مەتا17
شێوه گۆڕانی عیسا
1دوای ئه‌مه به‌شه‌ش ڕۆژ عیسا پهترۆسو یاقوبو یۆحه‌ننای برای یاقوبی له‌گه‌ڵ خۆی برد‌و به‌یه‌كه‌وه چوونه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز.2كاتێ له‌به‌رچاویان به‌ته‌واوی شێوه‌ی گۆڕا، ده‌موچاوی ده‌دره‌وشایه‌وه وه‌ك ڕۆژو جله‌كانی سپی هه‌ڵگه‌ڕا وه‌ك ڕووناكی.3له‌پڕ موسا‌و ئه‌لیاس ده‌ركه‌وتن بۆیان‌و له‌گه‌ڵ عیسادا كه‌وتنه گفتوگۆ.4ئینجا په‌ترۆس به‌عیسای ووت: (گه‌وره‌م، شتێكی خۆشه لێره بمێنینه‌وه، گه‌ر ده‌ته‌وێت سێ چادر هه‌ڵده‌ده‌ین یه‌كێ بۆ تۆ‌و یه‌كێ بۆ موسا‌و یه‌كێكیش بۆ ئه‌لیاس.)5له‌وكاته‌دا په‌ترۆس ئه‌مه‌ی ده‌ووت، هه‌ورێكی ڕۆشن باڵی كێشا به‌سه‌ریان، ده‌نگێك لهههورهكهوه بانگیكرد: (ئا ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم. گوێی بۆ ڕاگرن.)6كاتێ قوتابیه‌كان گوێیان لهدهنگهكه بوو، له‌ترسا كه‌وتن به‌ده‌مدا.7به‌ڵام عیسا لێیان نزیك بووه‌وه‌و ده‌ستی لێدان‌و ووتی: (هه‌ستن، مه‌ترسن.)8ئینجا چاویان هه‌ڵبڕی، له‌عیسا زیاتر كه‌سیان نه‌دی.9كاتێ له‌چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه، عیسا فه‌رمانی پێدان: (ئه‌مه به‌كه‌س ڕامه‌گه‌یه‌نن، تا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)10ئینجا قوتابیه‌كانی لێیان پرسی: (ئه‌ی باشه بۆچی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ده‌ڵێن، ده‌بێ ئه‌لیاس یه‌كه‌مجار بێت؟)11عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه ووتی: (ئه‌مه ڕاسته، ئه‌لیاس دێت‌و هـه‌مـوو شتێ ده‌خاته‌وه شوێنی خۆی.12به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌لیاس هاتو نه‌یان ناسی، چیان ویست پێیانكرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر ئازار.)13ئه‌وسا قوتابیه‌كان تێگه‌یشتن، عیسا سه‌باره‌ت بهیهحیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش ده‌دوێ.ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
14كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌كه، كابرایه‌ك هاته بهردهمیو لهبهرپێیكهوت،15ووتی: (گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به‌م كوڕه‌م بێته‌وه، هه‌ندێ جار فێ دهیگرێتو تووشی ئازارێكی زۆر ده‌بێت، زۆر جاریش ده‌كه‌وێته ناو ئاگرو ئاوه‌وه.16بردمه لای قوتابیه‌كانت به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكیبكهنهوه.)17لێره‌دا عیسا ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕو خوار، تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تاكه‌ی بارتان هه‌ڵگرم؟ ئه‌و كوڕه بهێنن بۆ لام.)18عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ڕۆحه كرد كه لهكوڕهكهدا بوو، ئه‌ویش له‌له‌شی هاته ده‌ره‌وه، كوڕه ده‌ستبه‌جێ چاك بووه‌وه.19دوای ئه‌مه، قوتابیه‌كان به‌ته‌نها لهعیسایان پرسی: (بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌و ڕۆحه پیسه له‌و كوڕه ده‌ربكه‌ین؟)20وه‌ڵامی دانه‌وه، ووتی: (له‌به‌ركه‌می باوه‌ڕتان. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: گه‌ر هێنده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ك باوه‌ڕتان هه‌بێت، به‌و كێوه ده‌ڵێن لێره بڕۆ بۆ ئه‌وێ، دهڕواتو هیچ شتێك نییه له‌ده‌ستتان یاخی بێت. [21به‌ڵام ئه‌م جۆره ڕۆحانه ده‌رناكرێ، به‌نوێژو ڕۆژوو نه‌بێت.])دووه‌م باسی مردنی عیسا
22كاتێ عیسا‌و قوتابیه‌كانی به ناوچه‌ی جه‌لیلدا ده‌گه‌ڕان، عیسا به قوتابیه‌كانی ووت: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بدرێ به‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه،23دهیكوژنو له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه.) جا قوتابیه‌كانی به‌مه زۆر دڵگران بوون.باجی په‌رستگا
24كاتێ گه‌یشتنه كـهفهرناحوم*، باجگرانی په‌رستگا هاتنه لای پهترۆسو لێیان پرسی: (ئه‌رێ مامۆستاكه‌تان باجی په‌رستگا نادات؟)25ووتی: (به‌ڵێ، ده‌یدات.) كه په‌ترۆس چووه ماڵه‌وه بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵی بدوێ، یه‌كسه‌ر عیسا لێی پرسی: (ڕات چییه شه‌معون؟ پاشایانی سه‌ر زه‌وی سه‌رانه‌و باج لـهكێ وه‌رده‌گـرن له‌ڕۆڵه‌ی ووڵاته‌كه‌ی خۆیان یاخـود له بێگانه؟)26په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (لـهبێگانه.) ئینجا عیسا پێی ووت: (كه‌واته هاوڵاتیان سه‌ربه‌ستن.27به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره نه‌خه‌ینه ڕێگایانه‌وه، بڕۆ بۆ دهریاچهكهو تۆڕه‌كه‌ت هه‌ڵده، یه‌كه‌م ماسی كهدهیگریت، ده‌می بكه‌ره‌وه، ده‌بینی چوار درهه‌می تیایه، بیهێنه‌ره ده‌ره‌وه‌و باجی خۆم‌و خۆتی لـێبده.)Biblica, Inc.