یەکەم پەترۆس1
1لهپهترۆس، نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ نامۆكانو ده‌ربه‌ده‌ره‌كان لهپۆنتسو غهڵاتیهو كهپدۆكیهو ئاسیا‌و بیسینیه،2ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوك‌و به‌ڕۆحی خۆی پاكوپیرۆزیكردن بۆ گوێڕایهڵیو پرژاندنی خوێنی عیسای مه‌سیح به‌سه‌ریان. به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتیتان به‌سه‌ردا بڕژێ.
ستایشی خوا بۆ هیوای زیندوو
3پیرۆزه خودا باوكی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح! كه له‌سایه‌ی به‌زه‌ییه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌و ئێمه سه‌ر له‌نوێ له‌دایك بووینه‌وه بۆ هیوایه‌كی زیندوو به‌هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان،4بۆ میراتێك بنبڕ نابێ‌و گڵاو نابێ‌و كۆتایی بۆ نییه‌و بۆ ئێوه له‌ئاسمان هه‌ڵگیراوه،5ئێوه به‌هێزی خودا پارێزراون به‌باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی ئاماده‌یه له‌كۆتایی زه‌مانه ڕابگه‌ینرێ.6ئه‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازار ده‌چێژن به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه جۆراوجۆره‌كان،7تا ڕاستی باوه‌ڕتان ده‌ركه‌وێ، كه له‌زێڕی له‌ناوچوو بهنرخترهو به‌ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شكۆمهندیو ستایش‌و ڕێز له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح.8ئه‌وه‌ی نه‌تانبینیوه خۆشتان ده‌وێ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ئێستا نایبینن باوه‌ڕی پێدهكهنو دڵخۆش ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك زمان ناتوانێ باسی بكات، خۆشییه‌كی مه‌زن،9چونكه له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕتان ڕزگاری ده‌روونتان به‌ده‌ست ده‌هێنن.10ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران به‌دوایدا دهگهڕانو پێشبینیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی بۆ ئێوه‌یه،11ده‌گه‌ڕان چ بارودۆخێك یاچ كاتێك بوو ڕۆحی مه‌سیح دیاری كردووه لای ئه‌وان، كاتێ له‌زووه‌وه باسی ئه‌و ئازارانه‌ی مه‌سیحیان كردووه كه دهیچێژێو ئه‌و شكۆمهندیهی دوای دێت.12ئه‌وانه خودا بۆی ئاشكراكردن خزمه‌تی خۆیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خزمه‌تی ئێوه‌یان ده‌كرد، كاتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه قسه‌یان كرد كه ئێستا پێتان ڕاگه‌ێنرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی مزگێنی ڕاده‌گه‌ێنن به‌ڕۆحی پیرۆز، ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه نێرراوه، فریشته‌كانیش به په‌رۆشن بۆ بینینی.بانگه‌واز بۆ پاك‌و پیرۆزی
13بۆیه بامێشكتان له‌ئاماده‌باشی بێت، ووریا بن‌و هیوای خۆتان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌كه‌ته دابنێن كه له‌ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیحه‌وه دێت.14وه‌ك منداڵی گوێڕایه‌ڵ بن، به‌دوای ئاره‌زووه كۆنه‌كانتان مه‌كه‌ون وه‌ك كاتی نه‌زانیتان،15به‌ڵكو چۆن ئه‌وه‌ی بانگیكردوون پاكوپیرۆزه، ئێوه‌ش پاك‌و پیرۆز بن له‌هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك،16چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[پاكوپیرۆز بن، چونكه من پاكوپیرۆزم.]]17ئه‌گه‌ر به‌باوك بانگی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌بێ لایه‌نگیری حوكم ده‌دات، هه‌ر كه‌سێك به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی، كه‌واته به‌ترسه‌وه بژین له‌سه‌رده‌می نامۆییتان.18ئێوه‌ش ده‌زانن چۆن كڕانه‌وه له‌و ڕێبازه پووچانه‌ی له‌باوك‌و باپیرانتان بۆتان مابووه‌وه. ئه‌و كڕینهوهیهش بهشتی له‌ناوچوو نه‌بوو وه‌ك زێڕو زیو،19به‌ڵكو به‌خوێنێكی گرانبه‌ها هه‌روه‌ك لهبهرخێكی بێكهموكوڕ، كه خوێنی مه‌سیحه.20له‌پێش دروستكردنی جیهان ههڵبژێررابوو، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت كه له‌پێناوی ئێوه‌دا بوو.21ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به‌خودا كرد، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان زیندووی كرده‌وه‌و شكۆمه‌ندی پێبه‌خشی، تا هیواو باوه‌ڕتان له‌خوداوه بێ.22ده‌روونتان پاك بكه‌نه‌وه بهگوێڕایهڵیتان بۆ ڕاستی‌و بۆ خۆشه‌ویستیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی برایانه، به‌په‌رۆشه‌وه یه‌كتریتان خۆش بوێ له‌دڵه‌وه.23ئێوه سه‌ر له‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه، نه‌ك بهتۆوێكی له‌ناوچوو، به‌ڵكو بهتۆوێكی نه‌مر، به‌ووشه‌ی چه‌سپاو و زیندووی خودا.24چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[هه‌موو مرۆڤێك وه‌ك گژوگیا وایه‌و هه‌موو شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی وه‌ك گوڵی باخ وایه. گژوگیا ووشك دهبێو گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ،25به‌ڵام ووشه‌ی خوداوه‌ند تاهه‌تایه ده‌مێنێ.]] ئه‌وه‌ش ئه‌و ووشه‌یه‌یه كه مزگێنیتان پێدرا.Biblica, Inc.