مەتا26
پلانێك بۆ كوشتنی عیسا
1كاتێ عیسا ئه‌م ووتانه‌ی هه‌موو ته‌واوكرد، به‌قوتابیه‌كـانی ووت:2(ئێوه ده‌زانن كه‌دوو ڕۆژیكه جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون دێت. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌درێ به‌ده‌سته‌وه تاكو له‌خاچ بدرێ.)3ئینجا سه‌رۆك كاهینهكانو پیرانی گه‌ل له‌ماڵی یه‌كێ له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان* كه‌ناوی قه‌یافا بوو كۆبوونه‌وه،4ته‌گبیریان له‌عیسا ده‌كرد به‌فێڵێ بیگرن‌و بیكوژن.5به‌ڵام ووتیان: (ئه‌مه له‌جه‌ژندا ناكه‌ین، نه‌وه‌ك گه‌ل بشڵه‌ژێت.)ئاماده‌كردنی عیسا بۆ ناشتنی
6له‌وكاته‌ی عیسا لهبهیتعهنیا له‌ماڵی شه‌معونه گول بوو،7ژنێك هات بۆ لای به‌شوشه‌یه‌ك بۆنی گرانبه‌هاوه، بۆنه‌كه‌ی ڕژاند به‌سه‌ریدا كاتێ له‌سه‌رخوان بوو.8قوتابیه‌كان كه ئه‌مه‌یان بینی، زویر بوون‌و ووتیان: (ئه‌م ده‌ست بڵاویه‌ی بۆچییه؟9ده‌توانرا ئه‌و بۆنه گرانبه‌هایه بفرۆشرایه‌و پاره‌كه‌ی به‌هه‌ژاران بدرایه؟)10عیسا به‌مه‌ی زانی، پێی ووتن: (بۆچی ئه‌م ژنه زویر ده‌كه‌ن؟ ئه‌و شتێكی چاكی بۆ من كرد.11هه‌ژاران گشت كاتێ لای ئێوه‌ن، به‌ڵام من گشت كاتێ ئاوا لاتان نابم.12ئه‌و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌رمدا ڕژاند، ئه‌مه‌ی كرد بۆ ئاماده‌كردنم بۆ ناشتن.13ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كاتێ بانگه‌وازی ئه‌م مزگێنییه* له‌هه‌موو جیهاندا ده‌كرێ، یادی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ، كه ئه‌م ژنه بۆ منی كردووه.)ناپاكی یه‌هوزا
14ئینجا یه‌كێك له‌دوانزه قوتابیه‌كه‌ی كه ناوی یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی بوو ڕۆیشت بۆ لای سه‌رۆكی كاهینه‌كان،15ووتی: (چه‌ندم پێ‌ده‌ده‌ن تا بیده‌مه ده‌ستتان؟) ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ دانا.16ئیتر له‌وكاته‌وه یه‌هوزا ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌لێك كه‌وا عیسا بدا به‌ده‌سته‌وه.نانی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون
17له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا*، قوتابیه‌كان هاتنه لای عیسا‌و پرسییان: (له‌كوێ ده‌ته‌وێت نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونت بۆ ئاماده‌بكه‌ین؟)18وه‌ڵامی دانه‌وه: (بڕۆنه ناو شار، بۆ لای فڵان كه‌س، پێی بڵێن: مامۆستا ده‌ڵێ كاتم نزیك بووته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم لای تۆ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون ده‌كه‌م.)19قوتابیه‌كان فه‌رمانی عیسایان جێ‌به‌جێ كرد، له‌وێ نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونیان ئاماده‌كرد.20عیسا ئێواره له‌گه‌ڵ دوانزه قوتابیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوان دانیشت.21له‌كاتێكدا كه نانیان ده‌خوارد، عیسا ووتی: (ڕاستیتان پێ‌بڵێم: یه‌كێ له‌ئێوه ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه.)22قوتابیه‌كان به‌مه خه‌مێكی قورس دایگرتن، هه‌ریه‌ك له‌وان پرسیاریان لـێ‌كرد: (گه‌وره‌م، ئه‌وه منم؟)23وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ست درێژ ده‌كات بۆ قاپه‌كه، ئه‌و ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه.24ڕۆڵه‌ی مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بڕوات، وه‌ك له‌كتێبی پیرۆز له‌سه‌ری نووسراوه. به‌ڵام خاكبهسهر ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. باشتر بوو بۆ ئه‌و كه‌سه هه‌ر له‌دایك نه‌بووایه.)25ئینجا یه‌هوزا ئه‌وه‌ی كه ده‌یدات به‌ده‌سته‌وه، پرسیاری لـێ‌كرد: (مامۆستا، ئایا ئه‌و كه‌سه منم؟) وه‌ڵامی دایه‌وه: (خۆت ووتت.)دوا نان خواردن
26له‌كاتی نان خواردن عیسا نانێكی هه‌ڵگرت، دوای سوپاس كردن، پارچه پارچه‌یكردو دای بهقوتابیهكانو ووتی: (بگرن، بخۆن، ئا ئه‌مه له‌شی منه.)27ئینجا جامێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای كرد، دای پێیان‌و ووتی: (هه‌موو لێی بخۆنه‌وه!28چونكه ئه‌مه خوێنی منه بۆ په‌یمانی نوێ* ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناوی زۆر كه‌س ده‌ڕژێ، بۆ گوناه به‌خشین.29پێتان ده‌ڵێم: من له‌مڕۆ به‌دواوه له‌به‌رووبوومی مێو ناخۆمه‌وه، تا ئه‌و ڕۆژه دێت كه سه‌ر له‌نوێ له‌پادشاهێتی باوكم له‌گه‌ڵتان ده‌یخۆمه‌وه.)30دوای ئه‌وه‌ی گۆرانی ڕۆحییان ووته‌وه، چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ كێوی زه‌یتون.نكۆڵیكردنی په‌ترۆس
31ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئه‌مشه‌و هه‌مووتان له‌من ده‌كه‌ونه گومانه‌وه، چونكه له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: {له‌شوانه‌كه ده‌ده‌م، مه‌ڕی مێگه‌له‌كه پهرشو بڵاوده‌بنه‌وه.}32به‌ڵام ئه‌وه بزانن كه دوای زیندووبوونه‌وه‌م پێشتان ده‌كه‌وم بۆ جه‌لیل.)33په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌ر هه‌موو لێت بكه‌ونه گومانه‌وه، من گومانت لـێ‌ناكه‌م.)34عیسا پێی ووت: (ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌مشه‌و پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێ تۆ سێ جار نكۆڵیم لێده‌كه‌یت.)35په‌ترۆس ووتی: (گه‌ر له‌گه‌ڵت بمرم، نكۆڵیت لێناكه‌م.) هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانیش هه‌موو وایان ووت.نوێژی عیسا له باخی جه‌سیمانی
36دوای ئه‌وه عیسا‌و قوتابیه‌كان چوون بۆ باخێك پێیده‌ووترێ باخی جه‌سیمانی، پێی‌ووتن: (لێره دانیشن، ده‌چم نوێژ ده‌كه‌م.)37له‌گه‌ڵ خۆی په‌ترۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره‌و دڵته‌نگی دایگرتبوو.38پێی‌ووتن: (ئه‌وه‌نده دڵم ته‌نگه تا مردن، لێره بمێننه‌وه‌و له‌گه‌ڵم شه‌واره بگرن.)39كه‌مێك لێیان دووركه‌وته‌وه، به‌سه‌ر ڕوودا كهوتو ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن، ووتی: (ئه‌ی باوك، گه‌ر ده‌بێت ئه‌م جامه‌م لـێ‌دووربخه‌ره‌وه. به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ.)40ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوتابیه‌كان، كه بینی نووستوون، به‌په‌ترۆسی ووت: (ئا ئاوها نه‌تانتوانیكاژێرێك له‌گه‌ڵم ئێشك بگرن؟41ئێشك بگرن‌و نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ك بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه‌وه. ڕۆح چالاكه، به‌ڵام له‌ش لاوازه.)42بۆ جاری دووه‌م ڕۆیشته‌وه نوێژ بكات، ووتی: (ئه‌ی باوكی خۆم، گه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جامه‌م لـێ‌دوورناخه‌یته‌وه‌و هه‌رده‌بێت ببێت. با وابێت‌و به‌خواستی تۆبێ.)43ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوتابیهكانو بینی دیسان نووستون، چونكه خه‌و چاوی قورس كردبوون.44ئیتر وازی لـێ‌هێنان، بۆ جاری سێهه‌م گه‌ڕایه‌وه تا نوێژ بكات، هه‌مان ووته‌ی دووباره‌كرده‌وه.45دوایی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوتابیهكانو ووتی: (ئه‌وه هێشتا نووستوونو پشوو ده‌ده‌ن؟ ئه‌وه‌تا كاتی ئه‌وه نزیك بووته‌وه كه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بدرێته ده‌ست گوناهباران.46هه‌سـتن بابڕۆین! ئه‌وا ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه نزیـك بووه‌وه.)گرتنی عیسا
47له‌وكاته‌ی ده‌دوا، یه‌هوزا كه یه‌كێ بوو له‌دوانزه قوتابیه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌شمشێرو كوته‌كه‌وه گه‌یشتنه ئه‌وێ، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كاهینو پیرانی گه‌له‌وه نێررابوون.48ئه‌وه‌ی عیسا ده‌دات به‌ده‌سته‌وه نیشانه‌یه‌كی دابوونێ‌و پێیانی ووتبوو: (ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م، ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن.)49له‌عیسا نزیك بووه‌وه‌و ووتی: (سڵاو ئه‌ی مامۆستا.) ئینجا ماچیكرد.50ئه‌وسا عیسا ووتی: (ئه‌ی دۆستی من، ئه‌وه‌ی بۆی هاتووی بیكه.) ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی هاتبوون له‌عیسا هاتنه پێشه‌وه‌و گرتیان.51یه‌كێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادا بوو ده‌ستی بۆ شمشێره‌كـه‌ی درێژكرد، ده‌ری هێناو له‌یه‌كێ له‌كۆیلـه‌كانی سه‌رۆك كاهینه‌كانیداو گوێی بڕی.52عیسا پێی ووت: (شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه ناو كێلانه‌كه‌ی خۆی، چونكه ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به شمشێر له‌ناو ده‌چن.53ئایا وا ده‌زانیت ناتوانم داوا له‌باوكم بكه‌م زیاتر له‌دوانزه له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟54به‌ڵام ئیتر چۆن ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه بێته‌دی، كه ده‌ڵی ده‌بێ به‌وشێوه‌یه ڕوو بدات؟)55ئینجا عیسا ووته‌كانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكه‌كه كرد‌و ووتی: (هه‌روه‌ك چۆن به شمشێرو كوته‌كه‌وه ده‌چن بۆ دزێك، ئاوها ده‌تانه‌وێ بمگرن؟ هه‌موو ڕۆژ له‌نێوانتان بووم له‌په‌رستگا خه‌ریكی فێركردن بووم، كه‌چی نه‌تان گرتم.56به‌ڵام، ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، هه‌تا په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران بێته‌دی)، له‌و كاته‌دا قوتابیه‌كانی هه‌موو به‌جێیان هێشتو ڕایان‌كرد.دادگاییكردنی عیسا
57ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت، بردیان بۆ لای قه‌یافا كه سه‌رۆك كاهین بوو. له‌وكاته‌دا مامۆستایانی شهریعهتو پیران لای كۆبووبوونه‌وه.58په‌ترۆس دوور به‌دوور دوایانكهوت بۆ ماڵی سه‌رۆكی كاهینه‌كان، ئینجا چووه ژووره‌وه‌و له‌ناو پاسه‌وانه‌كان دانیشت تاكۆتایی مه‌سه‌له‌كه ببینێت.59سه‌رۆك كاهینهكانو ئه‌نجومه‌نی باڵای جووله‌كه‌و پیران هه‌موویان ده‌گه‌ڕان به‌دوای شایه‌تییه‌كی درۆدا دژی عیسا، تاوه‌كو بیكوژن،60به‌ڵام هیچی وایان نه‌دۆزیه‌وه، زۆر له‌وانه‌ی كه به‌درۆ تاوانیان ده‌خسته پاڵ عیسا ئاماده‌بوون له‌وێ. له‌دواییدا دووان هاتنه پێشه‌وه،61ووتیان: (ئا ئه‌مه ووتی: من ده‌توانم په‌رستگای خودا بڕوخێنمو له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ دروستی بكه‌مه‌وه.)62له‌وێ سه‌رۆكی كاهینه‌كان هه‌ستاو لێیپرسی: (ئایا وه‌ڵامت چییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م دووانه پێت ده‌ڵێن؟)63به‌ڵام عیسا به‌بێ‌ده‌نگی مایه‌وه، دیسان سه‌رۆك كاهین پرسیاری لـێ‌كردو ووتی: (سوێندت ده‌ده‌م به خودای زیندوو، پێمانبڵێ، ئایا تۆ مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودای؟)64عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (خۆت ووتت. هه‌روه‌ها پێشتان ده‌ڵێم، له‌ئێسته‌وه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌لای ده‌سته ڕاستی خودای به‌تواناوه داده‌نیشێت، ئینجا له‌دواییدا له‌سه‌ر هه‌وری ئاسمانه‌وه ده‌بینرێ دێته‌وه.)65سه‌رۆكی كاهینه‌كان كراسی خۆی دادڕی‌و هاواریكرد: (ئه‌وه‌تا كفر ده‌كات! ئیتر پێویستمان به‌شایه‌ت نییه. ئا ئه‌وه‌تا ئێوه گوێتان له‌كفره‌كه‌ی بوو.66ڕاتانچیه؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (شایانی مردنه!)67ئینجا تفیان له‌ڕوویكردو لێیاندا. هه‌ندێكیشیان به‌زلله لێیان ده‌داو ده‌یان ووت:68(ها ئه‌ی مه‌سیح پێمان بڵێ، كێ بوو لێیدایت؟)په‌ترۆس نكۆڵی له‌عیسا ده‌كات
69له‌و كاته‌دا په‌ترۆس له‌حه‌وشه‌ی خانووه‌كه‌دا دانیشتبوو. یه‌كێ له‌كاره‌كه‌ره‌كانی ئه‌وێ هاته لای‌و پێی‌ووت: (تۆش له‌گه‌ڵ عیسای جه‌لیلی بوویت.)70په‌ترۆس ڕه‌تـیكــرده‌وه‌و ووتــی: (مـن نازانم تۆ چی ده‌ڵێیت!)71ئینجا په‌ترۆس چووه لای ده‌روازه‌ی خانووه‌كه، كاره‌كه‌رێكی كه‌ش ناسیه‌وه‌و به‌وانه‌ی له‌وێ بوون ووتی: (ئا ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ عیسای ناسری بوو!)72بۆ جاری دووه‌م په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو سوێندی خوارد: (من ئه‌و پیاوه ناناسم!)73دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون له‌په‌ترۆس هاتنه پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (له‌ڕاستیدا تۆ یه‌كێكیت له‌وان، شێوه‌ی قسه‌كردنت ئه‌وه ده‌رده‌خات.)74په‌ترۆس ده‌ستیكرد به‌ناڕه‌زایی دهربڕینو سوێند خواردن‌و ووتی: (من ئه‌و پیاوه ناناسم!) دوای ئه‌مه ده‌ستبه‌جێ كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.75ئه‌وسا په‌ترۆس قسه‌كانی عیسای بیركه‌وته‌وه كاتێ ووتی: (پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بخوێنێ سێ‌جار نكۆڵیم لێده‌كه‌یت.) ئینجا چووه ده‌ره‌وه‌و گریانێكی به‌كوڵ گریا.Biblica, Inc.