دووەم پەترۆس3
ڕۆژی خوداوه‌ند
1ئه‌مه دووه‌م نامه‌یه خۆشه‌ویستان بۆ ئێوه‌ی ده‌نووسم، له هه‌ردووكیان به‌یادی مێشكی پاكتانم هێناوه‌ته‌وه،2تاكو به‌یادتان بێته‌وه ووته‌ی پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌كان‌و ڕاسپارده‌ی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌ر به‌هۆی نێرراوهكانتان.3پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن، خه‌ڵكێكی گاڵتهچیو فشه‌كه‌ر له‌ڕۆژانی دوایی دێن، دوای ئاره‌زووه خراپه‌كانیان ده‌كه‌ون،4ده‌ڵێن: (كوانێ به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح؟ له‌و كاته‌ی باوكانمان له‌كۆنه‌وه مردوون، له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه هه‌موو شتێك وه‌ك خۆیه‌تی.)5به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م ڕاستییه پشتگوێ ده‌خه‌ن، كه له‌كۆنه‌وه ئاسمانه‌كان ههنو زه‌ویش بهووشهكهی خودا له‌ئاو و به‌ئاویش په‌یدابووه،6به‌هۆی ئاوه‌كانیش جیهانی كۆنی داپۆشیو له‌ناویبرد.7هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ووشه ئه‌م زهویو ئاسمانه‌ی ئێستا واههنو هه‌ڵگیراون بۆ ئاگر، پارێزراون تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌و له‌ناوچوونی خوانهناسهكان.8به‌ڵام ته‌نها ئه‌و ڕاستیه‌تان له‌یاد نه‌چێ خۆشه‌ویستان، ئه‌ویش یه‌ك ڕۆژ لای خوداوه‌ند هه‌زار ساڵه‌و هه‌زار ساڵیش یه‌ك ڕۆژه.9خوداوه‌ند خاو نییه سه‌باره‌ت به‌به‌ڵێنه‌كانی، هه‌روه‌ك هه‌ندێ كه‌س مانای خاوی وا تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رمان ڕادهوهستێو دان به‌خۆی ده‌گرێ، چونكه حه‌ز ناكات هیچ كه‌س له‌ناوبچێ، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات هه‌موو خه‌ڵكی ڕووه‌و تۆبه‌كردن بێن.10به‌ڵام ڕۆژی خوداوه‌ند وه‌ك دز دێت، ئه‌وكاته به‌ده‌نگێكی به‌رز ئاسمان نامێنێ، بهئاگرێكی توندیش توخمه‌كان ده‌توێنه‌وه، هه‌روه‌ها زهویو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی لهسهریكراوه ده‌سوتێنرێ.11گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه له‌ناوبچن، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێك بن؟ ده‌بێ ژیانێكی پیرۆز‌و له‌خواترس بژین،12لهچاوهڕوانیو هه‌وڵدان بن بۆ هاتنی به‌خێرایی ڕۆژی خودا، چونكه له‌و ڕۆژه ئاسمان به‌ئاگر له‌ناوده‌چێ، توخمه‌كانیش به‌هۆی گه‌رمی ده‌توێنه‌وه.13به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنی ئه‌و ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانی نوێ‌و زه‌وی نوێین كه ڕاستودروستی تیادا نیشته‌جێیه.14بۆیه خۆشه‌ویستان، هه‌وڵبده‌ن له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، خودا به‌ئاشتی بتانبینێو هیچ كهموكوڕیهكتان تیادا نه‌بێ.15ئێوه‌ش له‌خۆبوردوویی خوداوه‌ندمان به‌هه‌لێك بزانن بۆ ڕزگاری، هه‌روه‌ك برای خۆشه‌ویستمان پۆڵس بۆی نووسین به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه،16هه‌روه‌ها له‌هه‌موو نامه‌كانیدا دواوه سه‌باره‌ت به‌و شتانه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نهزانهكانو نه‌چه‌سپاوه‌كان له‌ڕاستی، ده‌ستی تێوهردهدهنو ده‌یگۆڕن وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی كتێبی پیرۆز، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان.17بۆیه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، ئێوه له‌پێشا ده‌زانن، ئاگاداری خۆتان بن تا به‌دوای خراپه‌كاری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان نهكهونو چه‌سپاوی خۆتان نه‌دۆڕێنن.18به‌ڵكو گه‌شه بكه‌ن لهبهرهكهتو ناسینی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی ئێستا‌و تاهه‌تایه. ئامین.Biblica, Inc.