مەتا27
عیسا ده‌درێته ده‌ست پیلاتۆس
1كاتێ ڕۆژ بووه‌وه، سه‌رۆك كاهینهكانو پیرانی گه‌ل، ته‌گبیریان له‌عیسا كرد تابیكــوژن.2جا به‌ده‌ســت به‌ستراوی بۆ لای پیلاتۆسی* فه‌رمانڕه‌وایان برد.یه‌هوزا خۆی ده‌كوژێ
3كــاتێ یههــوزا، ئــه‌وه‌ی كــه دابووی به‌ده‌سـته‌وه، بینی حـوكـم بـه‌سـه‌ر عیسـادا درا، پهشـیمان بـووه‌وه، سـی پارچـه زیوهكـــهی بۆ سـه‌رۆك كــاهینو پـیران گــهڕاندهوهو4ووتــی: (هـهڵـهم كـرد كاتێ بێتاوانێكم دابهدهسـتتانهوه.) وهڵامـیان دایه‌وه: (ووتیان، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌خۆته‌وه‌یه.)5ئینجا یه‌هوزا پارچه زیوه‌كانی لـهپهرستگادا فـڕێداو ڕۆیی، دوای ئه‌وه چـوو خــۆی ههڵـواسـیو خۆی خنكاند.6سه‌رۆك كاهینه‌كان پارچه زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌و ووتیان: (ئه‌مه نرخی خوێنه، ناشێ بۆمان بیخه‌ینه گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه.)7دوای ته‌گبیركردن، به‌و پاره‌یه زه‌وی كابرایه‌كی گۆزه دروستكه‌ریان كڕی، تاكو بیكه‌ن به‌گۆڕستان بۆ بێگانه‌كان.8له‌به‌ر ئه‌مه هه‌تا ئێستاش پێیده‌ووترێ زه‌وی خوێن.9ئه‌وسا هاته‌دی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئیرمیای پێغه‌مبه‌ره‌وه ووتراوه: {سی پارچه دراوه زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت، كه‌نرخی ئه‌وه، ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل دانرا.10ئینجا دایان به‌و زه‌وییه‌ی هی گۆزه دروستكه‌ر بوو، هه‌روه‌ك خوداوه‌ند فه‌رمانی پێدابووم.}پیلاتۆس پرسیار له‌عیسا ده‌كات
11عیسا به‌رامبه‌ر پیلاتۆسی فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی: (ئایا تۆ پادشای جووله‌كه‌ی؟) وه‌ڵامی دایه‌وه: (خۆت ووتت.)12به‌ڵام كاتێ سه‌رۆك كاهینهكانو پیران تاوانیان ئاراستهیكرد هیچ وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه.13پیلاتۆس ووتی: (ئایا گوێت لێنییه شایه‌تی له‌دژت ده‌ده‌ن؟)14به‌ڵام عیسا ته‌نانه‌ت بهووشهیهكیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، فه‌رمانڕه‌وا له‌مه زۆر سه‌رسام بوو.بڕیاری له‌خاچ دانی عیسا
15فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه پیشه، هه‌موو جه‌ژنێ گیراوێك ئازاد بكات له‌وانه‌ی كه گه‌ل خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ.16له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگ لایان بوو، ناوی باراباس بوو.17كاتێ خه‌ڵكه‌كه كۆبووبوونه‌وه، پیلاتۆس لێیپرسین: (كێتان ده‌وێ بۆتان ئازادكه‌م، باراباس، یان عیسا ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ووترێ مه‌سیح؟)18چونكه ده‌یزانی لهچاوپیسی عیسایان داوه به‌ده‌سته‌وه.19كاتێ فه‌مانڕه‌وا له‌سه‌ر ته‌ختی حوكمڕانی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد‌و ووتی: (هیچ شتی خراپ به‌رامبه‌ر ئه‌و كابرایه مه‌كه، ئه‌و بێتاوانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوێنێ شه‌و خه‌وێكی زۆر خراپم بینی.)20به‌ڵام سه‌رۆك كاهینهكانو پیران هانی خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئازادكردن بۆ باراباس بكهنو كوشتنیش بۆ عیسا.21دیسان پیلاتۆس پرسیه‌وه: (ده‌تانه‌وێ له‌م دووانه كامیان ئازاد بكه‌م؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (باراباس.)22ئینجا پرسی: (ئه‌ی چی له‌عیسا بكه‌م كه به مه‌سیح ناوده‌برێ؟) هه‌موو وه‌ڵامیاندایه‌وه: (با له خاچ بدرێ!)23فه‌رمانڕه‌وا پرسیاریكرد: (باشه چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟) زیاتر هاواریان كرد: (با له‌خاچ بدرێ!)24كاتێ پیلاتۆس بینی سوودی نییه‌و خه‌ریكه ئاژاوه دروست ده‌بێت، ئاوی هێناو له‌به‌رده‌میان ده‌ستی شوشت‌و ووتی: (من بێ‌تاوانم له‌خوێنی ئه‌م مرۆڤه، خۆتان ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكه‌ن!)25گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه: (باخوێنی به‌ملی ئێمه‌و منداڵمان بێ!)26ئینجا ئه‌ویش باراباسی بۆ ئازادكردن، به‌ڵام عیسا قامچی لـێدراو درایه ده‌ست سه‌ربازه‌كان بۆ له‌خاچدان.سه‌ربازه‌كان گاڵته به‌عیسا ده‌كه‌ن
27سه‌ربازه‌كان عیسایان بۆ خانووی فه‌رمانداری برد، له‌شكریان هه‌موو لـێكۆكردهوه.28جله‌كانیان لهبهرداكهندو جلێكی سووریا‌ن له‌به‌ركرد.29هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان چنیو له‌سه‌ر سه‌ریان دانا، قامیشێكیان دایه ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان داداو گاڵته‌یان پێدهكردو ده‌یان ووت: (سڵاو له‌تۆ ئه‌ی پادشـای جووله‌كه!)30ئینجا تفیان لـێكـرد، قامیشه‌كه‌یان لـێوهرگرتو به‌سه‌ریان كێشا.31دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی گاڵته‌یان پێكرد، كراسه‌كه‌یان له‌به‌ر داكهندو كراسه‌كه‌ی خۆیان لـهبهركردهوهو بردیان بۆ له‌خاچدان.لهخاچدانو مردنی عیسا
32له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كان عیسایان بۆ له‌خاچدان ده‌برد، پیاوێكی قهیرهوانییان بینی ناوی شه‌معون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی* عیسا هه‌ڵگرێ.33كاتێ گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی پێیده‌ووترێ گولگۆسه واته شوێنیكاسهسهر،34شه‌رابی تێكه‌ڵاو به تاڵاویان دا به عیسا تا بیخواته‌وه، كه تامیكرد نه‌یویست بیخواته‌وه.35ئینجا كاتێ له‌خاچیان ده‌دا، كراسه‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد، دوای شێروخهتكردن له‌سه‌ری.36دوایی هه‌ر له‌وێ له‌به‌ر خاچه‌كه دانیشتن‌و ئێشكیان گرت.37ئینجا لهژوورسهریهوه، ئه‌و تاوانه‌ی پێیان تاوانبار كردبوو هه‌ڵیانواسی كه نووسرابوو: (ئه‌مه عیسایه پادشای جووله‌كه.)38له‌گه‌ڵیدا دوو دزیش له‌خاچدران یه‌كێ له‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌و یهكێكێش له‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه.39هاتوچۆكه‌ران جنێویان پێدهدوا سه‌ریان ڕادهوهشاندو40ده‌یان ووت: (ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگاو دروستكه‌ره‌وه‌ی له‌سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه، ئه‌گه‌ر ڕاسته تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لهخاچهكه وه‌ره خواره‌وه!)41هه‌روه‌ها سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو پیرانی گه‌ل گاڵته‌یان پێدهكردو ده‌یانووت:42(خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگاركرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! ئایا ئه‌مه‌یه پادشای ئیسرائیل؟ ده‌با ئێستا بێته‌خواره‌وه لهخاچهكه! هه‌موو باوه‌ڕی پێده‌هێنین.43پشتی به‌خودا* به‌ست، گه‌ر به‌ڕاستی خودا ئه‌می بوێت ڕزگاری ده‌كات، چونكه ده‌یووت: من ڕۆڵه‌ی خودام.)44دوو دزه‌كه‌ش هه‌مان شت گاڵته‌یان پێكرد.مردنی عیسا
45لهكاژێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆوه تا كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا هات.46له‌ده‌وری كاژێری سێ‌دا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (ئیلۆی، ئیلۆی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟) مانای: (خودایمن، خودایمن، بۆ وازت لـێهێنام؟)47كاتێ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه ڕاوه‌ستابوون گوێیان له‌مه‌بوو، ووتیان: (ئه‌وه ئه‌لیاس بانگ ده‌كات!)48یه‌كێ له‌وان ڕایكرد ئهسفهنجێكی هه‌ڵگرت، خستیه ناو سركهوهو كردی به‌سه‌ر قامیشێكهوهو پێیدا تا بیخواته‌وه،49به‌ڵام ئه‌وانی دیكه ووتیان: (وازی لـێبهێنه، با بزانین ئه‌لیاس دێت ڕزگاری بكات.)50ئینجا عیسا جارێكی دیكه به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكردو ڕۆحی سپارد.51ئه‌وسا ده‌ستبه‌جێ په‌رده‌ی په‌رستگا* له‌سه‌ره‌وه تاخواره‌وه دڕا‌و بوو به دوو به‌شه‌وه، هه‌موو زه‌وی له‌رزیو به‌ردیش درزیان برد،52گۆڕ كرایه‌وه، زۆر لهخوشكو برا پیرۆزه‌كان كه مردبوون هه‌ستانه‌وه،53له‌گۆڕ هاتنه‌ده‌ره‌وه چوونه شاری پیرۆز دوای زیندووبونه‌وه‌ی عیسا، زۆر كه‌سیش ئه‌وانی بینی.54به‌ڵام سهرپهلهكهو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێشكگری عیسابوون، ترسێكی زۆریان لـێنیشت، كاتێ زه‌وی له‌رزیو ئه‌مانه‌یان دی، ووتیان: (به‌ڕاستی ڕۆڵه‌ی خودا بوو!)55له‌دووره‌وه چه‌ند ژنێك سه‌یریان ده‌كرد چی ڕووده‌دات، ئه‌مانیش ئه‌وانه بوون كه لهجهلیلهوه دوای عیسا كه‌وتبوون هه‌تا خزمه‌تی بكه‌ن،56له‌نێوانیاندا مریه‌می مهجدهلیو مریه‌می دایكی یاقوبو یوسف، هه‌روه‌ها دایكی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی تیا‌بوو.ناشتنی عیسا
57كاتێ ئێواره داهات پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ناوی یوسف بوو، دانیشتووی شاری ڕامه بوو، یه‌كێك بوو له‌قوتابیه‌كانی عیسا.58چووه لای پیلاتۆس داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێكرد، ئیتر پیلاتۆس فرمانیدا بیدرێتێ.59یوسف ته‌رمه‌كه‌ی هێناو بهكهتانی پاك پێچایو60له‌گۆڕێكی تازه‌دا كه له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو ناشتی، ئینجا به‌ردێكی گه‌وره‌ی گلۆر كرده‌وه بۆ سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌و ئه‌وێی به‌جێ هێشت.61هه‌ر له‌وناوه مریه‌می مهجدهلـیو مریه‌مه‌كه‌ی دیكه‌یشی لـێ‌بوو، به‌رامبه‌ر گۆڕه‌كه دانیشتبوون.ئێشكگرتنی گۆڕی عیسا
62بۆ به‌یانی، دوای ڕۆژی خۆئاماده‌كردنی شه‌موان، سه‌رۆك كاهینهكانو فه‌ریسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه چوونه لای پیلاتۆس،63ووتیان: (گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه ئه‌و گێره شێوێنه لـهكاتێكدا زیندوو بوو ووتی: من دوای سێ ڕۆژ زیندوو ده‌بمه‌وه.64جا فه‌رمان ده‌ربكه بۆ پاسكردنی گۆڕه‌كه‌ی به‌چاكی نه‌وه‌ك ڕۆژی سێهه‌م قوتابیه‌كانی بێن‌و بیدزن، ئه‌وسا به‌گه‌ل بڵێن ئه‌و له‌نێوان مردووان زیندووبووتهوه. چونكـه گێره شێوێنی دوایی له‌یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت.)65پیلاتۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (پاسه‌وانتان هه‌یه‌و بڕۆن چۆن به‌چاكی ده‌زانن وا پاسی بكه‌ن.)66ئه‌وانیش ڕۆیشتن‌و ده‌رگای گۆڕه‌كه‌یان باش داخست، مۆریان لێداو پاسه‌وانییان كرد.Biblica, Inc.