مەرقۆس1
ده‌ركه‌وتنی حه‌زره‌تی یه‌حیا
1ئه‌مه سه‌ره‌تای مزگێنی عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودایه: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌په‌رتووكی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه:2[[ئا ئه‌وه‌تا من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.3ده‌نگێك له‌ده‌شتوده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.]]4ئه‌وه‌بوو یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش له‌ده‌شت ده‌ركه‌وت، له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌كردنی ڕاگه‌یاند بۆ گوناه به‌خشین.5دانیشتوانی ووڵاتی یههودیاو قودس، هه‌موو هاتنه لای یه‌حیا، تا له‌ڕووباری ئوردون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و لهئاوههڵكێشرێنو دان بهگوناههكانیان بنێن.6جل‌و به‌رگی یه‌حیا بریتی‌بوو له‌مووی ووشتر، ناوقه‌دی به‌پارچه چه‌رمێك به‌سترا بوو، خواردنیشی بریتی بوو له‌هه‌نگوینی كێویو كولله.7ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و بوو: (له‌دوای من یه‌كێك دێت زۆر له‌من به‌تواناتره، یه‌كێكه ته‌نانه‌ت شایانی ئـهوهنیم قه‌یتانی پێڵاوه‌كانیشی بكه‌مه‌وه.8من له‌ئاو هه‌ڵتان ده‌كێشم، به‌ڵام ئه‌و له‌ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵتان ده‌كێشێت.)له‌ئاوهه‌ڵكێشانی عیسا
9له‌و ڕۆژانه‌دا، له‌شاری ناسیره‌ی ناوچه‌ی جه‌لیل عیسا هات، له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ڕووباری ئوردن له‌ئاوهه‌ڵكێشرا.10كاتێ له‌ئاوه‌كه به‌رزبووه‌وه، بینی ئاسمان كرایه‌وه، ڕۆحی پیرۆز له‌شێوه‌ی كۆترێك له‌سه‌ری نیشته‌وه‌و11ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه ووتی: (تۆی ڕۆڵـــهی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم.)12دوای ئه‌مه عیسا له‌لایه‌ن ڕۆحی پیرۆزه‌وه برایه ده‌شتوده‌ر.13چل ڕۆژ له‌وێدا له‌ناو مارو مێروودا مایه‌وه، شه‌یتان هه‌ر له‌گه‌ڵی خه‌ریك بوو تاكو تاقی بكاته‌وه، فریشته‌ی ئاسمانیش له‌و كاته‌دا خزمه‌تیان ده‌كرد.عیسا قوتابیه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێ
14دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا گیرا، عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، مزگێنی خودای ڕادهگهیاندو ده‌یووت:15(كاته‌كه هاتووه‌و پادشاهێتی خودا نزیـكبـووهتهوه، تـۆبـهبكـهنو باوه‌ڕبهێنن به‌م مزگێنییه.)16له‌كاتێكدا عیسا له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای جه‌لیل ده‌ڕۆیشت شهمعونو ئه‌ندراوسی برای بینی، خه‌ریكی ئه‌وه‌بوون تۆڕی ماسی فڕێ بده‌نه ده‌ریاچه‌كه‌وه، هه‌ردووكیان ماسیگر بوون.17عیسا پێی ووتن: (وه‌رن دوام بكه‌ون، ده‌تانكه‌م بهڕاوكهری مرۆڤ.)18ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ تۆڕه‌كانیان بهجێهێشتو دوایكهوتن.19ئینجا هه‌ندێك له‌وێ دووركه‌وته‌وه، یاقوبی كوڕی زهبدیو یۆحــهننای برای بینی، لـهبهلهمێكدا خـهریكی چاككردنی تۆڕه‌كانیان بوون.20یه‌كسه‌ر بانگی كردن تا دوای كه‌ون، ئه‌وانیش زه‌بدی باوكیان له‌گه‌ڵ ئیشكهرهكانیتر له‌به‌له‌مه‌كه‌دا بهجێهێشتو دوایكهوتن.ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
21ئینجا هه‌موو ڕۆیشتن بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم. له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا عیسا چووه كهنیشتو ده‌ستیكرد به‌فێركردن.22ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون هه‌موو سه‌رسام بوون، چونكه وه‌ك دهسـهڵاتـدارێك فــێری دهكــردن، نه‌ك وه‌كو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت.23لهكهنیشتهكه پیاوێكی لێ‌بوو ڕۆحی پیسی تیا‌بوو، هاواری كرد‌و24ووتی: (ئه‌ی عیسای ناسیری چیت ده‌وێ لێمان؟ هاتووی بمانكوژیت؟ من ده‌زانم تۆ كێیت. تۆ پیرۆزی خودای!)25عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرد‌و ووتی: (بێده‌نگبه‌و له‌و كابرایه وه‌ره ده‌ره‌وه!)26ئینجا ڕۆحه پیسه‌كه كابراكه‌ی كوتا به‌زه‌ویداو هاوارێكی بهرزیكردو لێی هاته‌ده‌ره‌وه.27خه‌ڵكه‌كه هه‌موو سه‌ریان سوڕماو كه‌وتنه پرسیار له‌یه‌كتری: ئه‌مه چییه؟ ئه‌م فێركردنه تازه‌یه به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت ڕۆحه پیسه‌كانیش ملكه‌چن بۆی كاتێ فه‌رمانیان به‌سه‌ر ده‌دات).28ده‌ستبه‌جێ ناوبانگی عیسا، له‌هه‌موو ناوچه‌ی جهلیلو ده‌وروپشتی بڵاوبووه‌وه.چاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
29كاتێ كه‌نیشته‌كه‌یان به‌جێهێشت، چوون بۆ ماڵی شه‌معون، ئهندراوسو یاقوبو یۆحهنناشیان له‌گه‌ڵدا بوو.30خه‌سووی شه‌معون له‌ناو جێ كه‌وتبوو له‌رزوتای هه‌بوو، خێرا ئه‌مه‌یان به‌عیسا ووت.31عیساش لێینزیك بووه‌وه، ده‌ستی گرت‌و هه‌ڵیسانده‌وه سه‌رپێ. ده‌ستبه‌جێ لهرزوتاكهی نه‌ماو هه‌ستا بۆ خزمه‌تكردنیان.32كاتێ ئێواره داهاتو ڕۆژئاوا بوو، خه‌ڵكه‌كه چی نه‌خۆشیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تێدابوو، هه‌موویان هێنایه لای.33خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌موو به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان لێگرتبوو،34خه‌ڵكێكی زۆری چاككرده‌وه له‌جۆره‌ها نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیسی لهزۆریان ده‌ركرد، بێئه‌وه‌ی بهێڵێ قسه بكه‌ن، چونكه ده‌یانزانی كێیه.مزگێنیدان له‌ناوچه‌ی جه‌لیل
35بۆ ڕۆژی دوایی، به‌ره‌به‌یان پێش ده‌ركه‌وتنی ئاسۆ هه‌ستاو چووه شوێنێكی چۆڵهوانیو ده‌ستیكرد به‌نوێژكردن.36شــهمـعـونو هـاوڕێكـانی به‌شوێن عیسادا گـه‌ڕان،37كـه دۆزییـانـهوه پێیان ووت: (هه‌مـوو خهڵـكـهكـه داوات ده‌كه‌ن.)38ئه‌ویش پێی ووتن: (وه‌رن بـابـڕۆین بۆ ئــه‌م دێیانــهی دهوروپشـت، تا لـهوێش ووشـهی خـودا ڕابگه‌ێنم، چونكه لـهبهر ئه‌مــه هــاتـووم.)39ئینجا ڕۆیشــت تاوه‌كو لهكهنیشتهكانی ناوچه‌ی جه‌لیل ووشه‌ی خودا ڕابگهێنێو ڕۆحی پیس لــهخـهڵـكی دهربكــات.پاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گولـی
40یه‌كێك نه‌خۆشی گولی هه‌بوو، هاتو لێی پاڕایه‌وه، كه‌وته سه‌رچۆك لهبهردهمیهو ووتی: (گه‌ر بته‌وێ پاكم ده‌كه‌یته‌وه)41عیسا به‌زه‌یی پیاهاته‌وه، ده‌ستی لێیداو ووتی: (ده‌مه‌وێ، پاكبهرهوه.)42هه‌ر كه ئه‌مه‌ی ووت، كابرا برینه‌كانی نه‌ماو پاك بووه‌وه.43عیسا ده‌ستبه‌جێ ڕهوانهیكـردو به‌توندی ئاگاداریكردهوهو44ووتی: (ئاگاداربه، ئه‌مه به‌كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهین بده، ئه‌و قوربانییه پێشكـه‌ش بكـه كه مو‌سا فه‌رمانی پێداوه، بۆ پاكبوونه‌وه‌كه‌ت، وه‌ك شایه‌تییه‌ك بۆیان.)45به‌ڵام كـابرا، ڕۆیشت‌و ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوكرده‌وه، ئیتر عیسا له‌وناوه نه‌یتوانی به‌ئاشكرا بچێته شاره‌كان، له‌شوێنی چۆڵه‌وانی ده‌مایه‌وه‌و خه‌ڵكی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌هاتنه لای.Biblica, Inc.