یەکەم کۆرنسۆس4
نێرراوانی مه‌سیح
1به‌م شێوه‌یه باخهڵكی به‌خزمه‌تكاری مهسیحو هه‌ڵگری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێ.2له‌مه‌ش زیاتر ئه‌وه‌ی داوا ده‌كرێ له‌وانه‌ی هه‌ڵگری نهێنین دڵسۆزییه.3من به‌لامه‌وه گرنگ نییه گه‌ر ئێوه حوكمم به‌سه‌ر بده‌ن یاخود هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه، ته‌نانه‌ت خۆشم حوكم به‌سه‌رخۆم ناده‌م.4جا كه ویژدانم به‌شتێك ئازاری نه‌دام، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ بێ‌تاوانم، چونكه خوداوه‌نده ئه‌وه‌ی حوكمم به‌سه‌ر ده‌دا.5كه‌واته پێش كاته‌كه حوكم مه‌ده به‌سه‌ر كه‌س، هه‌تا خوداوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕووناكی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئێستا له‌تاریكی شاراوه‌یه‌و نیازی دڵ ده‌رده‌خات، ئه‌و كاته هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی كرداری خۆی له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێ.6ئه‌ی برایان، من خۆم‌و ئه‌پۆلۆسم بۆ كردن به‌نموونه تا بۆتان ڕوونبێتهوهو له‌ئێمه‌وه فێربن مه‌به‌ست چییه له‌وه‌ی، كه‌س له‌سه‌رووی ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه نه‌ڕوات، جا له‌به‌رئه‌وه با كه‌س له‌ناوتان لووتبه‌رز نه‌بێ به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه.7كێ تۆی به‌زیاتر داناوه له‌خه‌ڵكیتر؟ ئایا تۆ چیت هه‌یه وهرتنهگرتبێ؟ كه‌واته، گه‌ر وهرتگرتبێ، بۆ شانازی ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی وهرتنهگرتبێ؟8ئێستا ئێوه تێربوونو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! بوون به پادشا به‌بێ ئێمه. خۆزگه ئێوه به‌ڕاستی پادشا بوونایه ئه‌وسا له‌گه‌ڵتان به‌شداری حوكمڕانیمان ده‌كرد!9من له‌و باوه‌ڕه‌دام خودا به‌ئێمه‌ی نێرراو، له‌ناو خه‌ڵك نزمترین شوێنی پێداوین، وه‌ك یه‌كێك له‌به‌ر چاوی فریشته‌و مرۆڤ‌و جیهان، به‌ئاشكرا حوكمی مردنی به‌سه‌ر درابێ.10ئێمه له‌پێناوی عیسا خه‌ڵك به نه‌زان سه‌یرمان ده‌كات، به‌ڵام ئێوه به‌هۆی عیساوه خه‌ڵكی به‌دانا سه‌یرتان ده‌كات. ئێمه لاواز بووین به‌ڵام ئێوه به‌هێزبوون، ئێوه ڕێزتان لـێدهگیرێ به‌ڵام ئێمه به‌چاوی سووكه‌وه سه‌یر ده‌كرێین.11تا ئێستا ئێمه ئازاری برسیتی‌و تینوێتی‌و ڕووتیو لـێدانو بێلانه‌یی ده‌چێژین.12به‌ئاره‌قی ناوچه‌وان نان په‌یدا ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی جنێومان پێده‌دات داوای پیرۆزی بۆ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها كاتێ ده‌مانچه‌وسێننه‌وه دانبهخۆمان ده‌گرین.13هه‌ستمان بریندار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه به نهرمو نیانی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه. وه‌ك زبڵی جیهانو پاشماوه‌ی هه‌موو خه‌ڵكمان لـێهاتووه.14من ئه‌مه نانووسم تا شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م وه‌ك منداڵی خۆشه‌ویستی خۆم.15گه‌ر هاتوو ئێوه هه‌زاران مامۆستاتان له‌مه‌سیح هه‌بێ، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێ باوكی زۆرتان هه‌یه. چونكه من بووم به‌باوكی ئێوه له‌عیسای مه‌سیحدا به‌هۆی مزگێنییه‌وه.16له‌به‌رئه‌وه داواتان لـێده‌كه‌م لاسایی من بكه‌نه‌وه.17له‌به‌ر هه‌مان شت تیمۆساوسم بۆ ناردن، كوڕی خۆشهویستو دڵسۆزم له‌خوداوه‌ند، ئه‌و ڕێبازی منتان بیرده‌خاته‌وه له‌مه‌سیحدا، كه من له‌هه‌موو شوێنێك له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌م.18هه‌ندێ كه‌س له‌نێوانتان به لووتبه‌رزیه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون من ناێم بۆ لاتان.19به‌ڵام گه‌ر خوداوه‌ند خواستی له‌سه‌ربێ به‌خێرایی دێم بۆ لاتـان، ئه‌وسـا بایه‌خ ناده‌م به قسه‌ی ئه‌و لووتبه‌رزانه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ توانای ئه‌وان بزانم.20چونكه پادشاهێتی خودا له‌سه‌ر قسه ڕانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هێزو توانا.21كه‌واته كامه‌تان ده‌وێ؟ به‌دارو قامچی بۆ لاتان بێم یاخود به‌خۆشه‌ویستیو ڕۆحی میهره‌بانی؟Biblica, Inc.