یەکەم کۆرنسۆس5
حوكمدان به‌سه‌ر داوێنپیس
1له‌ڕاستیدا بڵاوبووه‌ته‌وه كه له‌نێوانتان داوێنپیسی هه‌یه. جۆره داوێنپیسیهك ته‌نانه‌ت له‌لای بتپه‌رستانیش نییه، پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی خۆی ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات.2له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بهلووتبهرزیهوه شانازی به‌خۆتان ده‌كه‌ن! ئایا له‌جیاتی ئه‌مه باشتر نییه ماتهمداربن هه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتان نه‌مێنێ؟3من به‌له‌ش لێتان دوورم، به‌ڵام به‌ڕۆح له‌گه‌ڵتانم، حوكمم داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه هه‌روه‌ك له‌وێ بووبم.4به‌ناوی خوداوه‌ندمان عیسا كۆببنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م شتانه‌ی كردووه، ئه‌وسا منیش به‌ڕۆح له‌گه‌ڵتان ده‌بم. به‌هۆی هێزو توانای خوداوه‌ندمان عیسا،5ئه‌و پیاوه بده‌نه ده‌ستی شه‌یتان تا له‌شی بفه‌وتێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی ڕزگاری بێ له‌ڕۆژی لـێپرسینهوهی خوداوه‌ند عیسا.6باش نییه ئێوه شانازی به‌خۆتانه‌وه بكه‌ن. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێ؟7جا خۆتان پاكبكه‌نه‌وه له هه‌ویرترشی كۆن هه‌تا ببن به هه‌ویرێكی تازه، چونكه ئێوه نانێكن هه‌ویرترشی تیا نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌رخی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی ئێمه‌یه‌و كرا به قوربانی.8كه‌واته ئێمه باجهژن بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ك به‌نانی هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی چاوپیسی‌و خراپه، به‌ڵكو به‌نانی فه‌تیره‌ی پاكی‌و ڕاستی.9من پێشتر بۆم نووسیون تێكه‌ڵ بهداوێنپیسان مه‌بن،10مه‌به‌ستم له داوێنپیسو چاوچنۆكو دزو بتپه‌رستانی ئه‌م جیهانه نییه، ئه‌گینا ئێوه ناچار ده‌بوون له‌م جیهانه بچنه ده‌ره‌وه.11به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بۆم نووسیون تێكه‌ڵ به‌یه‌كێك مه‌بن، خۆی ناوناوه برا له‌باوه‌ڕ، به‌ڵام له‌هه‌مان كات گوناهباره به داوێنپیسی یان چاوچنۆكی یاخود بتپهرستیو جنێوفرۆشی یان سهرخۆشیو دزی. ئه‌م جۆره كه‌سانه ته‌نانه‌ت بۆ نان خواردنیش له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشن.12ئایا كاری منه حوكم به‌سه‌ر ئه‌وانه بده‌م كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانن؟ ئایا ئێوه نین حوكم ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ن؟13چونكه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن، خودا حوكمیان به‌سه‌ر ده‌دات. [[له‌ناو خۆتان خراپه‌كار ده‌ربكه‌ن.]]Biblica, Inc.