مەتا16
داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی
1هه‌ندێ لهفهریسیهكانو سه‌دوقیه‌كان هاتن بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه، داوایان لـێ‌كرد نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان پیشان بدات.2له‌وه‌ڵامدا پێی ووتن: (ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئێواران ئاسمان سووربێ، ده‌ڵێن به‌یانی هه‌تاو ده‌بێت.3ئه‌گه‌ر له‌به‌یانیش ئاسمان سوور‌و ڕووگرژ بوو، ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ باران ده‌بێت، ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئێوه له‌ڕووی ئاسمانه‌وه ده‌زانن ئاو و هه‌وا بخوێننه‌وه، به‌ڵام نیشانه‌كانی زه‌مانه نازانن بخوێننه‌وه.4نه‌وه‌یه‌كی به‌دكارو به‌دڕه‌وشت داوای نیشانه ده‌كات، هیچ نیشانه‌یه‌كی پێ نادرێ، ته‌نها نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت)، ئینجا له‌وێ ڕۆیشت‌و ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت.5كاتێ گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه، قوتابیه‌كان بیریان چووبوو نان لـه‌گـه‌ڵ خۆیان بهێنن.6عیسـا پێی ووتن: (ووریابن ئاگاداری هه‌ویرترشی فهریسیهكانو سه‌دوقیه‌كان بن.)7قوتابیه‌كان له‌دڵی خۆیان بیریان كـرده‌وه‌و ووتیان: (ئه‌وه بۆیه واده‌ڵێ، چونكه ئێمه نانمان له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌هێناوه.)8عیسا به‌مه‌ی زانی‌و پێیانی ووت: (ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، بۆچی له‌نێوان خۆتان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه نانتان نه‌هێناوه؟9ئایا هێشتا تێ‌نه‌گه‌یشتون؟ بیرتان چووه‌وه پێنچ نانه‌كه‌ی پێنچ هه‌زار كه‌سی پێ تێر بوو چه‌ند سه‌به‌ته‌یه‌كیشی لـێ مایه‌وه؟10حه‌وت نانه‌كه‌تان بیر چووه‌وه چوار هه‌زار كه‌سی تێركردو چه‌ند سه‌به‌ته‌كیشی لـێ‌مایه‌وه؟11تێ‌ناگه‌ن من مه‌به‌ستم نان نه‌بوو كاتێ ووتم: ئاگاداری هه‌ویرترشی فهریسیهكانو سه‌دوقیه‌كان بن!)12ئینجا قوتابیه‌كان تێ‌گه‌یشتن كه‌ئه‌و ئاگاداریان ناكاته‌وه له‌هه‌ویرترشی نان، به‌ڵكو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌فێركردنی فهریسیهكانو سه‌دوقیه‌كان.دانپیانانی په‌ترۆس به‌مه‌سیح
13كاتێ عیسا گه‌یشته ناوچه‌ی قه‌یسه‌ری فیلیپۆس، له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (به‌بیرو ڕای خه‌ڵكی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ* كێیه؟)14وه‌ڵامیان دایه‌وه: (به‌شێ له‌خه‌ڵكی ده‌ڵین، یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر به‌شێكی تریش به‌ئیرمیا یان به‌یه‌كێ له‌پێغه‌مبه‌رانی داده‌نێن.)15ئینجا لێی پرسین: (ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟)16په‌ترۆس كه‌شه‌معونیشی پێ ده‌ووترا، وه‌ڵامی دایه‌وه، ووتی: (تۆ مه‌سیحی، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی.)17جا عیسا پێی ووت: (خۆزگه‌ت پێ‌ده‌خوازرێ، ئه‌ی شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئه‌م زانینه لهگۆشتو خوێنه‌وه نییه. به‌ڵكو له‌و باوكه‌مه‌وه‌یه كه له‌ئاسمانه.18منیش پێت ده‌ڵێم، تۆ په‌ترۆسیو له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده كۆمه‌ڵه‌ی خۆم دروست ده‌كه‌م‌و هێزه‌كانی مردنیش پێی ناوێرێت.19كلیلی پادشاهێتی ئاسمانت ده‌ده‌مێ، ئه‌وه‌ی دایده‌خه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی، داخراو ده‌بێت له‌ئاسمان، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، كراوه ده‌بێت له‌ئاسمان.)20ئینجا قوتابیه‌كانی ئاگاداركرده‌وه جارێ به‌كه‌س نه‌ڵێن كه ئه‌و مه‌سیحه.یه‌كه‌م باسی مردنی عیسا
21ئیتر عیسا له‌و كاته‌وه ده‌ستیكرد به‌ڕوونكردنه‌وه بۆ قوتابیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌بێت بڕوات بۆ قودس، له‌وێ ئازار بدرێ به‌ده‌ستی پیران* و سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، ئینجا بكوژرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووبێته‌وه.22په‌ترۆس عیسای هێنایه ئه‌م لاوه‌و سه‌رزه‌نشتیكردو پێی ووت: (خوا نه‌كات گه‌وره‌م، هه‌رگیز ئه‌مه‌ت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.)23عیسا ئاوڕیدایه‌وه‌و به په‌ترۆسی ووت: (وون به له‌به‌رچاوم ئه‌ی شه‌یتان، ئێستا تۆ كۆسپی له‌به‌رده‌مم، چونكه تۆ هێشتا بیرت لای كاروباری خودانییه، به‌ڵكو لای كاروباری مرۆڤه.)خۆئاماده‌كردن بۆ مردن
24ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به‌دوامه‌وه بڕوات، با واز له‌خۆی بهێنێت و خاچی خۆی هه‌ڵگرێ‌و دوام كه‌وێت.25چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ژیانی ڕزگار بكات، ژیان ده‌دۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆڕێنێت له‌پێناوی من، ژیانی ڕزگار ده‌كات.26چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێت؟ یاخود مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی ژیانی خۆی چی پێشكه‌ش ده‌كات.27ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌شكۆی باوكیه‌وه له‌گه‌ڵ فریشته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئینجا هه‌ر كه‌س به‌پێیكرداری خۆی، پاداشت وه‌رده‌گرێ.28ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ندێك له‌وانه‌ی لێره‌دا ڕاوه‌ستاون، مردن نابینن تا هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌بینن به پادشاهێتیه‌كه‌یه‌وه.)Biblica, Inc.