دووەم پەترۆس2
مامۆستا درۆزنه‌كان
1به‌ڵام له‌نێو خه‌ڵك پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ك له‌نێوانتان مامۆستای درۆزن ده‌رده‌كه‌ون ئه‌وانه‌ی له‌خۆیانه‌وه به‌نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێننه ناوه‌وه، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌خوداوه‌ند ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌وانی كڕیه‌وه، به‌مه‌ش له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندههێنن.2خه‌ڵكێكی زۆریش دوای بیروڕا لهناوچووهكهیان ده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وان ڕێبازی ڕاستی نه‌فره‌تی لێده‌كرێ.3لهچاوچنۆكیان به‌قسه‌ی فڕوفێڵ بازرگانیتان پێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌كۆنه‌وه حوكمیان به‌سه‌ردا دراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌تاڵ نابێته‌وه‌و له‌ناوچوونیان چاوپۆشی لێناكرێ.4چونكه گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌فریشته به‌دكاره‌كان نه‌هاتبێته‌وه كاتێ گوناهیان كرد، به‌ڵكو فڕیێدانه دۆزهخو له‌قووڵایی تاریكی له‌ژێر چاودێری داینان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه،5هه‌روه‌ها گه‌ر به‌زه‌یی به‌جیهانی كۆن نه‌هاتبێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها نوحی پاراست كه مزگێنیده‌ری ڕاستودروستی بوو له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه، كاتێ خودا لافاوی به‌سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان هێنا،6گه‌ر خودا بڕیاری تێكدانی به‌سه‌ر سهدۆمو عهموره دا‌و هه‌ردوو شاریكرد بهخۆڵهمێشو كردنی به‌په‌ند بۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی دوایی دێن،7گه‌ر ڵووتی پیاوچاكی ده‌ربازكرد، ئه‌وه‌ی زۆر بێزار بوو لهههڵسوكهوتی به‌دكاران،8)چونكه ئه‌و پیاوچاكه كه له‌ناویان ژیا‌و گوێی لهكردهوه خراپه‌كانیان بوو و به‌چاوی خۆی بینی، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گیانی ڕاستودروستی بێزارتر ده‌بوو(،9گه‌ر ئه‌مه وابێ، خوداوه‌ند ده‌زانێ چۆن خوداناسان لهتهنگوچهڵهمهكانیان ده‌رباز بكات‌و خوانه‌ناسان بهێڵێته‌وه له‌ژێر سزادان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه،10به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته دوای هه‌وه‌سه گڵاوه‌كانی لهشو سووكایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتداری گه‌وره ده‌كه‌ن.چه‌ند چاونهترسو كه‌لله‌ڕه‌قن سڵناكه‌نه‌وه كاتێ قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به‌شكۆداری ئاسمان ده‌ڵێن،11له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فریشته‌كان له‌وان به‌تواناترو به‌هێزترن، قسه‌ی خراپی تاوانباركردن سه‌باره‌ت به‌وان ناڵێن له‌به‌رامبه‌ر خوداوه‌ند.12به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵی بێمێشكن، به‌سروشت له‌دایك بوونه بۆ ڕاوكردن‌و كوشتن، قسه‌ی خراپ سه‌باره‌ت به‌شتێك ده‌لێن كه هیچی لێتێناگهن، به‌گه‌نده‌ڵی خۆیان له‌ناوده‌چن.13به‌م شێوه‌یه ئازار ده‌چێژن وه‌ك پاداشتی كرده‌وه خراپه‌كانیان. ئه‌وانه به خۆشییه‌كی مه‌زنی ده‌زانن گه‌ر به‌درێژایی ڕۆژ له‌ناو ئاره‌زووه‌كانیان بن. ئه‌وانه نیشانه‌ی شهرمهزاریو كه‌موكوڕین، چێژ لهئارهزووهكانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن.14ئه‌وانه چاویان به‌ره‌و داوێن پیسییه، له‌گوناه ناوه‌ستن، ئه‌وانه بـهتهڵهوه ده‌كه‌ن كه نه‌چه‌سپاون، دڵیان بهچاوپیسی فێركراوه، ئه‌وانه به‌ڕاستی ڕۆڵه‌ی نه‌فره‌تن.15له‌ڕێگای ڕاستی لایانداوه‌و وون بوون، ئه‌وانه دوای ڕێبازی به‌لعامی كوڕی به‌عور كه‌وتن ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌كرێی خراپه‌كاری بوو،16به‌ڵام دووچاری سه‌رزه‌نشت بوو له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی، كاتێ گوێدرێژی لاڵ به‌ده‌نگی مرۆڤانه هاته دوان‌و شێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت.17ئه‌وانه كانی بێئاون، هه‌ورن به‌گه‌رده‌لوول دێن‌و ده‌چن، ڕه‌شایی تاریكی تاهه‌تایه بۆ ئه‌وانه هه‌ڵگیراوه.18ئه‌وانه كاتێ به‌قسه‌ی گه‌وره‌و به‌تاڵ ده‌دوێن، بهههوهسهكانی لهشو بهبهڕهلڵایی، ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه تازه هه‌ڵاتوون له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌خراپی دان.19ئه‌وان به‌ڵێنی ئازادییان پێده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین، چونكه مرۆڤ ده‌بێته كۆیله‌ی هه‌ر شتێك به‌سه‌ریدا زاڵبێ.20چونكه ئه‌وانه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتن له‌ده‌ست گڵاوی جیهان به‌هۆی ناسینی خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌ر عیسای مه‌سیح، دوایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و تیایدا تێده‌كه‌ون، ئه‌و كاته گڵاوییهكه به‌سه‌ریان زاڵ دهبێو كۆتاییهكهیان خراپتر ده‌بێ لهسهرهتاكهیان.21له‌به‌رئه‌وه باشتره ڕێگای ڕاستودروستیان نه‌ناسیبووایه له‌وه‌ی ناسیانو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌و ڕاسپارده پیرۆزانه‌ی پێیان درابوو.22ئه‌وانه به‌ڕاستی ئه‌و په‌نده‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ: (سه‌گ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕشاندیهوه)، هه‌روه‌ها: (كاتێ به‌رازیان شۆرد گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو چڵپاو.)
Biblica, Inc.