لۆقا7
چاكردنه‌وه‌ی خزمه‌تكاری سه‌رپه‌لێك
1دوای ئه‌وه‌ی عیسا هه‌موو ووته‌كانی دا به‌گوێی خهڵكهكهداو ته‌واوی كرد، چووه شاری كه‌فه‌رناحوم.2كابرایه‌كی سه‌رپه‌ل خزمه‌تكارێكی نه‌خۆشی هه‌بوو له‌سه‌ره مه‌رگدا بوو، لای خۆشه‌ویست بوو.3كاتێ به‌هه‌واڵی عیسای زانی، چه‌ند پیرێكی جووله‌كه‌ی نارده لای بپاڕێنه‌وه لێی تابێتو خزمه‌تكاره‌كه‌ی چاك بكاته‌وه.4كاتێ گه‌یشتنه لای عیسا به‌گه‌رمی داوایان لـێكردو ووتیان: (ئه‌و پیاوه شایانی ئه‌وه‌یه داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌یت،5ئه‌و گه‌لی ئێمه‌ی خۆش دهوێتو كهنیشتیشی بۆ دروستكردووین.)6عیسا له‌گه‌ڵیان چوو. هێشتا نه‌گه‌یشتبووه نزیك ماڵه‌كه، سه‌رپه‌له‌كه هه‌ندێ هاوڕێی خۆی نارد كه پێی بڵێن: (گه‌وره‌م ئه‌رك مه‌كێشه، من شایانی ئه‌وه‌نیم، تۆ خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م،7هه‌روه‌ها شایانی ئه‌وه نیم ڕووبه‌ڕووت بمه‌وه. هه‌ر له‌وێوه ووشه‌یه‌ك بڵێ، ئیشكهرهكهم چاكده‌بێته‌وه.8منیش مرۆڤێكم له‌ژێر فه‌رمانی له‌خۆم گه‌وره‌تر، هه‌روه‌ها سه‌ربازیشم هه‌یه له‌ژێر فهرمانمدان، به‌یه‌كێ ده‌ڵێم، بڕۆ، ده‌ڕوا، به‌وی تر ده‌ڵێم، وه‌ره، دێت، بهئیشكهرهكهم ده‌ڵێم، ئه‌وه بكه، ده‌یكات.)9كاتێ عیسا گوێی له‌مه‌بوو، سه‌رسام بوو، ئینجا ڕوویكرده هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون، ووتی: (پێتان ده‌ڵێم، له‌هه‌موو ئیسرائیل‌دا باوه‌ڕێكی مه‌زنی وه‌ك ئه‌مه‌م نه‌دیوه)10كاتێ ئه‌وانه‌ی نیررابوون گه‌ڕانه‌وه، بینیان نه‌خۆشه‌كه چاك بووه‌ته‌وه.زیندووكردنه‌وه‌ی مردوو
11بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا ڕۆیشت بۆ شارێك ناوی نایین بوو زۆربه‌ی قوتابیهكانیو خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو.12كاتێ له‌ده‌روازه‌ی شار نزیك بووه‌وه، ته‌رمێكی بینی به‌سه‌ر شانه‌وه، ئه‌ویش كوڕی تاقانه‌ی بێوه‌ژنێك بوو، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو.13كاتێ خوداوه‌ند ژنه‌كه‌ی بینی، به‌زه‌یی پیاهاته‌وه، پێی ووت: (مه‌گری.)14ئینجا هاته پێشه‌وه‌و ده‌ستی لهدارمهیتهكهدا، هه‌ڵگرانی ته‌رمه‌كه ڕاوه‌ستان. ووتی: (ئه‌ی كوڕی گه‌نج، به‌تۆ ده‌ڵێم، هه‌سته.)15مردووه‌كه ڕاست بووه‌وه‌و ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن، ئیتر عیسا دایه‌وه ده‌ست دایكی.16خه‌ڵكه‌كه هه‌موو ترسیان لــێنیشـت، ئینجا ستایشی خودایانكردو ووتیان: (له‌ناوماندا پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زن ده‌ركه‌وتووه، خودا گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه!)17ئه‌م هه‌واڵه له‌هه‌موو ناوچه‌ی یههودیاو ده‌وروپشتی بڵاوبووه‌وه.عیسا‌و حه‌زره‌تی یه‌حیا
18قوتابیه‌كانی یه‌حیا هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بۆ یه‌حیا برد.19یه‌حیاش دووان له قوتابیه‌كانی بانگكردو ناردنی بۆ لای خوداوه‌ند، تا لێی بپرسن: (ئایا تۆی ئه‌وه‌ی كه دێت، یاخود چاوه‌ڕێی یهكێكیتر بكه‌ین؟)20كاتێ دوو قوتابیه‌كه هاتنه لای عیسا، ووتیان: (یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش ئێمه‌ی ناردۆته لات، ده‌پرسێ، تۆی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كرێ، یاخود چاوه‌ڕێی یهكێكیتر بكه‌ین؟)21له‌وكاته‌دا عیسا زۆر نه‌خۆشی چاك كردبووه‌وه، ڕۆحی پیسی ده‌ركردبوو، ڕووناكی خستبووه چاوی زۆر لهكوێرهكان.22ئینجا عیسا وه‌ڵامی دوو نێرراوه‌كه‌ی دایه‌وه‌و ووتی: (بڕۆن هه‌واڵ بده‌ن بهیهحیا، ئه‌وه‌ی گوێتان لێیبووهو بینیوتانه، كوێر ده‌بینن، شهلو گۆج دهڕۆنو گوله‌كان پاكدهبنهوه، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان زیندوودهبنهوهو هه‌ژاران مژده‌یان پێده‌درێ.23خۆزگهدهخوازرێ به‌وانه‌ی گومانم لێناكه‌ن.)24كه نێرراوانی یه‌حیا ڕۆیشتن، عیسا ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن ده‌باره‌ی یه‌حیا بۆ خه‌ڵكه‌كه، ووتی: (چوونه ده‌شتوده‌ر بۆ بینینی چی؟ قامیشێك با ده‌یجوڵێنێته‌وه؟25ئه‌ی چوون چی ببینن؟ مرۆڤێك به‌به‌رگی نایابه‌وه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نایاب دهپۆشنو ده‌وڵه‌مه‌ندن وان له‌كۆشكی پادشاكانن26كه‌واته چوون بۆ بینینی چی پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم مه‌زنتر لهپێغهمبهرێك.27یه‌حیا ئه‌وه‌یه كه له‌كتێبی پیرۆزدا ده‌رباره‌ی نووسراوه: {من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.})28من پێتان ده‌ڵێم له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ئافره‌ت له‌دایك بوون له‌یه‌حیا مه‌زنتری تیا نییه، به‌ڵام بچووكترین كه‌سی پادشاهێتی ئاسمان مه‌زنتره له‌و.)29هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ته‌نانه‌ت باجگرانیش دانیاننا به‌دادپه‌روه‌ری خودا، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشرا بوون.30به‌ڵام فهریسیهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بهلووتبهرزیهوه ڕازینه‌بوون به‌خواستی خودا بۆیان، چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیادا لهئاوههڵنهكێشرابوون.31(ئایا ئه‌م نه‌وه‌یه به‌چی به‌راورد بكه‌م؟ ئایا له‌چی ده‌كه‌ن؟32ئه‌وان له‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كه له‌مه‌یدانی گشتی دانیشتوون، یه‌كتری بانگ دهكهنو ده‌ڵێن: (زوڕنامان بۆ لێدان كه‌چی هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شینمان بۆكردن كه‌چی نه‌گریان.)33یه‌حیا هات نه‌نان ده‌خواو نه‌مه‌ی ده‌خواته‌وه، ووتتان: (ئه‌مه ڕۆحی پیسی تیایه.)34ئینجا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات ده‌خواو ده‌خواته‌وه وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك، ووتتان: (ئه‌مه كابرایه‌كی زۆرخۆرو سه‌رخۆشه هاوڕێی باجگرانو گوناهبارانه.)35به‌ڵام ڕاستی دانایی به به‌رووبوومی ده‌رده‌كه‌وێ.)
لێخۆشبوون‌و خۆشه‌ویستی
36یه‌كێ لهفهریسیهكان داوای له‌عیسا كرد له‌ماڵه‌كه‌ی نان بخوات. ئه‌ویش چووه ماڵی فهریسیهكهو له‌سه‌ر خوان دانیشت.37له‌شاره‌كه‌دا ئافره‌تێكی گوناهبار هه‌بوو، هه‌رئه‌وه‌نده زانی عیسا له‌ماڵی فهریسیهكه دانیشتووه، هات به‌قاپێ ڕۆنی بۆن خۆشه‌وه،38له‌به‌رپێیدا به‌گریانه‌وه ڕاوه‌ستاو پێیه‌كانی به‌فرمێسك تهڕكردو به‌قژی بۆی سڕیه‌وه، پێی ماچكردو بهڕۆنهكه چهوریكرد.39كاتێ فهریسیهكه ئه‌مه‌ی بینی، به‌خۆی ووت: (گه‌ر ئه‌م كابرایه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر بێت، ئه‌وا ده‌زانێ ئه‌م ئافره‌ته‌ی ده‌ستی لێده‌دات كێیه‌و چییه، چونكه گوناهباره.)
40عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پێی ووت: (شه‌معون، ده‌مه‌وێ شتێكت پێ‌بڵێم.) شه‌معون ووتی: (بڵێ مامۆستا.)41ئه‌ویش ووتی: (یه‌كێ له‌وانه‌ی پاره ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكی، پاره‌ی لای دوو كه‌س هه‌بوو، لای یه‌كێكیان پێنچ سه‌د دینار، لای ئه‌وی كه‌شیان په‌نجا.42به‌ڵام هیچیان نه‌بوو له‌باتی بیده‌نه‌وه، كابرا له‌هه‌ردووكیان خۆش بوو. كامیان زیاتر كابرایان خۆش ده‌وێت؟)43شه‌معون وه‌ڵامی دایه‌وه: (له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی پاره زۆره‌كه‌ی لابوو.) پێی ووت: (بۆ چوونه‌كه‌ت ڕاسته.)44ئینجا ڕووی كرده ئافره‌ته‌كه‌و بهشهمعونی ووت: (ئه‌م ئافره‌ته ده‌بینیت، من هاتمه ماڵه‌كه‌ت، كه‌چی ئاوت نه‌دامێ پێمی پێبشۆم، به‌ڵام ئه‌م به‌فرمێسك پێی بۆ شوشتمو به‌قژی سه‌ری بۆی سڕیم.45تۆ ماچت نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م له‌وه‌ته‌ی هاتووم لهماچكردنی پێم ڕانه‌وه‌ستاوه.46تۆ سه‌رت به‌ڕۆن چه‌ور نه‌كردم، به‌ڵام ئه‌م به‌و ڕۆنه گرانبه‌ها بۆن خۆشه پێی چهوركردم.47بۆیه پێت ده‌ڵێم: (گوناهی زۆری به‌خشرا، چونكه زۆر خۆشه‌ویستی ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی كه‌مه، كه‌م ده‌به‌خشرێ.)48ئینجا بهئافرهتهكهی ووت: (گوناهه‌كانت هه‌مووی به‌خشران.)49به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێ دانیشتبوون له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئـه‌مـه كـێیه تـه‌نانه‌ت گوناهیش دهبهخشـێ؟)50له‌و كـاتـهدا عیسا به ئافره‌ته‌كه‌ی ووت: (بـاوه‌ڕت ڕزگاری كردی، بـڕۆ بـهدڵنـیـایی.)
Biblica, Inc.