مەرقۆس3
چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش لهشهممه
1دیسان عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌نیشت. له‌وێ پیاوێكی لێ‌بوو ده‌ستی ووشك بوو،2هه‌ندێ له‌وان سه‌یریانكرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و پیاوه چاكده‌كاته‌وه، تاكو به‌مه تاوانباری بكه‌ن.3جا عیسا به‌پیاوه‌كه‌ی ووت ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ستی ووشك بوو بوو: (وه‌ره ئێره.)4ئینجا لێیپرسین: (ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا، كامه‌یان دروسته، كاری چاك یاخود كاری خراپ؟ ڕزگاركردن یاخود كوشتن؟) هه‌موو به‌بێده‌نگی مانه‌وه.5عیسا به‌تووڕه‌ییه‌وه سهیریكردنو غه‌مباربوو له‌به‌ر دڵ ڕه‌قییان، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ستت درێژكه.) ئه‌ویش ده‌ستی درێژكردو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی چاك بووه‌وه.6ئینجا فه‌ریسیه‌كان له‌گه‌ڵ پیاوانی هیرۆدس له‌خه‌ڵكه‌كه دووركه‌وتنه‌وه‌و ته‌گبیریان لێ‌كرد بیكوژن.7دوای ئه‌مه عیسا‌و قوتابیه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه كشان، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناوچه‌ی جهلیلو یه‌هودیه‌و8قودس‌و ئادومیه‌و پشتی ئوردونه‌وه دوای كه‌وتن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ناوچه‌ی سورو سه‌یدا، كاتێ هه‌واڵی ئه‌و كارانه‌یان بیست كه عیسا كردوویه‌تی، هاتن بۆ لای.9عیسا فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی، به‌له‌مێكی بچووكی بۆ ئاماده‌بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن.10چونكه خه‌ڵكێكی زۆری چـاككـردبـووهوه، وای لێهاتبوو هـه‌ر كـه‌سێ نه‌خۆشییه‌كی هـه‌بووایه، خێرا ده‌چوو بۆ لای تاده‌ستی لێ‌بدات11ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تیا‌بوو كاتێ ده‌یانبینی كڕنووشیان بۆ ده‌بردو هاواریان ده‌كرد : (تۆ ڕۆڵه‌ی خودای.)12ئه‌ویش به‌توندی فه‌رمانی پێ‌ده‌دان كه ئاشكرای نه‌كه‌ن.دوانزه نێرراوه‌كه
13دوایی عیسا چووه سه‌ر شاخێك، ئه‌وانه‌ی ده‌یویست بانگیكردن، ئه‌وانیش چوونه لای.14دوانزه قوتابی لێ دیاریكردن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی بن‌و بیاننێرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خودا.15هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی پێدان بۆ ده‌ركردنی ڕۆحه پیسه‌كان.16ئه‌و دوانزه قوتابیه‌ی دیاریكرد ئه‌مانه‌ن: شه‌معون كه به‌په‌ترۆس ناوی ده‌برد،17یاقوبی كوڕی زهبدیو یۆحه‌ننای برای، كه ناوی لێنابوون (بوانرجس) واته كوڕانی هه‌وره‌گرمه،18ئهندهراوسو فیلیپۆسو بهرتۆلماوسو مه‌تتاو تۆماو یاقوبی كوڕی حهلهفیو تهداوسو شه‌معونی قانه‌وی،19هه‌روه‌ها یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی ئه‌وه‌ی عیسای دا به‌ده‌سته‌وه. ئینجا عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه.عیسا‌و سه‌رۆكی شه‌یتان
20دیسان له‌وێش خه‌ڵكێكی زۆریان لێكۆبووهوه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانی نان بخۆن.21كاتێ كه‌سوكاری ئه‌مه‌یان بیست، هاتن له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن، چونكه وا بڵاوبوو بووه‌وه كه مێشكی تێكچووه.22هه‌ندێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت له‌قودسه‌وه هاتبوون، ووتیان: (به‌عله‌زبولی تێدایه، به‌سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان، ڕۆحه پیسه‌كان ده‌رده‌كا.)23ئینجا عیسا بانگیكردنو به‌نموونه قسه‌ی بۆكردنو ووتی: (شه‌یتان چۆن ده‌توانێ شه‌یتان ده‌ربكا؟24هه‌ر ووڵاتێك دووبه‌ره‌كی تیابێت، ناتوانێت خۆی ڕابگرێ،25هه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تیابێت، خۆی ڕاناگرێ.26گه‌ر شه‌یتان به‌سه‌ر خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و بوو به‌دوو به‌شه‌وه، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ.27كه‌س ناتوانێ بچێته ماڵی كابرایه‌كی ئازا‌و شته‌كانی تاڵان بكا، گه‌ر له‌پێشا كابرای ئازای نه‌به‌ستبێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات.28ڕاستیتان پێده‌ڵێم: هه‌موو گوناهێكو كفركردنێكی نه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشرێ،29به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر بكات به‌رامبه‌ر به‌ڕۆحی پیرۆز، هه‌رگیز نابه‌خشرێ، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمی هه‌تاهه‌تاییه‌وه.)30ئه‌مه‌ی ووت، چونكه به‌عیسایان ووت: ڕۆحی پیسی تیایه.خێزانی ڕاسته‌قینه‌ی عیسا
31دوای ئه‌وه دایك‌و براكانی عیسا هاتن، له‌ده‌ره‌وه وهستانو ناردیان به‌شوێنی.32له‌وكاته‌دا خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، یه‌كێ هات پێی‌ووت: (ئه‌وه‌تا دایكتو براكانت له‌ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون بانگت ده‌كه‌ن.)33عیساش ووتی: (دایكم كێیه‌و براكانم كێن؟)34ئینجا سه‌یرێكی ئه‌وانه‌یكرد كه له‌ده‌وروپشتی دانیشتبوون‌و ووتی: (ئا ئه‌مانه‌ن دایك‌و برای من،35هه‌ر كه‌سێ به‌خواستی خودا هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌و براو خوشك‌و دایكمه.)Biblica, Inc.