کردار6
هه‌ڵبژاردنی حه‌وت خزمه‌تكار
1كاتێ له‌و ڕۆژانه‌دا ژماره‌ی قوتابیه‌كان زیادی ده‌كرد، گیروگرفت كه‌وته نێوان عیبرانیهكانو جووله‌كه یۆنانیه‌كان، چونكه جێبه‌جێكردنی پێویستی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ خرابوو.2بۆیه دوانزه نێرراوهكه هه‌موو قوتابیانیان بانگكردو پێیانووتن: (نابێ ئێمه واز له‌ووشه‌ی خودا بهێنینو بهئازووقه دابه‌شكردن خه‌ریك بین.3ئه‌ی برایان له‌نێو خۆتان حه‌وت پیاو هه‌ڵبژێرن كه ناوبانگیان باش بێت‌و پڕبن له‌ڕۆحی پیرۆز‌و له‌دانایی، هه‌تا هه‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه.4به‌ڵام ئێمه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر نوێژكردن‌و خزمه‌تكردنی ووشه‌ی خودا.)5خه‌ڵكه‌كه هه‌موو ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌دڵ بوو، یه‌كه‌مجار ئیستفانۆسیان هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش پیاوێكی پڕ لهباوهڕو ڕۆحی پیرۆز بوو، ئینجا فیلیپۆسو پوروخۆرسو نیكانۆرو تیمۆنو پهرمیناسو نیقولاوسی ئه‌نتاكی كه ناجوولهكهبوو ببوو به‌جووله‌كه.6ئه‌وانه له‌پێش نێرراوان دانرانو ئه‌وانیش ده‌ستیان خسته سه‌ر سهریانو نوێژیان بۆ كردن.7ئیتر ووشه‌ی خودا زیاتر بڵاوبووه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی قوتابیان له قودس زیاد بوو، كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ش له كاهینه‌كان گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ بوون.گرتنی ئیستفانۆس
8ئیستفانۆسیش پڕ له به‌ره‌كه‌ت‌و هێزی خودا، كاری سهرسوڕهێنهرو نیشانه‌ی گه‌وره‌ی له‌نێو گه‌ل ده‌كرد.9جا هه‌ندێ له‌وانه‌ی سه‌ر بهكهنیشتی كۆیـله ئــازاد كـراوهكان بوون، له‌گه‌ڵ جووله‌كه قهیرهوانییهكانو ئهسكهندهریهكان شه‌ڕه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئیستفانۆسكرد، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی ناوچه‌ی كیلیكیاو ئاسیاشیان له‌گه‌ڵدابوو.10به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و داناییه‌و ئه‌و ڕۆحه بكه‌ن كه تیایدا ده‌دوا.11هیچیان بۆ نه‌كرا چه‌ند كه‌سێكیان هاندا تا بڵێن: (گوێمان لهئیستفانۆس بوو كفری سه‌باره‌ت به موسا‌و خودا ده‌كرد.)12ئینجا گهلو پیران‌و مامۆستایانی شه‌ریعه‌تیان جۆش‌دا، ئه‌وسا گرتیانو هێنایانه لای ئه‌نجوومه‌ن،13شایه‌تی درۆیان به‌سه‌ره‌وه دروستكرد‌و ده‌یان ووت: (ئه‌م كابرایه دژی ئه‌م شوێنه پیرۆزه‌و شه‌ریعه‌ت هه‌میشه قسه دهكاتو وازناهێنێ.14چونكه گوێمان لێی‌بوو ده‌یووت عیسای ناسیری ئه‌م په‌رستگایه دهروخێنێو ئه‌و خووڕهوشتانهی له‌موسا وه‌رمانگرتووه ده‌یگۆڕێ.)15كاتێ سه‌یریانكرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌كۆڕه‌كه ئاماده‌بوون سه‌رنجیاندا، بینییان ده‌موچاوی وه‌ك ده‌موچاوی فریشته وایه.Biblica, Inc.