یەکەم کۆرنسۆس1
1له پۆڵس، بانگكراو له‌سه‌ر خواستی خودا، تاببێ به‌نێرراوی عیسای مه‌سیح، هه‌روه‌ها له سۆستانیسی برامانه‌وه،
2بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودا له شاری كۆرنسۆس، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌عیسای مه‌سیحدا پیرۆزكراون، هه‌روه‌ها بانگ كراون تا پاكوپیرۆزبن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موو شوێنێك به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح بانگ ده‌كه‌ن، خوداوه‌ندی ئێمه‌و ئه‌وانه.3با ئاشتی‌و به‌ره‌كه‌تی خودای باوكمانو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ.4هه‌میشه سوپاسی خودا ده‌كه‌م له‌پێناوتان بۆ ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێیبه‌خشیون له‌عیسای مه‌سیحدا،5به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، له‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی قسهكردنو زانیاری‌دا،6به‌گوێره‌ی چه‌سپانی شایه‌تی عیسای مه‌سیح له‌ئێوه‌دا.7ته‌نانه‌ت ئێوه ئیتر پێویستیتان به‌هیچ به‌هره‌یه‌كی ڕۆحی نابێ، كاتێ به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندن.8ئه‌وه‌ی تاكۆتایی ده‌تانچه‌سپێنێ، تا بێكه‌موكوڕی بن له‌ڕۆژی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.9خودا پشتی پێ‌ده‌به‌سترێ، ئه‌و خودایه‌ی بانگیكردن بۆ به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌ی كه عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه.

ناكۆكی نێوان باوه‌ڕداران
10ئه‌ی برایان، به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح داواتان لـێ‌ده‌كه‌م، هه‌مووتان یه‌ك ده‌نگتان هه‌بێ، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتان نه‌بێ، به‌ڵكو هه‌مووتان یه‌ك بیر‌و یه‌ك ڕاتان هه‌بێ.11ئه‌ی برایان، خێزانی ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ كه‌وا له‌نێوانتان ناكۆكی‌و ئاژاوه هه‌یه،12مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه یه‌كێكتان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ پۆڵسم) ئه‌وی دیكه‌تان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ ئه‌پۆلۆسم)، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌تان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ په‌ترۆسم)، ئه‌وی دیكه ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ مه‌سیحم.)13ئایا مه‌سیح به‌شكراوه؟ یاخود پۆڵس له‌پێناوی ئێوه‌دا له‌خاچدراوه، یان به‌ناوی پۆڵسه‌وه له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟14سوپاس بۆ خودا من كه‌ستانم له‌ئاوهه‌ڵنه‌كێشا جگه لهكریسپۆسو غایۆس نه‌بێ،15هه‌تا كه‌ستان نه‌ڵێن به‌ناوی من له‌ئاوهه‌ڵكێشران،16هه‌روه‌ها خێزانی ئیستفانۆسم له‌ئاوهه‌ڵكێشاوه، جگه له‌مانه بیرم نایه كه‌سی دیكه‌م له‌ئاوهه‌ڵكێشا بێ.17چونكه مه‌سیح منی نه‌ناردووه بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشان، به‌ڵكو بۆ مزگێنیدان، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی دانایی مرۆڤانه نا، ئه‌گینا له‌خاچدانی مه‌سیح بێ‌سووده.مه‌سیح دانایی‌و توانای خودایه
18چونكه ووشه‌ی خاچ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن نه‌زانییه، به‌ڵام لای ئێمه كه ڕزگارمان بووه هێزی خودایه.19جا له‌و باره‌یه‌وه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[دانایی داناكان ده‌سڕمه‌وه، هه‌روه‌ها تێ‌گه‌یشتنی تێ‌گه‌یشتوان.]]20كه‌واته داناكان له‌كوێن؟ هه‌روه‌ها فێربووانی شهریعهتو زاناكانی ئه‌م جیهانه له‌كوێن؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردووه به نه‌زانی؟21بۆیه له‌دانایی خودادا، خه‌ڵكی خودایان به‌دانایی نه‌ناسی، ئه‌وه بوو خودا به‌باشی بینی، باوه‌ڕداران ڕزگار بكات به‌گێلایه‌تی ڕاگه‌یاندنی مزگێنی.22چونكه جووله‌كه‌كان داوای نیشانه دهكهنو یۆنانیه‌كان به‌دوای داناییدا ده‌گه‌ڕێن،23به‌ڵام ئێمه، مه‌سیحی له‌خاچدراو ڕاده‌گه‌ینین، ئه‌مه‌ش كۆسپه بۆ جووله‌كه‌و نه‌زانیه بۆ یۆنانی،24به‌ڵام له‌لای ئه‌وانه‌ی كه خودا بانگی كردوون لهجوولهكهو له‌یۆنانی، مه‌سیح توانا‌و دانایی خودایه.25نه‌زانی خودا، داناتره له‌دانایی خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها لاوازی خودا، به‌هێزتره له‌هێزی خه‌ڵكی.26بیركه‌نه‌وه ئه‌ی برایان چۆن بوون كاتێ خودا بانگیكردن، چه‌ند داناتان تیادابوو به‌گوێره‌ی جیهان، هه‌روه‌ها چه‌ند توانادارو له‌بنه‌ماڵه‌ی ناودارتان تیادابوو.27به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی نه‌زان بوو له‌جیهان هه‌ڵیبژارد، تاكو داناكان شه‌رمه‌زاربن، لاوازه‌كانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زاربن.28هه‌روه‌ها خودا ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژارد كه نزم‌و بێنرخن له‌جیهان، بوونیشیان نییه، تاكــو ئه‌وانه‌ی بوونیان هــه‌یه نه‌مێنن،29ئه‌مــه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هیچ مرۆڤێك له‌به‌رده‌م خودا شانازی نه‌كات.30به‌ڵام ئێوه به‌هۆی خودا له‌عیسای مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی لــه‌خوداوه بۆمان بوو به دانایی‌و ڕاسـتودروســتی، پاكوپیرۆزیو قـوربانی،31تا ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه بێته‌دی: [[ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شانازی بكات، با شانازی به خوداوه‌ند بكات.]]Biblica, Inc.