یاقوب3
خراپی زمان
1ئه‌ی برایان، زۆربه‌تان خۆتان مه‌كه‌ن به‌فێركه‌ر، ده‌زانن ئێمه لـێپرسینه‌وه‌ی مه‌زنترمان هه‌یه.2چونكه ئێمه هه‌موومان له‌زۆر شت هه‌ڵه ده‌كه‌ین، گه‌ر یه‌كێك بتوانێ له‌قسه‌كردن هه‌ڵه نه‌كات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه‌و به‌سه‌ر هه‌موو له‌شی زاڵبووه.3ئێمه له‌غاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تا گوێڕایه‌ڵمان بێت‌و بتوانین هه‌موو له‌شی ئاڕاسته بكه‌ین.4هه‌روه‌ها سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه‌و ڕه‌شه‌بای به‌هێز پالـێ پێوه ده‌نێت، كه‌چی كه‌شتیوان بهسهوڵێكی بچووك پێچی پێ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یبات به‌هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت.5هه‌روه‌ها زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام زۆر له‌خۆباییه. سه‌یركه‌ن ئاگرێكی بچووكه دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێت.6زمان وه‌ك ئاگر وایه، جیهـانێكــه له‌خراپه، زمان ئه‌و ئه‌ندامه‌یه هه‌موو له‌ش پیس دهكاتو ئاگر له‌چوارده‌وری سروشت هه‌ڵده‌گیرسێنێت بهگڕێك لهدۆزهخهوهیه.7مرۆڤ ده‌توانێ به‌سه‌ر ئاژه‌ڵی كێویو باڵنده‌و خشۆكو بوونه‌وه‌ری ئاوی زاڵ بێت،8به‌ڵام كه‌س ناتوانێت به‌سه‌ر زمان زاڵ بێت. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت پڕه لهژههری كوشنده.9به‌زمان خوداوه‌ندو باوكمان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌ئه‌ویش نه‌فره‌ت له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ین كه له‌شێوه‌ی خودا دروست كراون.10له‌یه‌ك ده‌م پیرۆزی‌و نه‌فره‌ت دێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش نابێ به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌ی برایان.11ئایا بیستووتانه له‌یه‌ك كانی ئاوی شیرین‌و سوێر هه‌ڵبقوڵێت؟12یاخود ده‌بێت دار هه‌نجیر زه‌یتون بگرێت، یان مێو هه‌نجیر بگرێت؟ ئه‌ی برایان به‌م شێوه‌یه‌ش كانی سوێر ئاوی شیرینی لـێ نایه‌ته ده‌ره‌وه.
دانایی خودایی
13ئه‌وه‌ی له‌ناوتان دانا‌و تێگه‌یشتووه، با ده‌ریبخات به‌ژیانی باشی‌و كرداره‌كانی لهڕۆحسووكی دانایی.14به‌ڵام گه‌ر چاوپیسی تاڵ‌و خواستی خۆویستیتان له‌دڵ بوو، شانازی مهكهنو درۆ سه‌باره‌ت به‌ڕاستی مه‌كه‌ن.15دانایی ئاوا هه‌رگیز له‌خوداوه نییه، به‌ڵكو لهجیهانهو ڕۆحی نییه‌و له‌شه‌یتانه‌وه‌یه.16چونكه له‌كوێ چاوپیسی‌و خۆویستی هه‌بوو، له‌وێ په‌شۆكاویو هه‌موو جۆره خراپه‌یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه.17به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌سـه‌ره‌وه [له‌لای خوداوه] دێت له‌پێش هه‌موو شتێك پاكه، ئاشتیخواز‌و ساكاره، گوێڕایه‌ڵه، پڕ لـهبـهزهییو به‌رووبوومی چاكه، ڕاست‌و ڕێك‌و ڕه‌وانه، دووڕوویی تێدا نییه.18هه‌روه‌ها به‌رووبوومی ڕاستودروستی له‌لایه‌ن ئاشتیخوازان له‌ئاشتیدا ده‌چێنرێت.Biblica, Inc.