یاقوب4
ملكه‌چی خودا بن
1هۆی ئه‌م دوژمنایهتیو ناكۆكییه چییه له‌ناوتان؟ ئایا به‌هۆی ئاره‌زووه خراپه‌كانی ئه‌ندامانی له‌شتان نییه كه ده‌جه‌نگێت له‌گه‌ڵتان؟2ئاره‌زوو دهكهنو ده‌ستتان ناكه‌وێ ئه‌وسا ده‌كوژن. چاوتان له‌ماڵی خه‌ڵكه‌و ناگه‌نه مه‌به‌ستی خۆتان، ئه‌وسا دوژمنایهتیو شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ ده‌ستتان ناكه‌وێت، چونكه له‌خودا داوا ناكه‌ن.3گه‌ر داواشتانكرد وه‌ریناگرن، چونكه به‌مه‌به‌ستی خراپ داوای ده‌كه‌ن، تا ئاره‌زووه‌كانی خۆتانی پێ تێر بكه‌ن.4ئه‌ی داوێنپیسان، ئایا نازانن خۆشه‌ویستی جیهان دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ خودا؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ببێت به‌خۆشه‌ویستی جیهان، ئه‌وه بووه به دوژمنی خودا.5ئایا ئه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز ووتویه‌تی ڕاست نییه كه ده‌ڵێت خودا دڵگه‌رمه بۆ ئه‌و ڕۆحه‌ی تیاماندایه؟6به‌ڵام خودا به‌ره‌كه‌تی زۆرتر ده‌دات بۆیه كتێب ده‌ڵێت: [[خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان دهكاتو به‌ره‌كه‌تی به‌سه‌ر ڕۆحسووكان ده‌بارێنێ.]]7جا ملكه‌چی خودا بن‌و به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن تا لێتان هه‌ڵبێت.8نزیكبنه‌وه له‌خودا ئه‌ویش لێتان نزیك ده‌بێته‌وه. ده‌ستتان پاك بكه‌نه‌وه ئه‌ی گوناهباران، دڵتان خاوێن بكه‌نه‌وه ئه‌ی ڕاڕایه‌كان.9خه‌فه‌ت بخۆن‌و بگرین‌و شیوه‌ن بكه‌ن، تا پێكه‌نینتان ببێت بهگریانو خۆشیتان ببێت به‌ناخۆشی.10له‌به‌رده‌م خوداوه‌ند خۆتان به‌نزم ڕاگرن ئه‌وسا خودا به‌رزتان ده‌كاته‌وه.11ئه‌ی برایان با كه‌ستان به‌خراپه باسی ئه‌وی دیكه‌تان نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی به‌خراپه باسی براكه‌ی بكات یاخود حوكمی به‌سه‌ر بدات ئه‌وا به‌خراپه باسی شه‌ریعه‌ت دهكاتو حوكمی به‌سه‌ر ده‌دات. گه‌ر تۆ حوكم به‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت بده‌یت، ئه‌وا تۆ كاری پێ ناكه‌یت به‌ڵكو خۆت ده‌كه‌یت به‌دادوه‌ر به‌سه‌ریه‌وه.12له‌كاتێك یه‌ك شه‌ریعه‌تدانه‌رو یه‌ك دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت حوكمی ڕزگاربوونو له‌ناوچوون بدات. به‌ڵام تۆ كێی تا حوكم به‌سه‌ر نزیكه‌كه‌ت بده‌یت؟
پشتبه‌ستن به‌خودا
13ئێستا گوێ‌بگرن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن: (ئه‌مڕۆ یان به‌یانی ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار له‌وێ ساڵێك ده‌مێنینه‌وه، كاسبی ده‌كه‌ین‌و پاره په‌یدا ده‌كه‌ین.)14ئێوه كه نازانن به‌یانی چی ڕووده‌دات، كه‌واته ژیانتان چییه؟ هه‌ڵمێكه ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت دوایی نامێنێت.15له‌جیاتی ئه‌وه پێویسته بڵێن: (گه‌ر خوداوه‌ند خواستی له‌سه‌ر بوو و ژیاین، ئه‌م كاره‌و ئه‌وی دیكه ده‌كه‌ین.)16ئه‌گینا ئێوه به لووتبه‌رزییه‌وه شانازی ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره شانازیه‌ش خراپه‌یه.17بۆیه هه‌ر كه‌سێك بزانێت چاكه بكات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یكات ئه‌وه گوناه ده‌كات.Biblica, Inc.