مەتا25
نموونه‌ی كچه داناكانو كچه نه‌فامه‌كان
1(پادشاهێتی ئاسمان وه‌ك ده كچ وایه، چرایان ههڵگرتبێتو به‌ره‌و پیری زاوا هاتبن.2پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش نه‌فام.3نه‌فامه‌كان چراكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، بێ‌ئه‌وه‌ی نه‌ووتی زیاده به‌رن.4به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان نه‌ووتی زیاده‌یان خسته قووتوویه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان.5كاتێ زاوا دواكه‌وت هه‌موو خه‌و بردنیه‌وه‌و نووستن.6له‌نیوه شه‌ودا ده‌نگ به‌رزبووه‌وه: ئه‌وه‌تا زاوا هات، هه‌موو چوون به‌ره‌و پیری!7كچانیش هه‌ستان تا چراكانیان ئاماده بكه‌ن.8نه‌فامه‌كان به‌داناكانیان ووت: تۆزێ نه‌وتمان بده‌نێ له‌وه‌ی خۆتان، چونكه چراكانمان ده‌كوژێته‌وه!9داناكان وه‌ڵامیان دایه‌وه: له‌وانه‌یه به‌شی ئێمه‌و ئێوه‌ش نه‌كات. وا چاكتره بچنه لای نه‌وت فرۆش، نه‌وت بۆ خۆتان بكڕن!10له‌كاتێكدا نه‌فامه‌كان ڕۆیشتن بۆ نه‌وت كڕین، زاوا گه‌یشت، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵی چوونه ناو هۆڵی شاییه‌كه، ئینجا ده‌رگا داخرا.11دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانی دیكه گه‌ڕانه‌وه‌و ووتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، ده‌رگامان لـێ‌بكه‌ره‌وه.12زاوا وه‌ڵامی دایه‌وه: ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، من ناتان ناسم.13كه‌واته ئێشك بگرن، چونكه ڕۆژو كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن. نموونه‌ی دواكه‌وتنی گه‌وره‌ی ماڵ(14هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌پیاوێك ده‌كات كه ده‌یه‌وێ گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كاو ماڵه‌كه‌یان ده‌داته ده‌ست.15به‌یه‌كێكیان پێنچ بهشو به‌ویكه دوو به‌ش و به‌سێهه‌م یه‌ك به‌ش زیویان پێ‌ده‌دات. هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی، ئینجا ده‌ڕوات.16ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه زیوه‌كه وه‌رده‌گرێ، یه‌كسه‌ر دهڕواتو ده‌ست ده‌كات به‌بازرگانی پێوه‌ی، ئه‌وسا پێنچ به‌شی دیكه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێ.17هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دوو به‌شه‌كه وه‌رده‌گرێ هه‌مان شت ده‌كات، ئه‌ویش دوو به‌شی دیكه به‌ده‌ست ده‌هێنێ.18به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه وه‌رده‌گرێ، ده‌ڕوات له‌زه‌ویدا چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نێ و زیوی گه‌وره‌كه‌ی تیا ده‌شارێته‌وه.19دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێ گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بانگیان ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه.20ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، دێته پێشه‌وه پێنچ به‌شیكه‌ش له‌به‌رده‌می داده‌نێ‌و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ پێنج به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش پێنج به‌شیكه‌یه كه به‌ده‌ستم هێناوه.21گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشت كرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‌و ده‌ست پاك. ده‌ست پاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت22هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه دوو به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‌و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ دوو به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش دوو به‌شی دیكه‌یه كه به‌ده‌ستم هێناوه.23گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشتكرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‌و ده‌ستپاك! ده‌ستپاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت.24ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‌و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی دروێنه ده‌كه‌ی له‌شوێنێك كه نه‌ت ڕوواندووه، كۆده‌كه‌یته‌وه له‌شوێنێك كه نه‌ت چاندووه،25ترسام، ڕۆیشتم به‌شه زیوه‌كه‌م له‌ناو زه‌ویدا شارده‌وه. ها ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته.26گه‌وره‌كه‌ی پێیده‌ڵێت: ئه‌ی كۆیله‌ی خراپ‌و ته‌وه‌زه‌ل! زانیت من دروێنه ده‌كه‌م بێ ڕواندنو كۆده‌كه‌مه‌وه بێ‌چاندن،27جا باشتر وابوو ماڵه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كان دابنایه، تا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رم بگرتایه‌وه.28ئا ئه‌و به‌شه‌ی لـێ‌بسه‌ننه‌وه بیده‌ن به‌وه‌ی ده به‌شه‌كه‌ی پێ‌بوو.29هه‌ر كه‌سێ هه‌یبێ، زۆرتری پێ‌ده‌درێ، تا لێی ده‌ڕژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه.30ئا ئه‌م كۆیله بێ‌سووده، فڕێ بده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێ بهگریانو چڕكه‌چڕكی ددان. عیسا حوكم به‌سه‌ر جیهان ده‌دات
(31كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی به‌شكۆمه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه، داده‌نیشێ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆمه‌ندی خۆی.32هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كۆده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌میدا، ئه‌ویش هه‌ندێكیان له‌وی دیكه‌یان جیا ده‌كاته‌وه وه‌ك چۆن شوان مه‌ڕ له‌بزن جیاده‌كاته‌وه.33جامه‌ڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێ‌و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پیه‌وه.34ئینجا پادشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم پیرۆزی كردوون، ئه‌و پادشـاهیه‌تیه وه‌رگرن كه له‌دروستكردنی جیهانه‌وه بۆتان ئاماده‌كراوه.35چونكه برسی بووم تێرتان كردم، تینوو بووم ئاوتان داپێم، نامۆ بووم جێگه‌تان كردمه‌وه.36ڕووت بووم جلتان له‌به‌ركردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌دام، دیل بووم هاتن بۆ لام.37ئه‌وسا ڕاستودروستان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره، كه‌ی تۆمان به‌برسێتی دیوه نانمان داویتێ؟ یان به‌تینوێتی ئاومان داویتێ؟38كه‌ی تۆمان به‌نامۆیی دیوه‌و جێگه‌مان كردویته‌وه یان به‌ڕوتی جلمان له‌به‌ركردویت؟39كه‌ی تۆمان دیوه به‌نه‌خۆشی یان دیلی سه‌رمان لـێ‌داوی؟40ئینجا پادشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌رشتێك ئێوه بۆ یه‌كێ له‌م برا بچوكانه‌م كردووتانه، بۆ منتان كردووه.41دوای ئه‌وه به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه ڕاوه‌ستاون ده‌ڵێت: دووركه‌ونه‌وه لێم ئه‌ی نه‌فره‌ت لـێ‌كراوینه بۆ دۆزه‌خی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی بۆ شهیتانو دهستو پێوه‌نده‌كه‌ی ئاماده‌كراوه.42چونكه برسی بووم تێرتان نه‌كردم، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ،43نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه، ڕوت بووم جلتان له‌به‌رنه‌كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌نه‌دام، دیل بووم نه‌هاتنه لام.44ئینجا ئه‌وانیش وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره، كه‌ی تۆمان دیوه به‌برسێتی، به‌تینوێتی، به‌نامۆیی، به‌ڕوتی، به‌نه‌خۆشی، به‌دیلیو یارمه‌تیمان نه‌داوی؟45وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هـه‌ر شتێكــتان بــۆ یه‌كێ لـه‌م برا بچـووكانه‌م نه‌كردووه، بۆ منتان نه‌كردووه.46ئینجا ئه‌وانه بۆ سزای هه‌تاهه‌تایی دهچنو ڕاستودروستهكانیش بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.)
Biblica, Inc.