یۆحەنا6

تێركردنی‏ پێنج ‏هه‌زار ‏كه‌س‏

1دوای ئه‌مه‌ عیسا په‌ڕییه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل كه‌ ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه‌،2ئینجا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی دوای‏كه‌وتن‏، چونكه‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری چاك‎بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیان لـێ‌بینی.3‏عیساو قوتابیه‌كانیشی چوونه‌ سه‌ر شاخێك‏و له‌وێ‌ دانیشتن.4هه‌روه‌ها جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه‌كانیش نزیك بوو.5كاتێ‌ عیسا سه‌یری كردو بینی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و ڕووی دێن، به‌ فیلیپۆسی ووت: (له‌كوێ‌ نان بكڕین تا نانی ئه‌م هه‌مووه‌ بده‌ین؟‏)6ئه‌مه‌ی ووت بۆئه‌وه‌ی تاقیكاته‌وه‌، چونكه‌ عیسا خۆی ده‌یزانی چی ده‌كات.7فیلیپۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌ر ته‌نانه‌ت بایی دووسه‌د دیناریش‏* نان بكڕین، به‌شی ئه‌وه‌ ناكات هه‌ریه‌كه‌یان پارچه‌یه‌كی بچووكی به‌ركه‌وێ‌!)8ئینجا ئه‌نده‌راوس، برای شه‌معون په‌ترۆس، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ قوتابیه‌كانی پێی ووت:9(لێره‌ كوڕێك هه‌یه‌ پێنج نانی جۆو دوو ماسی پێیه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ چیه‌ بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌؟)10عیسا ووتی: (دایان‎بنیشێنن!) پیاوه‌كان كه‌ ژماره‌یان پێنج هه‌زار كه‌سێك ده‌بوو له‌وێدا سه‌وزه‌ گیایه‌كی زۆری لـێ‌بوو له‌سه‌ری دانیشتن.11عیسا نانه‌كانی هه‌ڵگرت‏و سوپاسی خودای كرد، ئینجا ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیان پێ‌بوو دابه‌شیكرد به‌سه‌ر دانیشتوان، هه‌مان شتیشی له‌ دوو ماسیه‌كه‌ كرد.12كاتێ‌ تێربوون، به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (ئه‌و له‌ته‌ نانانه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كۆیكه‌نه‌وه‌ تاكو هیچ شتێك به‌فیڕۆ نه‌ڕوات!)13ئه‌وانیش كۆیان‎كرده‌وه‌، ئینجا له‌پێنج نانه‌ جۆیه‌كه‌ دوانزه‌ سه‌به‌ته‌ له‌ته‌ نانی پاشماوه‌یان كۆكرده‌وه‌ له‌ نانخۆران.14كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌و نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یان بینی كه‌ عیسا كردی ووتیان: (به‌ڕاستی، ئه‌مه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ بۆ جیهان هاتووه‌.)15عیسا كه‌ زانی ئه‌وان خه‌ریكن بیڕفێنن‏و بیكه‌ن به‌ پادشا، به‌ته‌نها گه‌ڕایه‌وه‌ بۆسه‌ر شاخ.

عیسا به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات

16كاتێ‌ ئێواره‌ داهات قوتابیه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌ بۆ ده‌ریاچه‌كه‌،17سواری به‌له‌مێك بوون‏و به‌ره‌‏و شاری كه‌فه‌رناحوم كه‌ كه‌وتبووه‌ به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ كه‌وتنه‌ ڕێ‌. تاریكی داهات به‌ڵام عیسا هێشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ لایان.18ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرد، ئاوی ده‌ریاچه‌‏كه‌ی شڵه‌قاند.19دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان نزیكه‌ی پێنج تا شه‌ش كیلۆمه‌تر سه‌وڵیان لـێ‌دا، عیسایان بینی نزیك‎ ده‌بێته‌وه‌ له‌‏به‌له‌مه‌كه‌یان‏و به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا ده‌ڕوا. ترسیان لێ‌نیشت.20پێی ووتن‏: (منم، مه‌ترسن!)21هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی داوایان لێ‌كرد سواری به‌له‌مه‌كه‌‏بێ‌، یه‌كسه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست.
22بۆ به‌یانی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ مابوونه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك به‌له‌میان بینی، به‌بیریشیان هاته‌وه‌ عیسا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مه‌كه‌ نه‌ببوو، به‌ڵكو قوتابیه‌كانی به‌ته‌نها سوارببوون.23ئیتر چه‌ند به‌له‌مێكیكه‌ له‌شاری ته‌به‌ریه‌وه‌ هاتن، له‌نزیك ئه‌و شوێنه‌ له‌نگه‌ریان گرت كه‌ ئه‌و نانه‌یان تیادا خواردبوو پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند سوپاسی خودای له‌سه‌ركردبوو‏.24كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ عیساو قوتابیه‌كانیان له‌وێ‌ نه‌بینی، سواری ئه‌و به‌له‌مانه‌ بوون‏و چوون بۆ كه‌فه‌رناحوم تا به‌‏شوێن عیسا بگه‌ڕێن‏. من نانی ژیانم
‏
25جا كاتێ‌ له‌به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ دۆزییانه‌وه‌، پێیان ووت: (مامۆستا، كه‌ی گه‌یشتیته‌ ئێره‌؟)26عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئێوه‌ به‌دوامدا ده‌گه‌رێن له‌به‌رئه‌وه‌نا كه‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌رتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌‏نانه‌كه‌تان خوارد‏و تێر‏بوون.27له‌پێناوی خۆراكی له‌ناوچوو ئیش مه‌كه‌ن‏، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تان‎داتێ‌، چونكه‌ ڕۆڵه‌ مۆری خودای باوكی پێوه‌یه‌.)28لێره‌ پێیان ووت: (ده‌بێ‌ ئێمه‌ چی بكه‌ین، تاكو كاره‌كانی خودا بكه‌ین؟)29ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌مه‌یه‌ كاری خودا: باوه‌ڕبهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی‏.)30ئه‌وسا پێیان ووت: (چ نیشانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌یت تا بیبینین‏و باوه‌ڕت پێ‌بكه‌ین؟ ده‌توانی چیبكه‌یت؟31باوباپیرانمان مه‌نیان* خواردووه‌ له‌‏بیاباندا هه‌روه‌ك نووسراوه‌: [[‏ئه‌و له‌ ئاسمانه‌وه‌ نانی دانێ‌ تا بیخۆن]]!)
32عیسا پێیووتن: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: موسا نه‌بوو له‌‏ئاسمانه‌وه‌ نانی دانێ‌، به‌ڵكو باوكمه‌ نانی ڕاستیتان ده‌داتێ‌ له‌‏ئاسمانه‌وه‌.33چونكه‌ نانی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌‏ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌و ژیان به‌جیهان ده‌به‌خشێ‌.)34پێیان ووت: (گه‌وره‌، هه‌موو كاتێ‌ ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ‌.)35عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من نانی ژیانم، ئه‌وه‌ی بێته‌ لام برسی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌ هه‌رگیز تینووی نابێ‌.36به‌ڵام هه‌روه‌كو پێم‎ووتن ئێوه‌ منتان بینی كه‌چی باوه‌ڕناكه‌ن،37جا هه‌ركه‌سێك باوكم پێم‎ده‌به‌خشێ‌ بۆ لای من دێت، هه‌ركه‌سێكیش بێته‌ لای من، هه‌رگیز ده‌ری ناكه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌.38چونكه‌ من له‌‏ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوم، بۆ ئه‌وه‌ نا خواستی خۆم بهێنمه‌دی، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی خواستی ئه‌وه‌ بهێنمه‌دی كه‌ ناردوومی.39ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منی ناردووه‌: كه‌س نییه‌ له‌وانه‌ی داویه‌تیه‌ من له‌ناوبچێ‌، به‌ڵكو له‌ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.40چونكه‌ خواستی باوكم ئه‌مه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێ‌ ڕۆڵه‌ ببینێ‌و باوه‌ڕی پیبهێنێ‌، ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ‌، له‌ڕۆژی دواییشدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.)‏
41جووله‌كه‌كان ده‌ستیان‎كرد به‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌‏عیسا چونكه‌ ده‌یووت: (من ئه‌و نانه‌م له‌‏ئاسمانه‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌.)42ووتیان: (ئه‌مه‌ عیسای كوڕی یوسف نییه‌ كه‌ ئێمه‌ دایك‏و باوكی ده‌ناسین؟ ئێستا چۆن ده‌ڵێ‌ من له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ خواره‌وه‌؟)
43عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (له‌ناو خۆتاندا بۆڵه‌‏بۆڵ مه‌كه‌ن!44هیچ كه‌سێ‌ ناتوانێ‌ بێته‌ لای من گه‌ر باوك ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ ڕاینه‌كێشێ‌، منیش له‌ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.45له‌‏په‌رتووكی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌: [[هه‌موو له‌خوداوه‌ فێرده‌بن]]، ئیتر هه‌ركه‌سێ‌ گوێ‌ له‌باوك بگرێ‌و لێوه‌ی فێرببێ‌ بۆ لای من دێت‏.46ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ یه‌كێك هه‌بێ‌ باوكی بینیبێ‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ له‌خوداوه‌یه‌ ئه‌و باوكی بینیوه‌.
47(ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێ‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌.48من نانی ژیانم.49باوباپیرانتان ‏له‌‏بیاباندا مه‌نیان خوارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مردن،50به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌و نانه‌ی له‌ئاسمان هاتۆته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێ‌ لێی بخوات نامرێ‌.51من ئه‌و نانه‌ زیندووه‌م له‌‏ئاسمانه‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوا تاهه‌تایه‌ ده‌ژی. ئه‌و نانه‌ش كه‌ من ده‌یده‌م ‏ئه‌وه‌ له‌شمه‌، ده‌یبه‌خشم له‌پێناوی ژیانی جیهاندا.(52ئه‌م قسانه‌ بووه‌ هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توندو ڕه‌ق له‌نێوان جووله‌كه‌كاندا، ئینجا پرسیاریان‎كرد: (چۆن ئه‌مه‌ ده‌توانێ‌ له‌شی خۆیمان بداتێ‌ تا بیخۆین؟)53عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر له‌ له‌شی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌خۆن‏و له‌‏خوێنی نه‌خۆنه‌وه‌، ژیان له‌ ئێوه‌دا نییه‌.54به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌شم بخوات‏و خوێنم بخواته‌وه‌، ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌،55چونكه‌ له‌شم خۆراكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌.56دیسان هه‌ر كه‌سێ‌ له‌ له‌شم بخوات و له‌‏خوێنم بخواته‌وه‌ له‌ مندا جێگیرده‌بێ‌و منیش له‌ئه‌ودا.57چۆن باوكی زیندووم منی ناردووه‌و من زیندووم به‌و باوكه‌‏، هه‌مان‎شت به‌هۆی منه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ له‌شم ده‌خوات زیندووده‌بێ‌.58جا ئه‌مه‌ ئه‌و نانه‌یه‌ له‌ئاسمان هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌و مه‌نه‌ نییه‌ كه‌ باوباپیرانتان خواردیان‏و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژی.(
59عیسا ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كه‌نیشتدا ووت، كاتێ‌ له‌‏شاری كه‌فه‌رناحوم خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد.

قوتابیه‌كان گومان ده‌كه‌ن

60زۆر له‌‏قوتابیه‌كانی كه‌ گوێیان له‌مه‌ بوو ووتیان: (ئه‌م قسانه‌ چه‌ند گرانه‌! كێ‌ ده‌توانێ‌ گوێی لـێ‌بگرێ‌؟)61عیسا هه‌ستیكرد قوتابیه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌‏وه‌ بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وسا لێیپرسین: (ئایا ئه‌مه‌ ده‌تان‎خاته‌ گومانه‌وه‌؟62ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌پێشا لێیبوو؟63ڕۆح ژیان ده‌دات، به‌ڵام له‌ش به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت. ئه‌و ووشانه‌ی كه‌ پێم‎ووتن ئه‌وانه‌ ڕۆح‏و ژیانن.64به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕناكه‌ن!) عیسا له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یزانی‏كێن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ناكه‌ن، هه‌روه‌ها كێیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه‌.65ئینجا ووتی: (له‌به‌رئه‌وه‌ پێم ووتن كه‌س ناتوانێ‌ بێ‌ بۆ لای من، گه‌ر باوك ئه‌مه‌ی پێ‌نه‌به‌خشێ‌.(
66له‌وكاته‌دا زۆر له‌ قوتابیه‌كانی به‌جێیان‎ هێشت‏و ئیتر دوای نه‌كه‌وتن.67ئه‌وسا عیسا به‌‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی ووت: (ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ‌ وه‌ك ئه‌وان بڕۆن؟)68‏شه‌معون په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (‏گه‌وره‌م، بۆ لای كێ‌ بڕۆین؟ ووشه‌كانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی لای تۆیه‌.69ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێناوه‌و زانیومانه‌ تۆ پاك‏وپیرۆزی خودای!)70ئینجا عیسا ووتی: (ئایا من ئێوه‌ی دوانزه‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه‌؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێ‌ له‌ناوتاندا شه‌یتانه‌!)71لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی بوو، ئه‌وه‌ی لــه‌دواییدا ناپاكـی له‌گه‌ڵ كرد، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێ‌ بوو له‌‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9