مەرقۆس2
چاكردنه‌وه‌ی ئیفلیجێك
1پاش چه‌ند ڕۆژێك عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌فه‌رناحوم، خێرا هه‌واڵ بڵاوبووه‌وه كه عیسا لـهماڵهوهیه.2خه‌ڵكێكی زۆر لێیكۆبوونهوه، به‌شێوه‌یه‌ك شوێنی كه‌س نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ش. ئینجا عیسا ده‌ستیكرد به‌باسكردنی ووشه‌ی خودا بۆیان.3هه‌ر له‌وكاته كابرایه‌كی ئیفلیجیان هێنایه لای به‌چوار كه‌س هه‌ڵیان گرتبوو.4به‌ڵام به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌وه نه‌یانتوانی لێینزیك ببنه‌وه، ئینجا چوون سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌ی كه عیسای تیا‌بوو كونیان كرد‌و كابرایان بهنوێنهكهیهوه شۆڕكرده خواره‌وه بۆ به‌رده‌می.5كاتێ عیسا به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕیانی بینی به‌كابرای ووت: (كوڕم، گوناهه‌كانت به‌خشران.)6له‌نێوان دانیشتووه‌كان هه‌ندێ مامۆستای شه‌ریعه‌ت هه‌بوون، له دڵی خۆیاندا ووتیان:7(بۆچی ئه‌م پیاوه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ؟ به‌مه كفر ده‌كات! كێ ده‌توانێ له‌گوناه خۆشبێت ته‌نها خودا نه‌بێ؟)8ده‌ستبه‌جێ عیسا به ڕۆحی خۆی زانی له‌دڵیاندا چۆن بیری لێده‌كه‌نه‌وه، پێی‌ووتن: (بۆچی ئاوها بیرده‌كه‌نه‌وه له‌دڵتاندا؟9كامیان ئاسانتره، بهئیفلیج بووترێ: گوناهه‌كانت به‌خشرا، یاخود پێی بووترێ: هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ؟10به‌ڵام ئه‌مه‌م ووت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی توانای گوناه به‌خشینیشی هه‌یه.)11ئینجا به‌كابرا ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (پێت ده‌ڵێم: هه‌سته جێگاكه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ بۆ ماڵه‌وه.)12ده‌ستبه‌جێ كابرا هه‌ستاو جێگاكه‌ی ههڵگرتو له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌پێی خۆی ڕۆیشت. به‌مه هه‌موو سه‌رسام بوون، ستایشی خودایان كرد‌و ووتیان: (هه‌رگیز شتی وامان نه‌دیوه!)عیسا بۆ گوناهباران هاتووه
13عیسا دووباره ڕۆیشته سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو لێیكـۆبـوونهوهو ئه‌ویش ده‌ستیكرد به فێركردنیان.14هه‌روه‌ها له‌كاتی ڕۆیشتندا، لاوی كوڕی حه‌لفی بینی دانیشـتبوو لـهشوێنی باجوه‌رگرتن، پێی ووت: (دوامكهوه.) ئه‌ویش هه‌ستاو دوایكهوت.15كاتێ عیسا له‌ماڵی ئه‌و له‌سه‌ر خوانبوو زۆر لهباجگرانو گوناهباران له‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی له‌گه‌ڵیبوون،16كه مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان بینیان عیسا له‌گه‌ڵ باجگرانو گوناهباران نان ده‌خوات، به‌قوتابیه‌كانیان ووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ باجگرانو گوناهباران نان ده‌خوات؟)17كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو وه‌ڵامی دانه‌وه: (له‌شساغ پێویستی به‌پزیشك نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بۆ بانگكردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران.)ده‌رباره‌ی ڕۆژوو
18كاتێ قوتابیه‌كانی یه‌حیاو فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، چه‌ند كه‌سێ هاتنه لای عیسا‌و لێیان پرسی: (بۆچی قوتابیانی یه‌حیاو قوتابیانی فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟)19له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ئه‌وانه‌ی شایی دهگێڕنو له‌گه‌ڵ زاوادان، به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ی زاوایان له‌گه‌ڵدایه ناتوانن به‌ڕۆژوو بن.20به‌ڵام ڕۆژانێ دێت زاوا به‌رزده‌كرێته‌وه‌و له‌نێوانیان نامێنێ، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.21هیچ كه‌سێ كراسی كۆن به‌قوماشی تازه پینه ناكات، چونكه پارچه تازه‌كه ده‌چێته‌وه یهكو كراسه كۆنه‌كه ڕاده‌كێشێت‌و دڕاویه‌كه خراپتر ده‌كات.22خه‌ڵكی مه‌ی تازه ناكه‌نه مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، ئه‌گینا مه‌شه‌كه‌كه ده‌دڕی، مه‌یه‌كه دهڕژێو مه‌شكه‌كه‌ش به‌كه‌ڵك نامێنێ. به‌ڵكو مه‌ی تازه ده‌كرێته مه‌شكه‌ی تازه‌وه.)گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
23له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، كاتێ عیسا به‌نێوان دهغڵهكاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیانكرد بهگوڵهگهنم پرواندنو خواردنی.24كه فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی پێیان ووت: (بۆچی قوتابیه‌كانت شتێك ده‌كه‌ن كه له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا دروست نییه؟)25عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه داودو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چیانكرد، كاتێ برسییان بوو؟26چۆن چوونه ماڵی خودا، له‌سه‌رده‌می ئهبیئاسری سه‌رۆك كاهین، نانی قوربانیان خوارد، ئه‌و نانه‌ی دروست نه‌بوو بخورێ، ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و نانهكهیدا به‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیشی بوون.)27ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (شه‌ممه بۆ مرۆڤ دروستكراوه، نه‌وه‌ك مرۆڤ بۆ شه‌ممه. 28كه‌واته ڕۆڵه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌شه.)Biblica, Inc.