یەکەم یۆحەنا5
باوه‌ڕهێنان به‌مه‌سیح
1ئه‌وه‌ی بڕوای به‌وه هه‌بێت كه عیسا مه‌سیحه، ئه‌وه له‌خوداوه بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی باوكی خۆش بوێت، ئه‌وا ئه‌وه‌شی خۆش ده‌وێت كه لێی بووه.2به‌مه ده‌زانین ئێمه منداڵه‌كانی خودامان خۆش ده‌وێت، گه‌ر خودامان خۆش بوێت‌و كار بهڕاسپاردهكانی بكه‌ین،3چونكه ئه‌مه خۆشه‌ویستی خودایه، كار بهڕاسپاردهكانی بكه‌ین، ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین.4چونكه هه‌ر كه‌سێك له‌خودا له‌دایكبوو بێت به‌سه‌ر جیهاندا سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر جیهاندا سه‌رده‌كه‌وێت، باوه‌ڕمانه.5كێ ده‌توانێت به‌سه‌ر جیهان سه‌ربكه‌وێت؟ جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه.6ئه‌مه عیسای مه‌سیحه، ئه‌وه‌ی به‌ئاو و خوێن هاتووه، نه‌ك ته‌نها به‌ئاو، به‌ڵكو به‌ئاو و به‌خوێن. ڕۆحیش شایه‌تی ده‌دات، چونكه ڕۆح ڕاستییه.7ئه‌وانه‌ی له‌زه‌وی شایه‌تی ده‌ده‌ن سیانن:8ڕۆح‌و ئاو و خوێن، ئه‌و سیانه‌ش یه‌ك شایه‌تییان هه‌یه.9گه‌ر ئێمه به شایه‌تی خه‌ڵك ڕازی بین، ئه‌وا شایه‌تی خودا گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌مه شایه‌تی خودایه سه‌باره‌ت بهڕۆڵهكهی داویه‌تی.10ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێ ئه‌م شایه‌تییه له دڵیدایه، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به‌خودا نه‌كات ئه‌وا به‌درۆی ده‌خاته‌وه، چونكه باوه‌ڕ به‌و شایه‌تییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت بهڕۆڵهكهی داویه‌تی.11ئه‌مه‌ش شایهتیهكهیه، خودا ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێ داوین‌و ئه‌و ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌ی دایه.12ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی دهبێتو ئه‌وه‌ش ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ئه‌وا ژیانی نابێت.دڵنیایی ژیانی هه‌تاهه‌تایی
13ئه‌مه بۆ ئێوه ده‌نووسم تا بزانن ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان هه‌یه، ئێوه كه باوه‌ڕتان هه‌یه به‌ناوی ڕۆڵه‌ی خودا.14ئه‌مه‌ش ئه‌و باوه‌ڕو متمانه‌یه‌یه كه هه‌مانه به‌و، گه‌ر به‌پێی ویستی خۆی داوای هه‌ر شتێك بكه‌ین گوێمان لێ ده‌گرێت.15گه‌ر بزانین هه‌رچییه‌ك داوا بكه‌ین گوێمان لێده‌گرێت، ده‌زانین ئه‌وه‌ی داوامان كردووه لێی ده‌ستمانكه‌وتووه.16گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی ببینێت گوناهێك ناكات بۆ مردن بێت، پێویسته له‌سه‌ری له‌خودا بپاڕێته‌وه بۆ براكه‌ی. خودا‌ش ژیان به‌و كه‌سانه ده‌دات كه گوناه بۆ مردن ناكه‌ن. گوناه هه‌یه بۆ مردنه، له‌پێناوی ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت.17هه‌موو تاوانێك گوناهه‌و گوناهیش هه‌یه بۆ مردن نییه.18ده‌زانین هه‌ر كه‌سێك له‌خوداوه له‌دایكبوو بێت به‌رده‌وام نابێت لهگوناهكردن، چونكه ڕۆڵه‌ی خودا دهیپارێزێو ناهێڵێ به‌دكار ده‌ستی پێی بگات.19ده‌زانین ئێمه لهخوداوهینو هه‌موو جیهان له‌ژێر ده‌ستی خراپه‌كار ]شه‌یتان[ دانراوه.20هه‌روه‌ها ده‌زانین ڕۆڵه‌ی خودا هاتو چاوی كردینه‌وه تا خودای ڕاستی بناسین‌و ئێستا له‌ئه‌و ده‌ژین، له‌عیسای مه‌سیح كه ڕۆڵه‌یه‌تی. ئه‌مه خودای ڕاست‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه.21ڕۆڵه بچووكه‌كان، خۆتان لهبتهكان بپارێزن.Biblica, Inc.