ڕۆما15
مه‌سیح نموونه‌یه بۆ ئێمه
1به‌ڵام ئێمه كه به‌هێزین له‌باوه‌ڕ له‌سه‌رمانه دانبگرین به‌خۆماندا به‌رامبه‌ر به بێهێزی باوه‌ڕی لاوازان، هه‌روه‌ها خه‌ریكی ڕازیكردنی خۆمان نه‌بین.2جا هه‌ریه‌ك له‌ئێمه پێویسته نزیكه‌كه‌ی ڕازی بكات بۆ چاكه‌ی ئه‌و، له‌پێناوی بنیادنانی.3ته‌نانه‌ت مه‌سیحیش هه‌وڵی ڕازیكردنی خۆی نه‌داوه، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن منیشی گرته‌وه.]]4جا ئه‌وه‌ی له‌پێشا نووسراوه، بۆ فێركردنی ئێمه نووسراوه، تا ئێمه به‌هۆی دانبهخۆگرتنو هاندانی كتێبی پیرۆز هیوامان هه‌بێ.5داواكارم خودای دانبهخۆگرو هانده‌ر ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان پێببه‌خشێ له‌نێو خۆتان به‌گوێره‌ی عیسای مه‌سیح،6تا به‌یه‌ك دڵ‌و به‌یه‌ك ده‌نگ ستایشی خودا بكه‌ین، باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.7له‌به‌ر ئه‌مه پێشوازی له‌یه‌كتری بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن مه‌سیح پێشوازی لێكردین، له‌پێناوی شكۆمه‌ندی خودا.8من پێتان ده‌ڵێم، مه‌سیح بوو به‌خزمه‌تكاری خهتهنهكراوهكان، تا ڕاستی خودا دهربخاتو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داویه‌تی به باپیران بیباته‌سه‌ر.9هه‌روه‌ها تا میلله‌تان ستایشی خودا بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و به‌زه‌ییه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[بۆیه سوپاست ده‌كه‌م له‌نێو میللهتانداو گۆرانی بۆ ناوت ده‌ڵێم]]،10دیسان باسكراوه: [[دڵشادبن ئه‌ی میلله‌تان له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا]]،11هه‌روه‌ها ووتراوه: [[ستایشی خوداوه‌ند بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو میلله‌تان، باهه‌موو گه‌لان ستایشی بكه‌ن]]،12ئهشعیاش ده‌ڵێ: [[یه‌كێك له‌پشتی یه‌سا ده‌رده‌كه‌وێ، فه‌رمانڕه‌وایی میلله‌تان ده‌كات، ئه‌وه‌ی میلله‌تان ئومێدیان پێیه‌تی.]]13با خودای هیوا پڕتان بكات له‌هه‌موو خۆشی‌و ئاشتییه‌ك له‌باوه‌ڕدا، تاكو هیواتان زۆربێ به‌هۆی توانای ڕۆحی پیرۆزه‌وه.خزمه‌تكردنی پۆڵس
14ئه‌ی برایان من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوه پڕن له‌چاكه، ته‌واون له‌زانیاری‌و توانای ئامۆژگاری یه‌كترتان هه‌یه.15به‌ڵام زۆر بهچاونهترسیهوه به‌هۆی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا پێی به‌خشیوم، هه‌ندێ شتم بۆ نووسیون تا به‌بیرتان بهێنمه‌وه،16هه‌تا ببم به‌خزمه‌تكاری عیسای مه‌سیح، ده‌بێ وه‌ك كاهینێك بهمیللهتان مزگێنی خودا بده‌م، هه‌تا قوربانی میلله‌تان په‌سه‌ند كرا‌و و پیرۆزكراو بێ به‌ڕۆحی پیرۆز بۆ خودا.17كه‌واته شانازی به‌عیسای مه‌سیح ده‌كه‌م له‌خزمه‌تم بۆ خودا.18من به‌خۆم ڕانابینم باسی شتێك بكه‌م، گه‌ر مه‌سیح به‌هۆی منه‌وه نه‌یكردبێ، هه‌تا ملكه‌چی میلله‌تان بۆ خودا بهووتهو كردار به‌ده‌ست بهێنم،19به‌توانای نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر، به‌توانای ڕۆحی پیرۆز، ئاوا توانیم له‌قودسو ده‌وروپشتی هه‌تا ناوچه‌ی ئیلریكوم، مزگێنیدانی مه‌سیح ته‌واو بكه‌م.20من پێم داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مزگێنی ووشه‌ی خودا بده‌م، له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا نه‌بیسترا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌ك كه یهكێكیتر دایناوه دروستی نه‌كه‌م،21وه‌ك له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[ئه‌وانه‌ی كه‌س هه‌واڵی ئه‌وی پێ نه‌داون له‌مه‌ولا ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و هیچیان نه‌بیستووه له‌مه‌ولا تێده‌گه‌ن.]]ئاره‌زووی دیده‌نی ڕۆما
22له‌به‌رهه‌مان شتیش بوو چه‌ند جار نهم ده‌توانی بێم بۆ لاتان.23به‌ڵام ئێستا، له‌م ناوچانه شوێن نه‌ماوه ئیشی لێبكه‌م، هه‌روه‌ها ساڵانێكی زۆره ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م بێم بۆ لاتان،24كاتێ ده‌چم بۆ ئیسپانیا هیوادارم بهلاتان تێپهڕمو بتانبینم، دوای ئه‌وه‌ی چێژم لهبینینتان وه‌رگرت گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێ، ئومێده‌وارم كاروباری چوونی ئه‌وێم بۆ ئاسان بكه‌ن.25به‌ڵام ئێستا ده‌چم بۆ قودس تاخزمهتی برا پیرۆزهكانم بكه‌م.26چونكه باوه‌ڕدارانی مهكدۆنیهو ئه‌خائیه وایان به‌باش زانی هه‌ندێ یارمه‌تی كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و برا پیرۆزانه‌ی هه‌ژارو ده‌ستكورتن له‌قودس.27ئه‌وان ئه‌مه‌یان به باش زانی‌و قه‌رزاری ئه‌وان بوون، چونكه جووله‌كه‌كان له‌شته ڕۆحیه‌كان به‌شداری میلله‌تانیان كرد، جا پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌وان خزمه‌تی جووله‌كه‌كان بكه‌ن له‌باره‌ی شته مادییهكانهوه.28دوای ئه‌وه‌ی به‌م كاره ههڵدهستمو ئه‌و یارمه‌تییه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، سه‌رتان لێده‌ده‌م كاتێ به‌ره‌و ئیسپانیا ده‌ڕۆم.29من ده‌زانم گه‌ر بێم بۆ لاتان، به‌ته‌واوی پیرۆزی مه‌سیح بۆ لاتان دێم.30ئه‌ی برایان داواتان لێده‌كه‌م، به‌ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندو به‌خۆشه‌ویستی ڕۆحی پیرۆز، هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵم تێبكۆشنو كۆشش بكه‌ن له‌نوێژدا له‌پێناوی من بۆ خودا،31تا ڕزگاربم له‌ده‌ست بێباوه‌ڕانی ناوچه‌ی یه‌هودیه، هه‌روه‌ها تاكو خزمه‌ته‌كه‌م له‌قودس په‌سه‌ند كرا‌و بێ لای برا پیرۆزه‌كان،32گه‌ر خودا خواستی له‌سه‌ر بێ بهدڵشادیهوه دێم بۆ لاتان، به‌مه له‌گه‌ڵتان پشوو ده‌ده‌م.33ئیتر با خودای ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێ. ئامین.Biblica, Inc.