ڕۆما16
سڵاوی تایبه‌تی
1ڕاتان ده‌سپێرم سه‌باره‌ت به فیبی خوشكمان، كه‌وا خزمه‌تكاره له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی كهنخهریا،2به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه پێشوازی لێبكه‌ن، پێشوازییه‌ك كه‌شایانی خوشك‌و برای پیرۆز بێ، هه‌ر شتێكی پێویست بوو له‌ئێوه بیده‌نێ، چونكه ئه‌و یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س بووه، هه‌روه‌ها هی منیش.3سڵاو لهپریسكلاو ئه‌كیلا بكه‌ن، كه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌عیسای مه‌سیح،4ئه‌وانه‌ی ملی خۆیان بۆ سه‌ربڕین دانا له‌پێناوی ژیانم، جا من به‌ته‌نها سوپاسیان ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی میلله‌تانیش.5هه‌روه‌ها سڵاو له‌وانه بكه‌ن كه‌سه‌ر به‌و كۆمهڵهنو له‌ماڵه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه. سڵاو لهئپینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن ئه‌وه‌ی نۆبه‌ره‌ی باوه‌ڕ بوو به‌مه‌سیح له‌ناوچه‌ی ئاسیا.6سڵاو له‌مریه‌م بكه‌ن، زۆر خۆی ماندووكرد له‌خزمه‌ت كردنمان له‌به‌ر ئێوه.7سڵاو لهئهندرونیكوسو یونیاس بكه‌ن، ئه‌و دوو خزمانه‌م كه له‌گه‌ڵم به‌ندكرابوون، ئه‌وان به‌ناوبانگ بوون له‌ناو نێرراوان، پێش من له‌مه‌سیحدا بوون.8هه‌روه‌ها سڵاو لهئهمپلیاتۆس بكه‌ن، خۆشه‌ویستم له‌خوداوه‌ند.9سڵاو لهئوربانوس بكه‌ن پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌مه‌سیح، هه‌روه‌ها ئیستاخیسی خۆشه‌ویستم.10سڵاو لهئهپیلهس بكه‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌لمێنه‌ری ڕاستی خۆیه‌تی له‌مه‌سیح. سڵاو له‌خێزانی ئهرستوبولوس بكه‌ن.11سڵاو لههیرودیونی خزمم بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی لهخوداوهندن له‌خێزانی نهركیسوس.12سڵاو له‌خوشكان تهریفیناو ته‌ریفۆسا بكه‌ن ئه‌وانه‌ی زۆر ماندوو ده‌بن له‌خوداوه‌ند. سڵاو لهخوشكه په‌رسیسی خۆشه‌ویست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خۆی زۆر ماندووكرد له‌خزمه‌تكردنی خوداوه‌ند.13سڵاو لهروفسی بكه‌ن هه‌ڵبژێرراوه له‌خوداوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌دایكی وه‌ك دایكمه.14سڵاو لهئهسینكریتسو فهلیگۆنو ههرمسو پهتروباسو ههرماسو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون بكه‌ن.15سڵاو بكه‌ن لهفیلولوگۆسو خوشكه جولیاو نیریوسو خوشكه‌كه‌ی‌و ئولومپاسو هه‌موو ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون.16سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌ماچی پیرۆز. هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێ ده‌كه‌ن.17به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، ئاگاتان لهدروستكهری ناكۆكی‌و كۆسپ بێ، لێیان دووركه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌رچوون له‌ڕێگای ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون.18جا ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ن، خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌تی سكیان ده‌كه‌ن، به‌قسه‌ی خۆش‌و زمان لووسی ساكاره‌كان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.19هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان بۆ خودا به‌هه‌مووان گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له‌چاكه دانا‌و له‌خراپه بێبه‌ری بن.20ئه‌وسا خێرا خودای ئاشتی شه‌یتان له‌ژێر پێتان ده‌پلیشێنێته‌وه. بابهرهكهتی* عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان لهگهڵتانبێ.21تیمۆساوس ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم كار ده‌كات سڵاوتان لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیوسو یاسونو سوسیپاته‌ری خزمانم.22منیش كه‌ناوم تهرتیوسهو نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌م، سڵاوتان لێ ده‌كه‌م به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه.23غایۆس كه‌میوانداری من‌و هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌كات سڵاوتان لێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاراستسی خه‌زنه‌داری شار سڵاوتان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ كوارتسی برامان. [24با به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێ. ئامین.]ستایشی خودا
25بۆ ئه‌و خودایه‌ی ده‌توانێ به‌هێزتان بكات به‌گوێره‌ی مزگێنییهكهمو ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌شاراوه‌یی مابووه‌وه، 26به‌ڵام ئێستا ئاشكرا بووه به‌هۆی نووسراوی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی تا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان باوه‌ڕی پێبهێننو گوێڕایه‌ڵی بن،27شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه بۆ تاقه خودای دانا، به‌ناوی عیسای مه‌سیح! ئامین.Biblica, Inc.