دووەم یۆحەنا1
1له‌پیره‌كـه‌وه بۆ ئه‌و خانمه‌ی هه‌ڵبژێرراوه‌و بۆ ڕۆڵه‌كـانیشی، كه به‌ڕاستی خۆشم ده‌وێن، نه‌ك من به‌ته‌نها به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌ناسن،2له‌پێناوی ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌ناومان جێگیر دهبێتو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت.3به‌ره‌كه‌ت‌و به‌زه‌ییو ئاشتی خـودای باوكی ئاسمانی‌و عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی، به‌ڕاستیو به‌خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵماندا ده‌بێت.
ڕاستی‌و خۆشه‌ویستی
4زۆر دڵخۆش بووم كه زانیم هه‌ندێك له‌رۆلِه‌كانت هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی ئاسمانی ڕایسپاردین.5ئێستا ئه‌ی خانم، من ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ نانووسم، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێمان لێبووه، داوات لێ‌ده‌كه‌م یه‌كتریمان خۆش بوێت.6چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌مه‌یه كه به‌پێی ڕاسپارده‌كانی خودا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، ڕاسپارده ئه‌مه‌یه، كه له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێبووه، پێویسته به‌خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.ئاگاداری گومڕاییكه‌ران بن
7چونكه گومڕاییكه‌ری زۆر هاتوونه جیهانو دان به‌وه‌دا نانێن عیسای مه‌سیح له‌له‌شدا بووه، ئه‌وانه گومڕاییكه‌رو دژه‌مه‌سیحن.8ته‌ماشای خۆتان بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی كردووتانه له‌ده‌ستتان نه‌چێت، به‌ڵكو پاداشتێكی ته‌واوی لێ به‌ده‌ست بهێنین.9هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات‌و له‌ڕێنماییه‌كانی مه‌سیح جێگیر نه‌بێت، ئه‌وا له‌خودا نییه. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕێنماییانه جێگیر بێت، ئه‌وا باوكی ئاسمانی‌و ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌یه.10گه‌ر یه‌كێك بۆلاتان بێت‌و ئه‌و ڕێنماییانه‌تان پێ‌ڕانه‌گه‌ێنێت، ڕێگای پێ مه‌ده‌ن بێته ماڵتانو پێشوازی لێمه‌كه‌ن.11چونكه هه‌ر كه‌سێك پێشوازی لێبكات له‌كاره خراپه‌كانی به‌شداری ده‌كات.كۆتایی
12زۆر شتم هه‌یه بۆتانی بنووسم، به‌ڵام پێم خۆش نییه بهمهرهكهبو له‌سه‌ر كاغه‌ز بێت، چونكه ئـومێده‌وارم بۆ لاتان بێم، تا ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیه‌كه‌مان پڕ‌و ته‌واو بێت.13ڕۆڵه‌كانی خوشكه هـه‌ڵبژێرراوه‌كه‌ت سڵاوت لێ ده‌كه‌ن.Biblica, Inc.