عیبرانییەکان10
1چونكه شه‌ریعه‌ت ته‌نها سێبه‌ری شته باشه‌كانی داهاتووه، نه‌ك وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستیه‌كان، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ به‌و قوربانیانه‌ی به به‌رده‌وامی پێشكه‌ش ده‌كرێ ساڵ له‌دوای ساڵ، ئه‌وانه دروست‌و ته‌واو بكات كه له‌خودا نزیك ده‌بنه‌وه بۆ په‌رستن.2ئه‌گینا پێویستی نه‌ده‌كرد به‌رده‌وامبن له‌پێشكه‌شكردنی قوربانی، چونكه ویژدانی خواپه‌رستان، كه‌ی به‌ته‌واوی جارێك پاكبووه‌وه، ئیتر جارێكی‌تر پێویستی بهپاكبوونهوه نییه‌و هه‌ست به‌گوناهی ڕابووردووی ناكات.3له‌ڕاستیدا، ئه‌و قوربانیانه ساڵ به‌ساڵ گوناهی به‌بیر مرۆڤ ده‌خسته‌وه،4ئه‌گینا به‌هیچ جۆرێك خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه گوناهی ئێمه لانابات.5له‌به‌رئه‌وه كاتێ مه‌سیح هاته ئه‌م جیهانه ووتی: [[تۆ قوربانی‌و خێرت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت داوه پێم.6به‌قوربانی سووتاو و قوربانی گوناه دڵخۆش نه‌بووی.7جا ئه‌وكاته پێم ووتی: (ئه‌وه‌تا هاتووم تابهخواستی تۆ كار بكه‌م، ئه‌مه ئه‌وه‌یه له‌كتێبی پیرۆز له‌سه‌رم نووسراوه.]](
8ئه‌و یه‌كه‌مجار ووتی: [[تۆ قوربانی‌و خێر‌و قوربانی سووتاو و قوربانی گوناهت نهویستو پێی دڵخۆش نه‌بووی]]، هه‌رچه‌نده هه‌مووی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌كرد،9ئینجا مه‌سیح ووتی: [[ئه‌وه‌تا هاتووم تا به‌خواستی تۆ كار بكه‌م.]] كه‌واته به‌مه یاسای یه‌كه‌می لابرد، تا یاسای دووه‌م دابنێ.10به‌پێی ئه‌م خواسته‌ی خودا، ئێمه پیرۆز بووین كاتێ عیسای مه‌سیح یه‌كجار له‌شی خۆی كرد به‌قوربانی له‌پێناوی هه‌مووان.11له‌كۆندا سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو ڕۆژێك سه‌رله‌نوێ ده‌بووایه قوربانگایان ئاماده بكردایه، له‌به‌ر پێشكه‌شكردنی قوربانی بۆ خودا، هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره قوربانیانه نه‌یانده‌توانی گوناهی هیچ مرۆڤێك لاببه‌ن.12به‌ڵام ئه‌و كاهینه به‌رزه [مه‌سیح] یه‌كجار قوربانیه‌كی پێشكه‌شكرد له‌جیاتی هه‌موو گوناهێك، ئه‌وسا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت.13ئه‌و له‌وێ چاوه‌ڕێ ده‌كات، هه‌تا خودا هه‌موو دوژمنه‌كانی ده‌خاته ژێر پێیه‌وه.14چونكه ئه‌و به‌یه‌ك قوربانی، ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون، دروست‌و ته‌واوی كردن.15ڕۆحی پیرۆزیش خۆی شایه‌تیمان بۆ ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی خودا ده‌ڵێ:16[[ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه خوداوه‌ند ده‌ڵێ: یاساكانم ده‌خه‌مه ناو دڵیان، هه‌روه‌ها له‌ناو مێشكیان ده‌ینووسم.]]17ئینجا به‌رده‌وام ده‌بێ‌و ده‌ڵێ: [[جارێكی‌تر هه‌رگیز یادی گوناههكانو هه‌ڵه‌كانیان ناكه‌مه‌وه.]]18هه‌روه‌ها كاتێ ئه‌م گوناهانه به‌خشران، ئیتر پێویست ناكات قوربانی بۆ گوناه بكرێ.
32به‌ڵام ڕۆژانی ڕابردووتان له‌یاد بێ، كاتێ ژیانتان ڕووناك كرایه‌وه‌و چه‌ند دانتان به‌خۆتان گرت‌و تووشی ئازار هاتن به‌تێكۆشانێكی سهختو درێژ.33له‌لایه‌ك ئێوه تووشی جنێو و چه‌وسانه‌وه هاتوون، له‌لایه‌كی دیكه به‌شداری ئه‌وانه‌تان كرد كه به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.34هه‌روه‌ها به‌شداری به‌ندكراوانتان كرد له‌ئازاره‌كانیان، كاتێ ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ‌و سامانتان گرت، به‌خۆشیه‌وه دانتان به‌خۆتان گرت، چونكه ده‌زانن له‌ئاسمان سامانێكی باشتر‌و نه‌فه‌وتاوتان هه‌یه.35كه‌واته بێ متمانه مه‌بن، چونكه پاداشتی مه‌زنه.36ئێوه پێویستتان به‌دان به‌خۆگرتن هه‌یه، تا كاربكه‌ن به‌خواستی خودا‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنن. [[37چونكه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێ بێت، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دێت‌و دواناكه‌وێ.38خودا ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی به‌باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، ده‌ژی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێ.]]39جا ئێمه سه‌ربه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه نین كه له‌ناوده‌چن، به‌ڵكو سه‌ربه‌وانه‌ین كه باوه‌ڕیان هه‌یه‌و ڕزگار ده‌بن.
8ئه‌و یه‌كه‌مجار ووتی: [[تۆ قوربانی‌و خێر‌و قوربانی سووتاو و قوربانی گوناهت نهویستو پێی دڵخۆش نه‌بووی]]، هه‌رچه‌نده هه‌مووی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌كرد،9ئینجا مه‌سیح ووتی: [[ئه‌وه‌تا هاتووم تا به‌خواستی تۆ كار بكه‌م.]] كه‌واته به‌مه یاسای یه‌كه‌می لابرد، تا یاسای دووه‌م دابنێ.10به‌پێی ئه‌م خواسته‌ی خودا، ئێمه پیرۆز بووین كاتێ عیسای مه‌سیح یه‌كجار له‌شی خۆی كرد به‌قوربانی له‌پێناوی هه‌مووان.11له‌كۆندا سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو ڕۆژێك سه‌رله‌نوێ ده‌بووایه قوربانگایان ئاماده بكردایه، له‌به‌ر پێشكه‌شكردنی قوربانی بۆ خودا، هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره قوربانیانه نه‌یانده‌توانی گوناهی هیچ مرۆڤێك لاببه‌ن.12به‌ڵام ئه‌و كاهینه به‌رزه [مه‌سیح] یه‌كجار قوربانیه‌كی پێشكه‌شكرد له‌جیاتی هه‌موو گوناهێك، ئه‌وسا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت.13ئه‌و له‌وێ چاوه‌ڕێ ده‌كات، هه‌تا خودا هه‌موو دوژمنه‌كانی ده‌خاته ژێر پێیه‌وه.14چونكه ئه‌و به‌یه‌ك قوربانی، ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون، دروست‌و ته‌واوی كردن.15ڕۆحی پیرۆزیش خۆی شایه‌تیمان بۆ ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی خودا ده‌ڵێ:16[[ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه خوداوه‌ند ده‌ڵێ: یاساكانم ده‌خه‌مه ناو دڵیان، هه‌روه‌ها له‌ناو مێشكیان ده‌ینووسم.]]17ئینجا به‌رده‌وام ده‌بێ‌و ده‌ڵێ: [[جارێكی‌تر هه‌رگیز یادی گوناههكانو هه‌ڵه‌كانیان ناكه‌مه‌وه.]]18هه‌روه‌ها كاتێ ئه‌م گوناهانه به‌خشران، ئیتر پێویست ناكات قوربانی بۆ گوناه بكرێ.
ئه‌نجامی قوربانی مه‌سیح
19به‌م شێوه‌یه برایانی خۆشه‌ویست، ئێستا به‌ته‌واوی باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، به‌هۆی خوێنی عیسای مه‌سیح، ده‌توانین بڕۆینه شوێنی هه‌ره پیرۆز.20به‌و ڕێگا زیندوو و تازه‌یه‌ی به‌دڕاندنی په‌رده‌ی په‌رستگا كرایه‌وه، واته به‌له‌شی خۆی.21هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كاهینی به‌رزمان هه‌یه سه‌رپه‌رشتی ماڵی خودا ده‌كات،22كه‌واته، پێویسته نزیك بكه‌وینه‌وه له‌خودا به‌دڵێكی پاك‌و پڕ له‌متمانه‌ی باوه‌ڕ، دوای ئه‌وه‌ی دڵمان پاككرایه‌وه له‌یژدانێكی خراپ به‌پرژاندنی خوێن به‌سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌شمان به‌ئاوی پاك خاوێن كراوه‌ته‌وه.23با ده‌ستبگرین به‌و هیوایه‌ی شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین، بێ‌ئه‌وه‌ی له‌هاتنه‌دی دوودڵ بین، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێ‌داوین ڕاستگۆیه،24هه‌روه‌ها با ئاگاداری یه‌كتری بین‌و یه‌كتری هانبده‌ین بۆ خۆشهویستیو كرداری چاك.25واز لهكۆبوونهوهكانتان مه‌هێنن، هه‌روه‌ك هه‌ندێكتان له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو یه‌كتری هانبده‌ن بۆ ئاماده‌بوون، له‌مه‌ش زیاتر چونكه ده‌بینن ڕۆژی خوداوه‌ند نزیكبووه‌ته‌وه.26گه‌ر ئێمه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست گوناه بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی ڕاستیمان ناسی، ئه‌وسا هیچ قوربانیه‌ك نییه بۆ لێ‌خۆشبوونی گوناهمان.27هیچ شتێكی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌ی ترسناك‌و تووڕه‌یی ئه‌و ئاگره بكه‌ین كه دوژمنانی پێ ده‌سوتێنرێ.28ده‌زانن گه‌ر یه‌كێك دوو یان سێ شایه‌تی به‌سه‌ره‌وه بێ كه‌وا به‌رپێچی شه‌ریعه‌تی موسای كردووه، بێ به‌زه‌ییانه سزای مردنی به‌سه‌ر ده‌درێ.29كه‌واته به‌ڕای ئێوه، ده‌بێ چه‌ند زیاتر بێ سزای ئه‌وه‌ی به سووكی سه‌یری ڕۆڵه‌ی خودا دهكاتو له‌هه‌مان كات خوێنی په‌یمان به پیس داده‌نێ كه پیرۆزی كردووه، هه‌روه‌ها گاڵته به به‌ره‌كه‌تی خودا ده‌كات؟30چونكه ئێمه ئه‌وه باش ده‌ناسین كه ووتویه‌تی: [[تۆڵه سه‌ندن هی منه، منم پاداشت ده‌ده‌مه‌وه.]] هه‌روه‌ها نووسراوه: [[خوداوه‌ند حوكم به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی ده‌دات.]]31زۆر ترسناكانه كه‌وتنه به‌رده‌ستی خودای زیندوو.32به‌ڵام ڕۆژانی ڕابردووتان له‌یاد بێ، كاتێ ژیانتان ڕووناك كرایه‌وه‌و چه‌ند دانتان به‌خۆتان گرت‌و تووشی ئازار هاتن به‌تێكۆشانێكی سهختو درێژ.33له‌لایه‌ك ئێوه تووشی جنێو و چه‌وسانه‌وه هاتوون، له‌لایه‌كی دیكه به‌شداری ئه‌وانه‌تان كرد كه به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.34هه‌روه‌ها به‌شداری به‌ندكراوانتان كرد له‌ئازاره‌كانیان، كاتێ ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ‌و سامانتان گرت، به‌خۆشیه‌وه دانتان به‌خۆتان گرت، چونكه ده‌زانن له‌ئاسمان سامانێكی باشتر‌و نه‌فه‌وتاوتان هه‌یه.35كه‌واته بێ متمانه مه‌بن، چونكه پاداشتی مه‌زنه.36ئێوه پێویستتان به‌دان به‌خۆگرتن هه‌یه، تا كاربكه‌ن به‌خواستی خودا‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنن. [[37چونكه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێ بێت، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دێت‌و دواناكه‌وێ.38خودا ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی به‌باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، ده‌ژی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێ.]]39جا ئێمه سه‌ربه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه نین كه له‌ناوده‌چن، به‌ڵكو سه‌ربه‌وانه‌ین كه باوه‌ڕیان هه‌یه‌و ڕزگار ده‌بن.
Biblica, Inc.