عیبرانییەکان9
پاراستنی په‌یمانی كۆن
1ڕاسته له‌په‌یمانی كۆن مهراسیمو یاسای تایبه‌تی بۆ په‌رستنی خودا‌و شوێنی هه‌ره پیرۆزی سه‌ر زه‌وی هه‌بووه لهچادری پیرۆز.2ئه‌م چادره گه‌وره‌یه ژوورێكی هه‌بووه ناوی شوێنی پیرۆز بووه، چرایهكو مێزێكو نانی قوربانی تێدابوو.3ژوورێكی دیكه‌ش كه‌وتبووه پشتی په‌رده‌یه‌ك، پێی ده‌ووترا شوێنی هه‌ره پیرۆز*،4ئاگردانێكی زێڕینی تێدابوو بۆ بخورد سوتاندن، له‌گه‌ڵ سندوقی په‌یمان كه ڕووكه‌ش كرابوو به زێڕ، له‌ناو سندوقه‌كه قاپێكی زێڕین هه‌بوو نانی مه‌نی ئاسمانی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هارون كه گه‌ڵای سه‌وزی ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها دوو ته‌خته به‌رده‌كه‌ی په‌یمان.5به‌ڵام له‌سه‌ر سندوقه‌كه، كروبهكانی* شكۆ كرابوو سێبه‌ریان كردبوو به‌سه‌ر سندوقه‌كه ئه‌مه‌ش پێیده‌وترا [كورسی به‌زه‌یی]. لێره‌دا ئه‌وه‌نده به‌سه ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه، چونكه ماوه‌ی باسكردن له‌مه زیاتر نییه.6كاتێ كاروباره‌كان به‌و شێوه‌یه ڕێكخرابوون، سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو كـاتێ ده‌یانتوانی بچنه ژووری یه‌كــه‌م [شوێنی پیرۆز] بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئاینیه‌كان.7به‌ڵام ژووری دووه‌م [شوێنی هه‌ره پیرۆز] كه‌س نه‌یده‌توانی بچێته ناوی ته‌نها سه‌رۆك كاهین نه‌بێ ئه‌ویش ساڵی جارێك، پێویستبوو له‌سه‌ری خوێنی قوربانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات‌و بیپرژێنێ به‌سه‌ر [كورسی به‌زه‌یی] له‌جیاتی خۆی‌و ئه‌و گوناهانه‌ی گهلهكـهی بێئه‌وه‌ی بزانن كردوویانه.8بهمــهش ڕۆحی پیرۆز بـۆمان ڕوون ده‌كـاته‌وه، ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و شوێنی هه‌ره پیرۆزی ڕاسته‌قینه ده‌ڕوات كه له‌ئاسماندایه، ئه‌مه‌ش جارێ نه‌كرابووه‌وه. چونكه هێشــتا ڕێگه‌ی یه‌كه‌م [چادری پیرۆز] هــه‌ر مـابوو.9ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، كه هێشتا قوربانی‌و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینی تیادا ده‌كرێ به‌پێی سه‌رده‌می كۆن. ئه‌و قوربانیانه‌ش نــاتوانێ ئاسووده‌یی بخاته ویژدانیان به‌ته‌واوی.10چونكه ئه‌وانه تایبه‌تی بوون به‌كاروباری له‌ش [شتی ڕواڵه‌تی] وه‌ك خواردن‌و خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگا جۆراوجۆره‌كانی پاككردنه‌وه، ئیتر ئه‌م یاسایه مایه‌وه، هه‌تا كاتی سیسته‌می نوێ.مه‌سیح پهیوهندیڕێكخهره
11به‌ڵام كاتێ مه‌سیح ده‌ركه‌وت وه‌ك سه‌رۆك كاهین بۆ شته باشه‌كانی داهاتوو، بهچادری ته‌واوترو مه‌زنتر كــه به‌ده‌ست دروست نه‌كرا بێ، واته سه‌ر به‌دروست كرا‌و نه‌بێ.12ئه‌و ته‌نهـا یهكجـار چووه ناو شوێنی هـه‌ره پیرۆز، بۆ ئه‌وه‌ش خوێنی بزن‌و گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌برد، به‌ڵكو خوێنی خۆی، به‌م خوێنه‌ش كڕینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستهێنا.13گه‌ر به‌پێی سه‌رده‌می كۆن خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌و خۆڵه‌مێشی به‌رخی سووتێنراو، گڵاوه‌كان پیرۆز بكات بۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش،14ئیتر ده‌بێ خــوێنی مــهسیح چه‌ند له‌وه زیاتر بێ، ئه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی خودا كــرد بــه ڕۆحێكــی هــهتـاههتایی بێ كــهموكوڕی، ئه‌وه‌ی ویژدانتان پاك ده‌كاته‌وه له‌كرداره مردووه‌كان تاخزمهتی خودای زیندوو بكه‌ن.15بۆیه مه‌سیح په‌یوه‌ندی رێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه، تا ئه‌وانه‌ی بانگ‌كراون میراتی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێدابوو، چونكه عیسا مرد تا به‌خوێنی خۆی بیانكڕێته‌وه له‌و گوناهانه‌ی له‌په‌یمانی كۆن كردوویانه.16گه‌ر وه‌سیه‌تنامه هه‌بێ، پێویسته بسه‌لمێنرێ خاوه‌ن وهسیهتهكه مردووه،17چونكه وه‌سیه‌تنامه كاتێك كاری پێده‌كرێ كه خاوه‌نه‌كه‌ی مردوو بێ، به‌ڵام گه‌ر زیندوو بێ هیچ كاری پێ ناكرێ.18به‌م شێوه‌یه، په‌یمانی كۆن كاتێك كاری پێكرا كه به‌خوێن مۆركرا.19چونكه مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌تی بۆ هه‌موو گه‌ل ڕاگه‌یاند، خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵكرد، پرژاندی به‌سه‌ر شهریعهتو هه‌موو گه‌ل، به چه‌پكێ لهڕووهكی زوفاو پارچه‌یه‌ك له خوری سوور.20ئه‌وسا ووتی: [[ئه‌م خوێنه مۆری ئه‌و په‌یمانه‌یه كه خودا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ست]].21به‌هه‌مان شێوه خوێنه‌كه‌ی پرژاند به‌سه‌ر چادری پهرستنو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ خزمه‌ت به‌كار دێن.22به‌پێی شه‌ریعه‌ت نزیكه‌ی هه‌موو شتێك به‌خوێن پاك ده‌بێته‌وه، لـێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێ.مه‌سیح مه‌زنترین قوربانییه
23گه‌ر پاككردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته ئاسمانیه‌كان ئه‌وه‌نده پێویستی به‌و مه‌راسیمانه هه‌بێ، جا ده‌بێ شته ئاسمانیه‌كان خۆیان چه‌ند پێویستیان به‌خوێنی قوربانیه‌كی باشتر بێ!24چونكه مه‌سیح، نه‌چووه شوێنی هه‌ره پیرۆزی سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها له‌سه‌ر نموونه‌ی شوێنی هه‌ره پیرۆزی ڕاسته‌قینه دروستی كردووه، به‌ڵكو چووه ناو ئاسمان، ئێستا له‌وێ نوێنه‌ری ئێمه‌یه له‌به‌رده‌م خودا.25ئه‌و نه‌چووه ئه‌وێ تا چه‌ند جارێك، خۆی بكات به‌قوربانی، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك كاهینی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ساڵی جارێك ده‌چووه شوێنی هه‌ره پیرۆز، بهخوێنێك كه خوێنی خۆی نه‌بوو.26ئه‌گینا ده‌بووایه عیسا له‌دروستكردنی جیهانه‌وه چه‌ند جارێك ئازار بدرایه. به‌ڵام ئێستا له‌كۆتایی زه‌مان یه‌كجار هات تا گوناهمان بسڕێته‌وه، به‌وه‌ی خۆیكرد به‌قوربانی له‌پێناوی ئێمه.27هه‌روه‌ك چۆن دواڕۆژی مرۆڤ ئه‌وه‌یه جارێك بمرێ، دوایی ڕۆژی لـێپرسینهوه دێت،28مه‌سیحیش، جارێك خۆیكرد به‌قوربانی تا گوناهی خه‌ڵكێكی زۆر لاببات. به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی عیسا بۆ جاری دووه‌م بۆ لابردنی گوناه نییه، به‌ڵكو بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌یه كه به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.Biblica, Inc.