مەتا18
كێ مه‌زنترینه؟
1له‌و كاته‌دا قوتابیه‌كان هاتنه لای عیسا‌و لێیان پرسی: (كێ مه‌زنترینه له‌پادشاهێتی ئاسمان؟)2عیسا منداڵێكی بانگكردو له‌ناوه‌راستیاندا ڕایگرتو3ووتی: (ڕاستیتان پێ‌بڵێم: گه‌ر نهگۆڕێنو وه‌كو ئه‌و منداڵه‌تان لێ‌نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه پادشاهێتی ئاسمانه‌وه.4ئه‌وه‌ی توانی وه‌ك ئه‌م منداڵه خۆی به‌ساكاری ڕاگرێ، له‌پادشاهێتی ئاسماندا به‌مه‌زنترین داده‌نرێ.5ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه پێشوازی له‌منداڵێكی وه‌ك ئه‌مه بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من كردووه.6به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك یه‌كێ له‌وباوه‌ڕداره بچووكـانه‌ی كه‌باوه‌ڕیان به‌من هه‌یه تووشی گوناه بكات، باشتر وایه بۆی به‌ردی ده‌ستار به‌ملیه‌وه هه‌ڵواسرێ‌و نوقمی ده‌ریا بكرێ.7قوڕ به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه كه‌وا خه‌ڵكی تووشی گوناه ده‌كات! تووش بوونی گوناهیش ده‌بێ ڕووبدات، به‌ڵام قوڕ به‌سـه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ڕوودانی!8گه‌ر ده‌ستت یاخود قاچت تووشی گوناهی كردی، بیبڕه‌و فرێیده، باشتروایه بێ ده‌ست یا بێ‌قاچ بچیته ژیانه‌وه، له‌وه‌ی بهدهستو قاچی ساغه‌وه بخرێیته ئاگری هـه‌تاهـه‌تاییه‌وه،9گه‌ر چاوت تووشی گوناهیكردی، ده‌ری بهێنه‌و فڕێیده: باشتروایه به‌یه‌ك چاو بچیته ژیانه‌وه له‌وه‌ی به‌دوو چاوه‌وه بخرێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. نموونه‌ی مه‌ڕی وونبوو(10ئاگاداربن ڕقتان له‌م باوه‌ڕداره منداڵانه نه‌بێت، چونكه فریشته‌كانیان له‌ئاسمان گشت كات ڕووی ئه‌و باوكه‌م ده‌بینن كه له‌ئاسماندایه.11[چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، هاتووه بۆ ڕزگاركردنی وون بووان.]12ڕاتان چییه؟ گه‌ر یه‌كێك سه‌د سه‌ر مه‌ڕی ههبێتو دانه‌یه‌كی لـێوون بێت، ئایا نه‌وه‌دو نۆكه‌ی تر له‌چیا بهجێناهێڵێتو ناگه‌ڕێ به‌دوای مه‌ڕه وون بووه‌كه‌دا تا ده‌یدۆزێته‌وه؟13ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: گه‌ر دۆزییه‌وه، زیاتر له‌نه‌وه‌دو نۆكه‌ی تر كه وون نه‌بوون، پێی دڵخوش ده‌بێ!14به‌هه‌مان شێوه باوكی ئاسمانیم نایه‌وێت یه‌كێ له‌و باوه‌ڕداره منداڵانه له‌ناوبچن.
گله‌یی برایانه
15(گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی به‌رامبه‌ر كردی، بڕۆ لای‌و به‌ته‌نها له‌نێوان خۆتان گله‌یی لـێ بكه. گه‌ر گوێی لـێ‌گرتی، ئه‌وا براكه‌ت ده‌ستگیر ده‌بێته‌وه.16خۆ ئه‌گه‌ر گوێی لـێ ڕانه‌گرتی، برایه‌ك یاخود دوو برای كه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره، هه‌تا له‌هه‌موو شتێ بدوێن، به‌شایه‌تی دوو یاسێ كه‌س.17ئه‌گه‌ر به‌مه‌ش ڕازی نه‌بوو، مه‌سه‌له‌كه بخه‌ره به‌رده‌می كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران، ئه‌گه‌ر له‌وانیش گوێی ڕانه‌گرت، ئه‌وا وه‌ك یه‌كێكی خوانهناسو باجگر هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه.18ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئێوه له‌سه‌ر زه‌وی بیبه‌ستن، ئه‌وا له‌ئاسمانیش به‌ستراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ر زه‌وی ئێوه بیكه‌نه‌وه، ئه‌وا له‌ئاسمانیش كراوه ده‌بێت.19هه‌روه‌ها باپێتان بڵێم: گه‌ر دووان له‌ئێوه ڕیكه‌وتن له‌سه‌ر داواكردنی شتێك، هه‌رچییه‌ك بێت، باوكی ئاسمانیم بۆتان ده‌هێنێته دی.20چونكه له‌هه‌ر شوێنێكدا دووان یاخود سیان به‌ناوی منه‌وه كۆببنه‌وه ئه‌وا من له‌نێوانیاندا ده‌بم.)لـێ‌بووردنی برایان
21ئینجا په‌ترۆس هاته لای‌و لێی پرسی: (گه‌وره‌م، ده‌بێ چه‌ند جار له‌براكه‌م خۆشبم كاتێ هه‌ڵه‌م به‌رامبه‌ر ده‌كات؟ تا حه‌وت جار؟)22عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (من ناڵێم حه‌وت جار، به‌ڵكو حه‌فتا كه‌ره‌ت حه‌وت جار!23له‌به‌رئه‌مه پادشاهێتی ئاسمان له پادشایه‌ك ده‌كات ویستی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانی بكات.24كاتێ ده‌ستیكرد به‌لێپرسینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی یه‌كێكیان بۆ هێنا ده هه‌زار به‌شه زیو قه‌رزاری بوو.25جا له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچی نه‌بوو قه‌رزه‌كه‌ی پێ‌بداته‌وه، پادشاكه فه‌رمانیدا خۆی‌و ژن‌و ماڵ‌و منداڵی بفرۆشرێ تا قه‌رزه‌كه‌ی پێ‌بدرێته‌وه.26به‌ڵام كۆیله‌كه له‌به‌رده‌می چۆكیداداو لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م له‌سه‌رم ڕاوه‌سته، چی قه‌رزم له‌سه‌ره ده‌یده‌مه‌وه.27پادشاكه به‌زه‌یی به‌كۆیله‌كه‌ی هاته‌وه، ئازادیكردو له‌قه‌رزه‌كه‌ی خۆش بوو.28كاتێ ئه‌م كۆیله‌یه له‌وێ ڕۆیشت، كۆیله‌یه‌كی تری بینی كه هاوڕێی بوو، سه‌د به‌شه زیو قه‌رزی لابوو، ملی گرت‌و پێی ووت: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه بمده‌ره‌وه!29هاورێیه‌كه‌ی له‌به‌رپێی كهوتو لێیپاڕایه‌وه ووتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته، قه‌رزه‌كه‌ت ده‌ده‌مه‌وه.30به‌ڵام كابرا به‌مه ڕازی نه‌بوو، بردیو به‌گرتنیدا، تا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌یه بیداته‌وه.31كاتێ كۆیله‌كانی تر ئه‌مه‌یان بینی، زۆریان پێ‌ناخۆش بوو، هه‌موو شتێكیان به‌پادشـاكه‌یان ڕاگـه‌یاند.32پادشا بانگـیكردو پێی ووت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكــار، ئـه‌و هـه‌مـوو قــه‌رزه‌ت لابوو، لێـت خۆش بووم، چونكه لێم پاڕایته‌وه.33ئایا نه‌ده‌بوایه تۆش كه‌مێك به‌زه‌ییت به‌هاوڕێ‌كه‌ت بهاتایه‌وه، وه‌ك من چۆن به‌زه‌یم پیاتا هاته‌وه؟34پادشاكه له‌مه زۆر ڕقی هه‌ستاو ناردی بۆ ئه‌وه‌ی داركاری بكرێ، تا دوا پوولـی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌داته‌وه.35هه‌روه‌ها باوكی ئاسمانیشم، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ ده‌كات، گه‌ر له دڵه‌وه له هه‌ڵه‌ی براكانتان خۆش نه‌بن.)Biblica, Inc.