یاقوب5

ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان

1ئێستا گوێ‌بگرن، ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بگرین‏و شیوه‌ن ‎بكه‌ن بۆ ئه‌و نه‌گبه‌تیه‌ی به‌سه‌رتان دێت.2ســامـانه‌كه‌تان گه‌نده‌ڵ بووه‌، به‌رگــه‌ نایابه‌كــانتان مۆرانه‌ لێیداوه‌،3زێڕو زیوتان ژه‌نگ لێیداوه‌، ژه‌نگه‌كه‌شیان ده‌بێت به‌شایه‌ت به‌سه‌رتان‏و وه‌ك ئاگر گۆشتتان ده‌خوات، ئه‌مه‌ش ئه‌و سامانه‌یه‌ كۆتان‎كــردۆته‌وه‌ بۆ ڕۆژانی دوایی.4ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی كاریان ‎كردووه‌ لــه‌ كێڵگه‌كه‌تان‏و نه‌تان‎داوه‌، هاوار ده‌كات‏و شكاتتان لێ‌ ده‌كات. وا هاواری دروێنه‌كه‌ران گه‌یشته‌ گوێی خوداوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار.5له‌سه‌ر زه‌وی به‌نازو نیعمه‌ت‏و خۆشی ژیاون، خۆتان تێركــردووه‌ وه‌ك به‌رخـێكی قه‌ڵه‌و بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین.6حوكمتان به‌سه‌ر بێ‌‏تاوان‏داوه‌و كوشتووتانه‌، ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستیتان ناكات.

دانبه‌خۆ ‎گرتن له‌ئازار

7بۆیه‌ ئه‌ی برایان دانبه‌خۆ‏تان‏بگرن تا هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار‏ چاوه‌ڕێی زه‌ویه‌كه‌ی ده‌كات به‌رووبوومی چاكی بداتێ‌و دان‏به‌خۆیدا ده‌گرێ‌ بۆ بارانی پایزو به‌هار‏.8ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ دانبه‌خۆتان بگرن‏و ووره‌تان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند نزیك بووه‌ته‌وه‌.9ئه‌ی برایان شكات له‌یه‌كتری مه‌كه‌ن، تا حوكمتان به‌سه‌ر نه‌درێت، ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا وه‌ستاوه‌.10برایان، نموونه‌ وه‌رگرن له‌‏دانبه‌خۆ گرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ له‌كاتی ئازار كه‌ به‌ناوی خوداوه‌ند دواون11خۆزگه‌ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی دان‎به‌خۆیان ده‌گرن‏، دانبه‌خۆگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه‌و ده‌زانن چۆن خودا‏وه‌ند پاداشتیدایه‌وه‌، چونكه‌ خوداوه‌ند دڵنه‌رمی‏و به‌زیی زۆره‌.
12برایان، له‌پێش هه‌موو شتێك سوێند مه‌خۆن‏، نه‌ به‌ئاسمان‏و نه‌ به‌زه‌وی‏و نه‌ به‌شتی دیكه‌. به‌ڵكو با قسه‌تان به‌ به‌ڵی بێت گه‌ر وابوو‏، به‌ نه‌خێر بێت گه‌ر وانه‌بوو، ئه‌گینا تاوانبار ده‌كرێن.

نوێژ به‌باوه‌ڕه‌وه‌

13گـه‌ر له‌ناوتان یه‌كێك هه‌یه‌ لـه‌ناخۆشی بێت؟ با نوێژ بكات. گه‌ر له‌ناوتان یه‌كــێك هــه‌یه‌ لـه‌‏خـۆشی بێت؟ با به‌گــۆرانی ستایشی خودا بكات.14گه‌ر له‌ناوتان یه‌كێك هه‌یه‌ نه‌خۆش بێت؟ با پیرانی كـۆمه‌ڵی بـاوه‌ڕداران بـانگ ‎بكات نوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن‏و به‌ناوی خــوداوه‌نده‌وه‌ چه‌وری بكه‌ن!.15ئه‌و نوێژه‌ی به‌‏باوه‌ڕ ده‌كرێت نه‌خۆش چاك ده‌كــاتــه‌وه‌و خــوداوه‌نــد هه‌ڵیده‌سێنێته‌وه‌، گه‌ر گوناهێكی كردبێت خودا لێیخۆش ده‌بێت.16لای یه‌كتر‏ی دان به‌گوناهه‌كانتان ‎بنێن‏، نوێژ بكه‌ن بۆ یه‌كتری تا چاك‎بنه‌وه‌، نوێژی گه‌رمی مرۆڤی ڕاست‏ودروست زۆر كاریگه‌ره‌.
‏
17ئه‌لیاس مرۆڤێك بوو وه‌ك ئێمه‌، به‌گه‌رمی نوێژیكرد تا باران نه‌بارێت، ئیتر بۆ ماوه‌ی سێ‌ ساڵ‏و نیو باران نه‌باری له‌سه‌ر زه‌وی.18ئینجا جارێكی دیكه‌ نوێژی كرده‌وه‌، ئیتر باران باری‎و زه‌وی هاته‌به‌ر.
19ئه‌ی برایان، گه‌ر یه‌كێكتان ڕێگای ڕاستی وون‎كردو یه‌كێكی دیكه‌تان گه‌ڕاندیه‌وه‌،20ئه‌وا بزانن ئه‌وه‌ی گوناهبارێك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ڕێگای گومرایی، ده‌رونێك له‌‏مردن ڕزگار ده‌كات‎و زۆر گوناهیش ده‌شارێته‌وه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9