لۆقا9

عیسا دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌ ده‌نێرێ‌

1دوای ئه‌وه‌ عیسا هه‌ر‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌، هێز‏و ده‌سه‌ڵاتی چاك‎بوونه‌وه‌ی دانێ‌ به‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشیو ڕۆحه‌ پیسه‌كان،2ئینجا ناردنی تا‏ مزگێنی پادشاهێتی خودا بده‌ن‏و نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه‌.3پێی ووتن: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن، نه‌تووره‌كه‌، نه‌دارده‌ست، نه‌خواردن، نه‌‏نان‏و نه‌پاره‌، كه‌سیش دوو ده‌ست جل نه‌بات له‌گه‌ڵ خۆی.4چوونه‌ هه‌ر ماڵێك له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌‏و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ بكه‌ونه‌ ڕێگا.5له‌هه‌ر شوێنێك پێشوازیان لێ‌نه‌كردن، له‌وێ‌ بڕۆن‏و تۆزی پێتان بته‌كێنن تا شایه‌ت بێ‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌.)6ئه‌وانیش به‌ لادێكاندا گه‌ڕان، مزگێنیان‏ده‌داو نه‌خۆشیان له‌هه‌موو لایه‌ك چاك ده‌كرده‌وه‌.

سه‌رسامی هێرۆدس

7هێرۆدس كه‌ فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌ بوو، ئه‌مانه‌ی هه‌موو بیسته‌وه‌و سه‌ری سوڕما، چونكه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س ده‌یان ووت، یه‌حیا له‌ناو مردووان زیندووبۆته‌وه‌،8هه‌ندێ‌ كه‌سی تریش ده‌یان ووت، ئه‌لیاسه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، كه‌سانی تریش ده‌یان ووت، یه‌كێ‌ له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆنه‌و زیندووبۆته‌وه‌.9ئینجا هێرۆدس ووتی: (‏من خۆم سه‌ری یه‌حیام لـێ‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ كێیه‌ ئه‌م شتانه‌ی لـێ‌ ده‌بیستم؟‏) له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر حه‌زی ده‌كرد به‌ چاوی خۆی بیبینێت.

عیسا پێنج هه‌زار كه‌س نان‏ده‌دا

10كاتێ‌ نێرراوان گه‌ڕانه‌وه‌، هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كردبوویان بۆ عیسایان گێڕایـه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ته‌نها ئه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ شارێك ‏ناوی به‌یت‏سه‌یدا بوو.11به‌ڵام خــه‌ڵكه‌كـه‌ پێیان‏زانی‏و دوای كــه‌وتن، ئه‌ویش پێشوازی‏كردن‎و باسی پادشاهێتی خودای بۆ كردن، ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌خۆشیان هه‌بوو، پێویستیان به‌‏چاك‏كردنه‌وه‌بوو، چاكی‏كردنه‌وه‌.12كاتێ‌ ڕۆژ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، هـه‌ر دوانزه‌كه‌ هاتن‏و پێیان ووت: (خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ڕێكه‌ بابڕۆن بۆ ئه‌م كێڵگه‌و لادێ‌ نزیكانه‌، تاكو له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌و خــواردنیش بۆ خۆیان په‌یدا بكـه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ لێره‌دا لـه‌چۆڵه‌وانین.)13ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه‌ نانیان بده‌نێ‌.) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (له‌پێنج نان‏و دوو ماسی زیاترمان نییه‌، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ نان بكڕین.)14له‌وێدا خه‌ڵكه‌كه‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بوون، ئینجا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (كۆمه‌ڵ كۆمـه‌ڵ دایان نیشێنن، با هــه‌ر كۆمــه‌ڵه‌ی په‌نجا كه‌س بێت.)15ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان‏كرد، هه‌موو دانیشتن.16عیسا پێنج نان‏و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‏و چاوی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌، سوپاسی خودای‏كردو نانه‌كانی له‌ت‏كرد، دای به‌‏قوتابیه‌كانی تابیده‌ن به‌‏خه‌ڵكه‌كه‌.17ئیتر هه‌موو نانیان خواردو تێر‏بوون. له‌‏دواییدا دوانزه‌ سه‌به‌ته‌ له‌ته‌نانیان لـێ‌مایه‌وه‌.

په‌ترۆس ڕاستی عیسا ده‌رده‌خات

18له‌كاتێكدا عیسا به‌ته‌نها نوێژی ده‌كرد له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان، لێیپرسین: (خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ڵێن من كێم؟)19وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (هه‌ندێكیان ده‌ڵێن یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشیت، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئه‌لیاسیت، كه‌سانی تریش ده‌ڵێن، یه‌كێكی له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆن‏و زیندووبویته‌وه‌.)20‏لێیپرسین: (ئه‌ی ئێوه‌، ده‌ڵێن من كێم؟‏) په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ مه‌سیحی خودای.)21به‌ڵام عیسا ئاگاداریكردنه‌وه‌و ڕایسپاردن جارێ‌ ئه‌مه‌ به‌‏كه‌س نه‌ڵێن.

‏باسی ‏مردن‏و هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا

22هه‌روه‌ها ووتی: (پێویسته‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ زۆر ئازار بكێشێ‌، پیران‎و سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ڕه‌تی‏بكه‌نه‌وه‌، بكوژرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌.(
23ئینجا به‌هه‌مووانی ووت: (گه‌ر یه‌كێك ویستی به‌دوامه‌وه‌ بڕوات، با‏واز له‌‏خۆی بهێنێ‌و هه‌موو ڕۆژێ‌ خاچه‌كه‌ی به‌‏كۆڵه‌وه‌ بێت‏و به‌دوامه‌وه‌ بڕوات.24ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌‏ژیانیه‌وه‌ بگرێ‌، ده‌یدۆڕێنێ‌، ئه‌وه‌ش ژیانی له‌پێناوی من ده‌دۆڕێنێ‌، ئه‌و ده‌یباته‌وه‌.25چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێ‌؟26هه‌ر كه‌سێك شه‌رمی به‌من‏و به‌ووته‌كانم بێت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش شه‌رمی پێی‏ده‌بێت، كاتێ‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شكۆمه‌ندی خۆیو باوك‏و فریشته‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌.27به‌ڵام وا‏پێتان ده‌ڵێم به‌ڕاستی، ئا لێره‌دا له‌‏نێوان ئه‌وانه‌ی ڕاوه‌ستاون هه‌ندێكی تێدایه‌ مردن ناچێژن هه‌تا پادشاهێتی خودا ده‌بینن‏.(

شێوه‌ گۆڕانی عیسا

28نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م ووتانه‌، عیسا په‌ترۆس‏و یۆحه‌نناو یاقوبی له‌گه‌ڵ خۆی بردو سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركێوێك بۆ نوێژ‏كردن.29له‌كاتێكدا عیسا نوێژی ده‌كرد، ڕه‌نگی ده‌موچاوی گۆڕاو جله‌كانی سپیو بریسكه‌دار‏بوو.30دووان له‌گه‌ڵی ده‌دوان، یه‌كێكیان موساو ئه‌وی كه‌شیان ئه‌لیاس بوو.31به‌شكۆوه‌ ده‌ركه‌وتن‏و له‌باره‌ی ده‌رچوونی له‌جیهان دوان كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما‏بوو ڕووبدات له‌قودس.32په‌ترۆس‏و هاوڕێكانی خه‌ویان لێ‌كه‌وتبوو، به‌ڵام كاتێ‌ خه‌به‌ریان بووه‌وه‌ شكۆی عیساو ئه‌ودوو پیاوه‌یان بینی كه‌ له‌گه‌ڵی وه‌ستابوون.33له‌‏كاتێكدا خه‌ریك بوو موساو ئه‌لیاس له‌‏عیسا جیاببنه‌وه‌، په‌ترۆس به‌ عیسای ووت: (ئه‌ی مامۆستا، باشتر وایه‌ لێره‌ بمێنینه‌وه‌. با سێ‌ چادرتان بۆ هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێ‌ بۆ تۆ، یه‌كێكیش بۆ موسا، ئه‌وه‌ی‏كه‌ش بۆ ئه‌لیاس.) ئه‌مه‌ی ووت بێ‌‏ئه‌وه‌ی بزانێ‌ چی ده‌ڵێ‌.34كاتێ‌ په‌ترۆس له‌م قسانه‌دا‏بوو، هه‌ورێك هات‏و‏كشا به‌سه‌ریان، ئه‌مانیش كاتێ‌ هه‌وره‌كه‌ ده‌وروپشتی لـێ‌گرتن، ترسان.35ده‌نگێ‌ له‌ناو هه‌وره‌كه‌وه‌ هات‏و ووتی: (‏ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی من ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه‌، گوێی بۆ ڕابگرن.)36دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ ئه‌مه‌ی ووت، قوتابیه‌كان به‌‏ته‌نها هه‌ر عیسایان بینی. ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌‏نهێنی هێشته‌وه‌‏و چیان بینی‏بوو له‌و ڕۆژانه‌دا به‌‏كه‌سیان نه‌ووت.

ده‌ركردنی شه‌یتان

37بۆ به‌یانی، كه‌ له‌‏كێوه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و پیریان هات.38له‌ نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا پیاوێك ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ سه‌یری كوڕه‌كه‌م بكه‌، ئه‌مه‌ تاقه‌ كوڕمه‌.39ئه‌وه‌تا ڕۆحێكی پیسی تیایه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌، له‌پڕ هاوار ده‌كات، ئینجا ڕۆحه‌كه‌ ڕایده‌ته‌كێنێ‌و كه‌ف له‌‏ده‌می ده‌رده‌كا تا نه‌یكوتێ‌ به‌زه‌ویدا وازی لـێ‌ناهێنێ‌.40له‌‏قوتابیه‌كانت پاڕامه‌وه‌ تا‏ده‌ریكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.)41عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێ‌ بڕواو لارو چه‌وت، تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بمێنمه‌وه‌و بارتان هه‌ڵگرم؟) به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (كوڕه‌كه‌ت بهێنه‌ ئێره‌.)42له‌‏كاتێكدا كوڕه‌كه‌ ده‌هات، ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ كوتای به‌‏زه‌ویدا به‌‏توندی ڕایته‌كاند، دوای ئه‌مه‌ عیسا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد، كوڕه‌كه‌ چاك بووه‌وه‌و دایه‌وه‌ ده‌ست باوكی.43خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو‏ی له‌توانای مه‌زنی خودا سه‌رسام بوون.
‏كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌رسام مابوون، له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی عیسا كردی، عیسا به‌‏قوتابیه‌كانی ووت:
44(با ئه‌م ووشانه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خه‌ریكه‌ بدرێته‌ ده‌ستی خه‌ڵكی.)45به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌ تێ‌نه‌گه‌یشتن، شاراوه‌‏بوو لێیان، هه‌روه‌ها ترسان پرسیاری لـێ‌‏بكه‌ن.

گه‌ڕان به‌دوای پله‌و پایه‌دا

46گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانیان په‌یدا بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره‌.47عیسا به‌‏نیازی دڵیانی زانی، منداڵێكی بچكۆڵه‌ی لای خۆیه‌وه‌ ڕاگرت‏و48پێی ووتن: (ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ پێشوازی له‌م منداڵه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌ من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناردوومی. چونكه‌ بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنترینتانه‌.)

ئه‌وه‌ی دژمان نییه‌ له‌گه‌ڵمانه‌

49یۆحه‌ننا ده‌ستی‏كرد به‌‏قسه‌كردن‏و ووتی: (گه‌وره‌م، یه‌كێكمان بینی به‌ناوی تۆوه‌ ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش نه‌مان‏هێشت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان دوات ناكه‌وێ‌‏.)50عیسا پێی ووت: (ڕێی لـێ‌مه‌گرن، گه‌ر یه‌كێك به‌ربه‌ره‌كانی نه‌كردن ئه‌وا له‌گه‌ڵتانه‌.(
51كاتێ‌ خه‌ریك بوو ڕۆژانی له‌‏خاچدانی نزیك بێته‌وه‌، بڕیاری دا به‌ره‌و قودس بڕوات.52له‌پێشییه‌وه‌ چه‌ند نێرراوێكی نارد، ڕۆیشتن‏و چوونه‌ لادێیه‌كی سامریه‌كانه‌وه‌ تاكو شوێنێكی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن.53به‌ڵام ئه‌وان به‌‏پێشوازیكردنی ڕازی نه‌بوون، چونكه‌ به‌ره‌و قودس ده‌چوو.54كاتێ‌ یاقوب‏و یۆحه‌ننای قوتابیانی ئه‌مه‌یان بینی، ووتیان: (گه‌وره‌م، ده‌ته‌وێ‌ داوا بكه‌ین تا ئاگر له‌ئاسمانه‌وه‌ بێته‌ خواره‌وه‌ له‌ناویان به‌رێ‌؟)55ئه‌ویش ئاوڕی لێ‌ دانه‌وه‌و سه‌رزه‌نشتی‎كردن.56ئینجا ڕۆیشتن بۆ دێیه‌كی تر.

نرخی دواكه‌وتنی عیسا

57كاتێ‌ به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتن، یه‌كێ‌ پێی ووت: (گه‌وره‌م بۆ هه‌ر‏كوێ‌ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.)58عیساش پێی ووت: (ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌ی ئاسمان هێلانه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ته‌نانه‌ت جێگایه‌كی نییه‌ سه‌ری بخاته‌ سه‌ر.)59به‌‏یه‌كێكی‏كه‌ی ووت: (دوام كه‌وه‌.) ئه‌مه‌یان ووتی: (گه‌وره‌م ڕێگه‌م بده‌ با‏بڕۆم باوكم بنێژم.)60عیساش پێی ووت: (واز له‌مردووان بهێنه‌ با مردووه‌كانیان بنێژن، به‌ڵام تۆ بڕۆ مزگێنی پادشاهێتی خودا بده‌.)61یه‌كێكیتر پێی ووت: (گه‌وره‌م، من له‌گه‌ڵت دێم‏و دوات ده‌كه‌وم، به‌ڵام ڕێگه‌م بده‌ یه‌كه‌مجار ماڵئاوایی له‌‏خێزانه‌كه‌م بكه‌م.)62عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست له‌سه‌ر گاسن دابنێ‌و ئاوڕبداته‌وه‌ بۆ دواوه‌، به‌كه‌ڵكی پادشاهێتی خودا نایه‌ت.(

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9