لۆقا8
نموونه‌ی جوتیار
1دوای ئه‌مه ده‌ستیكرد به گه‌ڕان به‌هه‌موو شار‌و دێهاته‌كان، بۆ ئامۆژگاریكردنو مزگێنیدان له‌باره‌ی پادشاهێتی خوداوه. دوانزه قوتابیهكهشی له‌گه‌ڵدابوو.2هه‌روه‌ها چه‌ند ئافره‌تێكی له‌گه‌ڵ بوو كه لهنهخۆشیو ڕۆحه پیسه‌كان ڕزگاریان بووبوو، ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه بوون، مریه‌م كهناودهبرا بهمهجدهلـی، حه‌وت ڕۆحی شـهیتانی لــێ ده‌ركردبوو،3یۆنا ژنی خوزی جێگری هێرۆدس، له‌گه‌ڵ سـۆسـهنو زۆری تریش كه بهماڵو سامانیان یارمه‌تیانده‌دا.4كاتێ خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وروپشتی عیسا كۆبوونه‌وه، له‌وانه‌ی لهناوچهكانهوه هاتبوون بۆ لای به‌نموونه قسه‌ی بۆ كردن‌و ووتی:5(جوتیار هاته ده‌ره‌وه بۆ تۆوكردن، له‌كاتی چاندندا هه‌ندێ لهتۆوهكه كه‌وتنه سه‌ر ڕێگا باریكه‌كانی ناوكێڵگهكه، پێشێل بوون‌و باڵنده‌ی ئاسمان خواردنی.6هه‌ندێكیشیان كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی به‌رده‌ڵان، كاتێ سه‌ریان ده‌ركرد، ووشك بوون چونكه ئاویان نه‌بوو.7هه‌ندێكی كه‌شیان كه‌وتنه ناو دڕكه‌وه دڕكه‌كان له‌گه‌ڵیان نه‌شونمایان كرد‌و خنكاندیانن.8هه‌ندێ لهتۆوهكهش كه‌وته سه‌ر زه‌وی چاك، كاتێ ڕووا، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌رووبوومیان دا.) ئه‌مانه‌ی ووت‌و هاواریكرد: (ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه بۆ گوێگرتن، باگوێ بگرێت.(ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی جوتیاره‌كه
9قوتابیه‌كانی لێیان پرسی: (مامۆستا مه‌به‌ست له‌م نموونه‌یه چییه؟)10ئه‌ویش ووتی: (ئێوه پێتان دراوه نهێنی پادشاهێتی خودا بزانن، به‌ڵام ئه‌وانی تر، به‌نموونه بۆیان ده‌دوێم، چونكه ئه‌وان سه‌یرده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن به‌ڵام تێناگه‌ن.11ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نموونهكهیه: تۆوه‌كه ووشه‌ی خودایه.12ئه‌وه‌ی كه‌وته سه‌ر ڕێگا باریكه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه گوێ له ووشه‌ی خودا ده‌گرن، ئینجا شه‌یتان دێت‌و ووشهكه له‌دڵیان ده‌رده‌هێنێت، نه‌وه‌ك باوهڕبهێننو ڕزگاریان بێت.13ئه‌وه‌ش كه كه‌وته سه‌ر زه‌وییه بـهردهڵانهكه، ئه‌وانه‌ن كه ووشه‌ی خودا به‌خۆشییه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌مانه ڕه‌گیان نییه، باوه‌ڕده‌هێنن تا ماوه‌یه‌ك، كاتێ ده‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه، هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه.14ئه‌وانه‌ی كه‌وتنه جێ دڕكاویهكه، ئه‌وانه‌ن كه گوێیان له‌ووشه‌ی خودا دهبێتو ده‌ڕۆن، ئینجا ده‌رده‌سه‌ری ژیان‌و هه‌وڵی به‌رزبوونه‌وه‌و خۆشی ژیان ده‌یان خنكێنێو هیچ به‌رووبوومێكی چاك ده‌رناكه‌ن.15به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌ویه چاكه‌كه، ئه‌وانه‌ن كه ووشهكه ده‌خه‌نه دڵی چاك‌و باشیانهوهو له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، كۆشش ده‌كه‌ن تابهرووبووم ده‌ده‌ن.)چرا وه‌ك نموونه‌یه‌ك
16(خه‌ڵكی چرا ههڵناكاو بهتهشت دایپۆشێ، یان بیخاته ژێر نوێنه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك دایده‌نێ، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكییه‌كه ببینن.17چونكه هیچ شاراوه‌یه‌ك نییه ئاشكرا نه‌بێ، هه‌روه‌ها هیچ نهێنییه‌ك نییه نهزانرێو نه‌ووترێ.18كه‌واته بزانن چۆن گوێ ده‌گرن. ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی زیاتری پێ ده‌درێ، ئه‌وه‌ش كه نیه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه به‌هی خۆی ده‌زانێ لێیدهسهنرێتهوه.(19ئینجا دایك‌و براكانی عیسا هاتن بۆ لای، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری خه‌ڵكه‌كه نه‌یانتوانی بگه‌نه لای.20پێیان ووت: (دایكتو براكانت له‌ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ بتبینن.)21وه‌ڵامی دانه‌وه، ووتی: (دایك و برام ئه‌وانه‌ن كه گوێ له‌ووشه‌ی خودا دهگرنو كاری پێده‌كه‌ن.(عیسا ڕه‌شه‌با هێمن ده‌كات
22ڕوژێ له‌ڕۆژان عیسا‌و قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مێك بوون، پێی ووتن: (با بپه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه.) ئه‌وانیش ده‌ستیان كرد به‌جوڵان بۆ ئه‌وبه‌ر.23له‌كاتێكدا به‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕۆیشتن، عیسا نووست. لهپرَ ڕهشهبایهكِ هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، به‌له‌مه‌كه پڕبوو له‌ئاو، كه‌وتنه بارێكی ترسناكه‌وه.24چوونه لای عیسا‌و خه‌به‌ریان كرده‌وه‌و ووتیان: (گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، وا ئێمه تیا ده‌چین!) ئه‌ویش هه‌ستاو سه‌رزه‌نشتی شه‌پۆڵه‌كانی كرد، ده‌ستبه‌جێ هه‌موو شتێ ئارام بووه‌وه‌و بێده‌نگ بوو.25ئینجا پێی ووتن: (كوا باوه‌ڕتان؟) ئه‌وانیش زۆر سه‌رسام بوون‌و ترسان، یه‌ك به‌یه‌كیان ووت: (ئه‌مه كێیه ته‌نانه‌ت به‌ڕه‌شه‌باو شه‌پۆڵه‌كان فه‌رمان ده‌داو گوێڕایه‌ڵن بۆی؟(ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
26ئینجا گه‌یشتنه هه‌رێمی جهراسین، كه كه‌وتۆته به‌رامبه‌ر جه‌لیل.27كاتێ عیسا دابه‌زیه سه‌ر ووشكانی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی بینی، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ڕۆحی پیسی تێدا بوو، جلی له‌به‌ر نهدهكردو له‌خانوو نه‌ده‌ژیا، ژیانی له‌ناو گۆڕستان به‌سه‌رده‌برد.28كاتێ عیسای بینی، هاواری كرد‌و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به‌ده‌نگی به‌رز ووتی: (چیت له‌من ده‌وێ ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی خودای گه‌وره؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه ئازارم مه‌ده.)29چونكه عیسا فه‌رمانی به ڕۆحه پیسه‌كه دابوو، تاكو له‌پیاوه‌كه بێته ده‌ره‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆربوو ده‌ستی به‌سه‌رداگرتبوو، هه‌رچه‌نده به‌زنجیر دهبهسترایهوهو ڕاده‌گیرا، به‌ڵام زنجیری دهپچڕیو له‌لایه‌ن ڕۆحه پیسهكهوه ده‌برایه چۆڵه‌وانی.30عیسا لێی پرسی: (ناوت چییه؟) ووتی (لیجیۆن.) چونكه له‌شكرێكی شه‌یتانی تێچوو بوو،31ئینجا ڕۆحه پیسه‌كان له عیسا پاڕانه‌وه كه ده‌ریان نهكاو نه‌یان نێرێت بۆ بیری بێ‌بن.32له‌وناوه‌دا ڕانه به‌رازێكی گه‌وره ده‌له‌وه‌ڕان له‌قه‌راغی شاخێكدا، ڕۆحه پیسه‌كان لێیپاڕانهوه كهڕێیان بدات بچنه ناو به‌رازه‌كانه‌وه، ئه‌ویش ڕێیدان.33ڕۆحه پیسه‌كان له پیاوه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه‌و چوونه ناو به‌رازه‌كانه‌وه، ئینجا ڕانه به‌رازه‌كه كه‌وتنه ڕاكه ڕاكهو له قه‌راغی شاخه‌كه‌وه هه‌ڵدێران بۆ ناو دهریاچهكهو خنكان.34كاتێ شوانه‌كان ئه‌م ڕووداوه‌یان بینی، ڕایان كرد بۆ شار‌و بۆ كێڵگه‌كان تا ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبكه‌نه‌وه.35خه‌ڵكه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه تا ئه‌وه‌ی ڕووی داوه بیبینن، هاتن بۆ لای عیسا، ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆحه پیسه‌كانی تیا‌بوو بینییان له‌به‌ر پێی عیسادا دانیشتووه به پۆشتهییو به‌هێمنییه‌وه گوێیگرتووه، دوای ئه‌مه خه‌ڵكه‌كه ترسیان لـێنیشت.36ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان بینیبوو، بۆ خهڵكهكــهیان گێڕایه‌وه، چی ڕوویداوه‌و چۆن ئه‌و كابرایه چاك بووه‌ته‌وه.37ئینجا دانیشتوانی هه‌رێمی جهراسین به‌گشتی، داوایان له عیسا كرد، وازیان لـێبهێنێتو بڕوات، چـونكه ترسـێكی زۆریان لـێنیشتبوو، ئه‌ویش سواری به‌له‌مێك بوو تاكو بگه‌ڕێته‌وه به‌ری ئه‌وبه‌ر.38پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه پیسه‌كانی لـێدهركرا بوو، له‌عیسا پاڕایه‌وه ڕێیبدات له‌گه‌ڵی بڕوات، به‌ڵام ئه‌و ڕهوانهیكردو ووتی:39(بگه‌ڕێوه بۆ ماڵه‌وه‌و ئه‌وه‌ی خودا بۆی كردی، بیگێرهوهو باسیبكه.) ئه‌ویش به‌هه‌موو شاره‌كه‌دا گه‌ڕاو ئه‌وه‌ی عیسا بۆیكردبوو، ده‌یگێڕایه‌وه.دوو كاری سه‌رسووڕهێنه‌ر
40كاتێ عیسا گه‌ڕایه‌وه به‌ری ئه‌وبه‌ر، هه‌موو پێشوازییان لێ‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.41پیاوێك ناوی یایرۆس بوو، سه‌رۆكی كهنیشتبوو، هاتو له‌به‌رپێی عیسادا كهوتو لێی پاڕایه‌وه تا له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ ماڵه‌كه‌ی،42چونكه تاقه كچه‌كه‌ی كه‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵ بوو لهسهرهمهرگدابوو. كاتێ عیسا ده‌ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ هه‌موو كۆمه‌ڵیان لـێدابوو.43له‌وێدا ژنێك هه‌بوو، ماوه‌ی دوانزه ساڵ بوو خوێن لێچوونی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو دابووی به‌پزیشك، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌س چاك نه‌بووبووه‌وه.44چووه پێشه‌وه لهعیساو له‌دواوه ده‌ستی دا له‌چمكی كراسه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌جێ خوێن لێچوونهكهی ڕاوه‌ستا.45عیسا ووتی: (كێ بوو ده‌ستی لـێدام؟) كاتێ هه‌موو نكۆڵیان كرد، په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م هه‌موو لهدهوروپشتتنو پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ ده‌پرسی كێ ده‌ستی لـێدام؟)46عیسا ووتی: (یه‌كێ به‌مه‌به‌سته‌وه ده‌ستی لێدام، چونكه هه‌ستم به هێزێك كرد لێم چووه ده‌ره‌وه.)47كاتێ ژنه‌كه زانی كاره‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه، به‌له‌رزه‌وه هاته پێشه‌وه، چۆكی داداو له‌به‌رچاوی هه‌مووان پێی ووت، بۆچی‌و له‌به‌رچی ده‌ستی لێوه داوه‌و چۆن ده‌ستبه‌جێ چاك بووه‌ته‌وه،48ئینجا عیسا به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (خوشكه باوه‌ڕت بوو چاكیكردیته‌وه، بڕۆ به‌دڵنیایی.)49كاتێ عیسا قسه‌ی ده‌كرد یه‌كێ له‌ماڵی سه‌رۆكی كه‌نیشته‌وه هات، به سه‌رۆكی كهنیشتهكهی ووت: (كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ئه‌رك مه‌خه‌ره به‌ر مامۆستا.)50عیسا كه ئه‌مه‌ی بیست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد‌و ووتی: (مه‌ترسه ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێ، كچه‌كه‌ت چاك ده‌بێته‌وه.)51كاتێ عیسا گه‌یشته ماڵه‌كه نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بێته ژووره‌وه ته‌نها پهترۆسو یۆحهنناو یاقوبو بـاوكو دایـكی كچه‌كه نه‌بێت.52خـهڵكـهكه دهگریانو شین‌و شهپۆڕیان بۆ ده‌كرد، ئه‌ویش ووتی: (مه‌گرین ئه‌و نهمـردووه، بـه‌ڵكو نـووسـتـوه.)53خه‌ڵكه‌كه پێی پێكه‌نین، چونكه دهیانـزانی مردووه.54به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگیكردو ووتی (ئه‌ی كیژۆڵه، هه‌سته!)55ئیتر ڕۆحی هاته‌وه به‌رو ده‌ستبه‌جێ هه‌ستا، ئه‌وسـا فه‌رمانیدا نانی بۆ بـیـَنن.56باوك‌و دایـكهكه زۆر سـهریانسـوڕما، به‌ڵام عیسا ڕایسپاردن، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه جارێ بهكهسـی نـهڵیـَن.Biblica, Inc.