یەکەم یۆحەنا1
1ئێمه ئه‌مه ڕاده‌گه‌ێنین سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی ژیان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه بوو، ئه‌وه‌ی گـوێمان لێی بوو، ئه‌وه‌ی به‌چــاوی خـۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌مـاشـامـان كرد‌و ده‌ستمان لێیدا،2ئه‌م ژیانه ده‌ركـه‌وت، ئێمه بینیمان‌و شایه‌تی بۆ دهدهینو ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان پێ ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌و ژیانه‌ی له‌لایه‌ن باوكی ئاسمانییه‌وه بۆ ئێمه ده‌ركه‌وت.3ئه‌وه‌ی بینیمان‌و گوێمان لێی‌بوو پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ژیانی هاوبه‌شیتان هه‌بێ له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام ژیانی هاوبه‌شی ئێمه له‌گه‌ڵ باوكی ئاسمانی‌و ڕۆڵه‌كه‌ی، عیسای مه‌سیحه.4ئێمه‌ش ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نووسین تا خۆشییه‌كه‌مان پڕ‌و ته‌واو بێت.
خودا ڕووناكییه
5ئه‌مه ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه له‌مه‌سیحه‌وه گوێمان لێ‌بوو و پێتانی ڕاده‌گه‌ێنین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خودا ڕووناكییه‌و هه‌رگیز تاریكی تیادا نییه.6گه‌ر بڵێین ژیانی هاوبه‌شمان له‌گه‌لێ هه‌یه‌و به‌تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین‌و ڕاست ناكه‌ین،7به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕووناكیدا بڕۆین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و له‌ڕووناكیدایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ژیانی هاوبه‌شمان دهبێتو خوێنی عیسای ڕۆڵه‌كه‌ی له‌هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه.8گه‌ر بڵێین گوناهمان نییه، ئه‌وه خۆمان ههڵدهخهڵهتێنینو ڕاستی له‌ئێمه‌دا نییه.9به‌ڵام گه‌ر دانمان به‌گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست‌و دادپه‌روه‌ره، له‌گوناهه‌كانمان خۆش دهبێتو له‌خراپه پاكمان ده‌كاته‌وه.10گه‌ر بڵێین گوناهمان نه‌كردووه، ئه‌وا خودا به‌درۆزن دادهنێینو ووشه‌كه‌ی له‌ئێمه‌دا نییه.Biblica, Inc.