یەکەم کۆرنسۆس6
شكاتی نێوان باوه‌ڕداران
1گه‌ر هاتوو له‌نێوانتان یه‌كێك شكاتێكی هه‌بوو دژی ئه‌ویتر، ئایا ده‌وێرێ شكاته‌كه‌ی بباته لای زۆرداران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیباته لای برایانی پیرۆز؟2ئایا نازانن برایانی پیرۆزن حوكم به‌سه‌ر جیهان ده‌ده‌ن؟ گه‌ر هاتوو ئێوه بتوانن حوكم به‌سه‌ر جیهان بده‌ن، ئایا توانای ئه‌وه‌تان نییه به‌سه‌ر كاروباری ساكار‌و ئاسان حوكم بده‌ن؟3ئایا نازانن ئێمه ته‌نانه‌ت حوكم به‌سه‌ر فریشته‌كانیش ده‌ده‌ین؟ ئیتر چۆن توانا‌مان نییه به‌سه‌ر گیروگرفتی ڕۆژانه‌مان زاڵبینو حوكم به‌سه‌ر كاروباری ئه‌م ژیانه‌دا بده‌ین؟4گه‌ر ئێوه له‌م باره‌یه‌وه ناكۆكی كه‌وته نێوانتان، ئایا ده‌یبه‌نه لای ئه‌وانه‌ی بێنرخن له‌لای كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران؟5من ئه‌مه ده‌ڵێم تاكو شه‌رم بكه‌ن. ئایا له‌ناوتان یه‌كێكی دانای تیادا نییه بتوانێ بڕیار سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه بدات؟6برا برای خۆی ڕاده‌كێشێ بۆ دادگا، ئه‌مه‌ش بۆ لای بێباوه‌ڕان!7له‌ڕاستیدا شوره‌ییه بۆ ئێوه له‌نێوانتان شكاتو شكاتكاریو ئاژاوه هه‌بێ. باشتر نه‌بوو بۆتان زۆرلێكراوبن؟ باشتر نه‌بوو بۆتان ڕووتێنراوبن؟8به‌ڵام ئێوه خۆتان خراپه‌و تاڵان به‌رامبه‌ر براكانیشتان ده‌كه‌ن.9ئایا نازانن زۆردار نابێته میراتگری پادشاهێتی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، نه داوێنپیسو نه بتپهرستو نه مێبازو نه هه‌تیوباز،10نه دزو نه چڵێسو نه سهرخۆشو نه جنێوفرۆشو نه تاڵانكه‌ر نابنه میراتگری پادشاهێتی خودا.11جا هه‌ندێكتان به‌م شێوه‌یه بوون، به‌ڵام ئێستا شۆراونهوه، به‌ڵكو پیرۆزكراونو بێ‌تاوان بوون به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مهسیحو ڕۆحی خودامان.به‌له‌ش ستایشی خودا بكه‌ن
12له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: (هه‌موو شتێك دروسته بۆ من.) به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودی نییه. (هه‌موو شتێك دروسته بۆ من.) به‌ڵام نابم به‌كۆیله‌ی هیچ شتێك.13له‌وانه‌یه یه‌كێكی تر بڵێ: (خواردن بۆ وورگهو وورگیش بۆ خواردن)، ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام دڵنیابن خودا هه‌ردووكیان له‌ناوده‌بات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه له‌ش بۆ داوێنپیسییه، به‌ڵكو بۆ خوداوه‌نده، هه‌روه‌ها خوداوه‌ندیش بۆ له‌شه.14ئیتر چۆن خودا به‌هۆی توانای خۆیه‌وه خوداوه‌ندی له‌ناو مردووان هه‌ستانده‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه.15ئایا ده‌زانن له‌شتان ئه‌ندامی له‌شی مه‌سیحه؟ ئایا ده‌بێ ئه‌ندامی له‌شی مه‌سیح بهێنمو بیكه‌م به‌ئه‌ندامی له‌شی داوێنپیسێك؟ نه‌خێر، هه‌رگیز ئه‌مه نابێ!16ئایا نازانن ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داوێنپیسێك تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵی ده‌بێ به‌یه‌ك له‌ش؟ چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[هه‌ردووكیان ده‌بن به یه‌ك له‌ش.]]17به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بوو به‌یه‌ك، له‌گه‌ڵی ده‌بێ به‌یه‌ك ڕۆح.18له داوێنپیسی دووربكه‌ونه‌وه، چونكه هه‌ر گوناهێك مرۆڤ بیكات كار ناكاته سه‌ر له‌شی، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شه، به‌ڵام داوێنپیس هه‌ڵه دژی له‌شی خۆی ده‌كات.19ئایا نازانن له‌شتان په‌رستگای ڕۆحی پیرۆزه ئه‌وه‌ی تیاتاندایهو جێگیربووه له‌لایه‌ن خوداوه؟ ئیتر ئێوه هی خۆتان نین، به‌ڵكو هی خودان.20چونكه ئێوه به نرخێكی گران كڕراون. كه‌واته بهلهشتان ستایشی خودا بكه‌ن.
Biblica, Inc.