یاقوب2

‏به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن

1برایانی خۆشه‌ویست، گه‌ر به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح هه‌یه‌، گه‌وره‌ی شكۆمه‌ندی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن.2گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێك هاته‌ ناوتان ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له‌‏په‌نجه‌ بوو، به‌رگی نایابی له‌به‌ر بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێك هاته‌ ناوتان‏و به‌رگی پیس‏و كۆنی له‌به‌ر بوو.3پێشوازیتان له‌‏ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ كردو پێتان ووت: (فه‌رموو، له‌پێشه‌وه‌ دانیشه‌‏)، ئینجا به‌‏هه‌ژاره‌كه‌تان ووت: (تۆش له‌وێ‌ ڕاوه‌سته‌، یان لێره‌ دانیشه‌ له‌به‌ر پێمان)،4ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت ئێوه‌ جیاوازی یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌ ده‌كه‌ن‏و به‌بیری خراپ خۆتان ده‌كه‌ن به‌دادوه‌ر؟
5گوێ‌ بگرن ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویست: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ تا ده‌وڵه‌مه‌ندبن له‌‏باوه‌ڕو ببن به‌میراتگری پادشاهێتی‏، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنیداوه‌ بیدات به‌وانه‌ی خۆشیان‏ده‌وێ‌؟6ئێوه‌ به‌سووكی سه‌یری هه‌ژاران ده‌كه‌ن. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین له‌گه‌ڵتان زۆردارن‏و ڕاتانده‌كێشن بۆ دادگاكان؟7ئایا ئه‌وان نین گاڵته‌ به‌ناوی چاكی [[[مه‌سیح]]] ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێی بانگكراون؟
8گه‌ر ئێوه‌ به‌ته‌واوی كار به‌شه‌ریعه‌تی شاهانه‌ بكه‌ن به‌پێی كتێبی پیرۆز كه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌]]، ئه‌وا شتێكی چاك ده‌كه‌ن.9به‌ڵام گه‌ر به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد، ئه‌وا گوناه‌ ده‌كه‌ن‏و شه‌ریعه‌ت تاوانبارتان ده‌كات وه‌ك سه‌رپێچیكه‌ر. ‏10ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت كار بكات، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك ڕاسپارده‌یان بشكێنێت به‌وه‌ هه‌ڵه‌ی له‌هه‌موودا كردووه‌،11چونكه‌ ئه‌وه‌ی ووتویه‌تی: [[داوێن پیسی مه‌كه‌]] هه‌ر ئه‌وه‌ ووتویه‌تی: [[مه‌كوژه‌]]. گه‌ر داوێن پیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی شه‌ریعه‌تت‏كردووه‌.12بدوێن‏و كار بكه‌ن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی سه‌ربه‌ستی حوكمیان به‌سه‌ر ده‌درێ.13چونكه‌ حوكمدان بێ‌به‌زه‌ییانه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌زه‌ییان نه‌بووه‌. به‌زه‌ییش به‌سه‌ر حوكمدان سه‌رده‌كه‌وێ‌.

باوه‌ڕو كردار

14ئه‌ی برایان چ‏سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر یه‌كێك بڵێ‌ باوه‌ڕم هه‌یه‌، به‌ڵام كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟ ئایا ئه‌م جۆره‌ باوه‌ڕه‌ ڕزگاری ده‌كات؟15گه‌ر خوشك‏و برایه‌ك پێویستیان به‌ جل‏وبه‌رگ‏و ‏خواردنی ڕۆژانه‌ هه‌بوو،16یه‌كێكتان پێیان ووتن: (به‌خێر بچن، جلی گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ن، تێر بخۆن.) ئه‌مه‌ چ سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی بۆ له‌ش نه‌یانده‌یتێ‌؟17به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین باوه‌ڕ له‌خۆیدا به‌ته‌نها مردووه‌، گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت.18له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكتان بڵێ‌: (تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌و من ‎‏كردار.) نیشانم‎‏بده‌ باوه‌ڕت چۆن بێ‌ كردار ده‌بێت، ئه‌وسا منیش به‌كرداره‌كانم نیشانت ده‌ده‌م باوه‌ڕم چۆنه‌‏.19تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ یه‌ك خودا هه‌یه‌، شتێكی چاك ده‌كه‌یت. ڕۆحه‌ پیسه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌مه‌ هه‌یه‌و ده‌له‌رزن له‌‏ترسان.
‏
20ئه‌ی مرۆڤی گێل، پێویست به‌سه‌لماندن ده‌كات كه‌ باوه‌ڕ بێ‌ كردار بێ‌سووده‌؟21سه‌یری ئیبراهیمی باوكمان بكه‌، ئایا به‌كردار‏ه‌كه‌ی نه‌بوو خودا بێ‌تاوانی كرد، كاتێ‌ ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌ش‎‏كرد له‌سه‌ر قوربانگا؟22تۆ ده‌بینیت باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه‌ چالاكه‌، هه‌روه‌ها باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه‌ ته‌واو بووه‌،23به‌مه‌ ووته‌ی كتێبی پیرۆز هاته‌دی كه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به‌ڕاست‎ودروستی بۆی دانرا]]، هه‌روه‌ها ناویان نا دۆستی خودا.24ده‌بینین مرۆڤ ته‌نها به‌باوه‌ڕی بێ‌تاوان نابێت به‌ڵكو به‌كرداره‌كانیشی‏.25ئایا ڕاحابی داوێن‎پیس به‌م شێوه‌یه‌ بێ‌تاوان نه‌بوو، چونكه‌ پێشوازی له‌نێرراوان كردو له‌‏ڕێگایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ربازی كردن؟26چۆن له‌شی مرۆڤ ڕۆحی تیا نه‌مێنێت ده‌مرێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت ده‌مرێت‏.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9