه‌مه‌ند بن، له‌به‌خشین دڵفراوان بن، ئاماده‌بن به‌شی خه‌ڵكیتر لهسامانیان بده‌ن،19به‌م شێوه‌یه گه‌نجینه‌و بناغه‌یه‌كی چاك بۆ دواڕۆژ دادهنێنو ژیانی ڕاسته‌قینه به‌ده‌ست ده‌هێنن.20تیمۆساوسی خۆشه‌ویست، به‌باشی پارێزگاری ئه‌و شته بكه كه خودا داویه‌تی پێت، خۆت دووربخه‌وه له‌هه‌موو ووته‌یه‌كی هیچو پووچ‌و له‌و ووته بێكهڵكانهی خه‌ڵكی ناویانناوه زانست،21جا هه‌ندێك هه‌ن باوه‌ڕیان له‌ده‌ستچووه، چونكه دوای ئه‌و زانسته كه‌وتوون.به‌ره‌كه‌تتان له‌گه‌ڵ بێت.
Biblica, Inc.