کردار5
حهنانیاو سه‌فیره
1به‌ڵام پیاوێك ناوی حه‌نانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی ڕێكه‌وت ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی هه‌یبوو فرۆشتی،2به ئاگاداری ژنه‌كه‌ی به‌شێ له‌نرخه‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه هێنایو خستیه به‌رده‌م نێرراوان.3به‌ڵام په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی حه‌نانیا، بۆچی ڕێگه‌تدا به شه‌یتان بچێته دڵته‌وه، درۆت له‌گه‌ڵ ڕۆحی پیرۆز كرد‌و به‌شێ له‌نرخی كێڵگهكهت بۆ خۆت دانا؟4ئایا نه‌تده‌توانی كێڵگه‌كه بۆ خۆت دانێیو نه‌یفرۆشی كاتێ كه هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو نرخه‌كه‌ی هه‌ڵگریت؟ ئیتر بۆچی له‌دڵی خۆتدا ویستت ناپاكی بكه‌یت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا.)5كاتێ حه‌نانیا گوێی له‌م قسه‌یه بوو كه‌وت به زه‌ویداو مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مه‌یان زانی ترسێكی زۆریان لـێنیشت.6ئه‌وسا هه‌ندێ گه‌نج هه‌ستان حهنانیهیان كفنكرد، ههڵیانگرتو ناشتیان.7پاشان نزیكه‌ی دوای سێ كاژێر ژنه‌كه‌ی حه‌نانیا هاتو ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو نه‌یده‌زانی،8په‌ترۆس لێیپرسی: (پێم بڵێ: ئایا به‌م نرخه كێڵگهكهتان فرۆشت؟) ژنه‌ش له وه‌ڵامدا ووتی: (به‌ڵێ، به‌و نرخه.)9جا په‌ترۆس پێی‌ووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت ڕێككهوتی تا ڕۆحی خوداوه‌ند تاقیبكه‌نه‌وه؟ ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی مێرده‌كه‌یان ناشتی گه‌یشتنه به‌رده‌رگا، تۆش هه‌ڵده‌گرن.)10ژنه ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رپێی په‌ترۆس كهوتو مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه‌ژووره‌وه‌و بینییان مردووه، لاشه‌كه‌یان ههڵگرتو له‌ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان.11ئیتر ترسێكی زۆر گه‌وره باڵیكێشا به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌بیست.
زۆربوونی باوه‌ڕداران
12له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوان زۆر نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌نێو گه‌ل ئه‌نجامدرا. هه‌موویان له‌هۆڵی سلێمان له‌په‌رستگا كۆده‌بوونه‌وه.13كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌شـداریان بێت، به‌ڵام گه‌ل زۆر ڕێزی ده‌گرتن.14ژماره‌ی باوه‌ڕداران به‌خوداوه‌ند زیاتربوو، به باوه‌ڕهێنانی چه‌ند كۆمه‌ڵێ له‌ژن‌و له‌پیاو.15خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان به جێگاكانیانهوه ده‌برده سه‌ر شه‌قامه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌ر سێبه‌ری په‌ترۆس له‌كاتی ڕۆیشتنی بكه‌وتایه‌ته سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان چاك ده‌بووه‌وه.16خه‌ڵكێكی زۆر له‌شارو دێهاته‌كانی ده‌وروپشته‌وه ده‌هاتن بۆ قودس نه‌خۆشه‌كانیان هه‌ڵده‌گرت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ڕۆحی پیس ده‌تلانه‌وه، ئیتر هه‌موویان چاكبوونه‌وه.17به‌ڵام سه‌رۆك كاهینو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیبوون له‌و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه سهدوقیهكان بوون حه‌سوودییان پێ بردن.18نێرراوهكانیان گرت‌و خستیاننه به‌ندیخانه‌ی گشتی.19به‌ڵام فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌شه‌ودا ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌ی كرده‌وه‌و ئازادیكردنو پێی‌ووتن:20(بڕۆن له‌په‌رستگا ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه تازه‌یه به‌خه‌ڵكی بڵێن.)21ئه‌وانیش كه گوێیان له‌م قسانه‌بوو، به‌یانی زوو چوون بۆ په‌رستگاو ده‌ستیانكرد به فێركردن. ئینجا ئه‌نجوومه‌نی باڵا كۆبووه‌وه، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كاهینو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیبوون، هه‌روه‌ها پیرانی ئیسرائیل، به‌شوێن نێرراوانیان نارد له‌به‌ندیخانه تا بیانهێنن،22به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كان چوونه به‌ندیخانه‌و نه‌یاندۆزینه‌وه. ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵیان دانێ‌و23ووتیان: (ده‌رگای بهندیخانهكهمان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانه‌كان له‌به‌رده‌می وه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیادا نه‌دی.(24كاتێ سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگاو سه‌رۆك كاهین ئه‌مه‌یان بیست سه‌ریان سوڕما، پرسییان: (چۆن شتی واده‌بێ؟)25ئینجا پیاوێك هاته ناو كۆڕه‌كه‌و ووتی: (ئه‌و پیاوانه‌ی خستبووتانه ناو به‌ندیخانه ئێسـتا له‌په‌رستگا وهستاونو خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌ن.)26ئه‌وسا سه‌رۆك پاسهوانهكانو ئه‌فسه‌ره‌كان ڕۆیشتن نێرراوانیان بێتوندو تیژی هێنا، چونكه له‌گه‌ل ده‌ترسان به‌ردبارانیان بكه‌ن.27كاتێ ڕایانگرتن له‌به‌رده‌م كۆڕه‌كه‌دا، كاهینی به‌رز لێیانی پرسی‌و28ووتی: (به توندی فه‌رمانمان پێدان بــه‌م نــاوه خه‌ڵكی فێر مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه هه‌موو قودستان پڕكرد له فێركردنه‌كانتان، ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان.(29پهترۆسو نێرراوان وه‌ڵامیاندایه‌وه: (ئێمه پێویسته زیاتر ملكه‌چی خودا بین نه‌ك خه‌ڵك!)30ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه له‌سه‌ر دار هه‌ڵتانواسی، خودای باوك‌و باپیرانمان له‌نێو مردووان‌دا زیندوویكردهوه.31هه‌روه‌ها خودا به‌رزیكرده‌وه بۆلای ده‌سته ڕاستی خۆی، كردی به سهرۆكو ڕزگاركه‌ر هه‌تا تۆبه‌كردن‌و لـێخۆش بوونی گوناه به ئیسرائیل ببه‌خشێ.32جا ئێمه شایه‌تی ئه‌مه ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ئه‌مه ده‌دا، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تی به‌وانه‌ی ملكه‌چن بۆی.)33كاتێ ئه‌وانه‌ی كۆببوونه‌وه له‌وێ گوێیان له‌م قسانه بوو زۆر تووڕه‌بوون، ویستیان نێرراوان بكوژن.34به‌ڵام یه‌كێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناوی غهمالائیل بوو، مامۆستای شهریعهتو فهریسیبوو، هه‌موو گه‌ل ڕێزی لـێدهگرت، هه‌ستاو فه‌رمانیدا نێرراوان بۆ ماوه‌یه‌ك ببرێنه ده‌ره‌وه.35ئینجا بهئهنجوومهنهكهی ووت: (ئه‌ی پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداربن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وی بیكه‌ن به‌م پیاوانه.36ماوه‌یه‌كی كورت له‌مه‌وبه‌ر سوداس ناوێك هه‌ستاو خۆی به‌شتێك داده‌نا، نزیكه‌ی چوارسه‌د پیاو دوایكهوتن، به‌ڵام كوژراو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه، ئیتر ناوی نه‌ما.37ئینجا له كاتی ناونووسینه‌كه‌دا یه‌هوزای جه‌لیلی هه‌ستاو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك ڕوویان تێكردو شوێنی كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌ویش له‌ناوچوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه.38جا ئێستا من ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، دووربكه‌ونه‌وه له‌و پیاوانه‌و وازیان لـێبهێنن، گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕو كاره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێت، مسۆگه‌ر له‌ناوده‌چێ،39به‌ڵام گه‌ر له‌لایه‌ن خوداوه بێ هه‌رگیز ناتوانرێ به‌رامبه‌ری ڕابوهسترێ، یاخود ده‌تانه‌وێ ببنه دوژمنی خودا‌ش؟(40ئیتر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌م ئامۆژگاریه كاریانكردو نێرراوانیان بانگ‌كرد، قامچیان لـێدانو فه‌رمانیان پێدان له‌مه‌ولا به‌ناوی عیسا كار نه‌كه‌ن، دوایی ئازادیانكردن.41به‌ڵام نێرراوان بهدڵشادیهوه له‌هۆڵی دادگاكه هاتنه‌ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان واحیسابكرا بوون شایانی ئه‌وه بن بێ‌نرخ سه‌یر بكرێن له‌پێناوی ناوی عیسا.42جا ئه‌وانیش بێووچان هه‌موو ڕۆژێك له‌په‌رستگاو له ماڵان، خه‌ڵكیان فێردهكردو ڕایانده‌گه‌یاند كه عیسا مه‌سیحه.
Biblica, Inc.